ئاو یه‌كێكه له جۆره‌كانی وزه نوێبوه‌وه‌كان، دابه‌شبوونی وه‌كو هه‌ر جۆرێكیتری سامانه سروشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان نییه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، وه‌ك چۆن خه‌ڵوزی به‌ردین‌و نه‌وت‌و گاز‌و جۆره‌كانیتری وزه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شنه‌بوون، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه.
ڕاسته زیاد له سه‌دا 70 ی گۆی زه‌وی ئاوه، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌دا 2.5 ی ئه‌و ئاوه ئاوی فرێشه، له‌م بڕه ئاوه فرێشه‌ش سه‌دا 98 ی له شێوه‌ی به‌فره و سه‌دا 0.6 ی له شێوه‌ی زێ و ڕوباره‌كانه، ئه‌م سه‌دا 0.6 پێویستی زیاد له حه‌وت ملیار كه‌س دابین ده‌كات.
به‌هۆی به نرخی وزه فۆسلیه‌كان (نه‌وت و گاز ....) تاوه‌كو ئێستا كه‌مترین فۆكه‌س له‌سه‌ر ئاو هه‌بووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه ململانێكانی داهاتوو له‌سه‌ر ئاو و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بێت، وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌ڵێت:" وه‌كو چۆن نه‌وت بوو به مایه‌یی به‌دبه‌ختی بۆ كورد، ئه‌وا بێگومانم له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌و نیعمه‌ته‌ی كه خودا به كوردی به‌خشیوه، ئه‌میش ئه‌بێت به غه‌زه‌بێكی خراپتر له غه‌زه‌بی نه‌وت".
• عێراق و كوردستان یه‌كێكن له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌و توركیا ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له ڕووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه، سه‌دا 75 ی ئاوی هاتوو بۆ ئێراق سه‌رچاوه‌كه‌ی له وڵاتانی تره‌وه‌یه، وه‌كو توركیا‌و ئێران و سوریا.
بێبه‌رنامه‌ی و خه‌منه‌خواردنی عێراق و كوردستان له و بڕه ئاوه‌ی كه به‌ده‌ستی ده‌گات وایكردووه كه ببێته چه‌كێكی مه‌ترسیدار به‌ده‌ستی توركیا‌و ئێران كه به گرتنه‌وه‌ی ئاو بۆماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ئه‌م وڵاته توشی قه‌یرانی ئاو ده‌بێت.
،،
عێراق و كوردستان یه‌كێكن له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌و توركیا ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له ڕووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه، سه‌دا 75 ی ئاوی هاتوو بۆ ئێراق سه‌رچاوه‌كه‌ی له وڵاتانی تره‌وه‌یه، وه‌كو توركیا‌و ئێران و سوریا.
ڕاسته كه بابه‌تی به‌نداوه‌كان بابه‌تێكی سیادیه‌و ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌نده، به‌ڵام به‌هۆی گرنگی بابه‌ته‌كه‌و په‌یوه‌ندی به‌ژیانی تاكه‌كان و بێبه‌رنامه‌یی حكومه‌تی ناوه‌ند، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت، ده‌توانرا و ده‌توانرێت له داهاتوودا به دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی بچوك بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵ و وه به‌نداوی گه‌وره له‌سه‌ر زێی گه‌وره و له سه‌ر زێی ته‌قته‌ق هه‌م كێشه‌ی ئاو، هه‌م كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ربكرێت.
كۆنتڕۆلی سه‌دا 60 ی ئاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ژێر ده‌ستی توركیا و ئێران و ئیسرائیلدایه، هه‌ر كاتێك ئه‌و وڵاتانه بیانه‌وێت، ده‌توانن بیكه‌ن به‌كارتێكی فشار له دژیان.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به‌هۆی پڕۆژه‌ی ( گاپ) له وڵاتی توركیا بڕی ئاوی هاتووی ڕوباری دیجله بۆ ئێراق له سه‌دا 60 ی كه‌می كردووه.
توركیا چه‌ندان به‌نداوی له‌سه‌ر ڕوباری دیجله و فورات دروستكردووه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م پڕۆژانه ببنه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی توركیا و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س.
ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی زێ و ڕووباره‌كان و دروستكردنی زیاتر له 22 به‌نداو له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی بۆ عێراق و كوردستان دێت، به‌شی زۆری ئاوی هاتووی كه‌م كردووەتەوە و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ته‌واوی وشكی بكات.
ــ
وەک تورکیا، ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی زێ و ڕووباره‌كان و دروستكردنی زیاتر له 22 به‌نداو له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی بۆ عێراق و كوردستان دێت، به‌شی زۆری ئاوی هاتووی كه‌م كردووەتەوە و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ته‌واوی وشكی بكات.
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م چه‌ندان ڕێكه‌وتن له‌نێوان وڵاتانی توركیا، سوریا، ئێران و عێراق ئه‌نجامدرا بۆ دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، مادده‌ی 109 له په‌یماننامی لۆزان ساڵی 1923 به‌پێویستی داناوه كه توركیا مافی خاوه‌ندارێتی ئاوی دیجلە و فورات بدات به عێراق و سوریا.
هه‌روه‌ها خاڵێكی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر 1975 كه له‌نێوان ئێران و عێراق به‌سترا، ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بوو، به‌ڵام عێراق پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو.
توركیا چه‌ندین ساڵه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نرخ بۆ ئاو دابنرێت وه‌ك چۆن سامانه سروشتیه‌كانی تر (نه‌وت و گاز ......) نرخیان هه‌یه، هه‌روه‌ها به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه ئاو بابه‌تێكی سیادی تایبه‌ت به خۆیانه‌و مافی وڵاتانی دراوسێی به‌سه‌ره‌وه نییه.
(سولێمان دیمیڕل) سه‌رۆك كۆماری توركیا ساڵی 1992 ڕایگه‌یاند كه( ئاو بابه‌تێكی سیادییه بۆ توركیا و مافمان هه‌یه كه چی بمانه‌وێت بیكه‌ین، سه‌رچاوه‌كانی ئاو توركین، هه‌روه‌كو چۆن نه‌وت نه‌وتی خۆیانه و ئێمه داوایان لێناكه‌ین كه‌به‌شمان بده‌ن، ئه‌وا ئاویش هی توركیایه و وڵاتانی دراوسێ مافیان به‌سه‌ره‌وه نییه.
،،
(سولێمان دیمیڕل) سه‌رۆك كۆماری توركیا ساڵی 1992 ڕایگه‌یاند كه( ئاو بابه‌تێكی سیادییه بۆ توركیا و مافمان هه‌یه كه چی بمانه‌وێت بیكه‌ین، سه‌رچاوه‌كانی ئاو توركین، هه‌روه‌كو چۆن نه‌وت نه‌وتی خۆیانه و ئێمه داوایان لێناكه‌ین كه‌به‌شمان بده‌ن، ئه‌وا ئاویش هی توركیایه و وڵاتانی دراوسێ مافیان به‌سه‌ره‌وه نییه.
گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌م كاته‌دا له‌لایه‌ن توركیاوه چه‌ندان مه‌به‌ستی سیاسی و ئابووری له‌دواوه‌یه، وه‌كو داروخانی ئابووری توركیا‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌م وڵاته كه توركیا ده‌یه‌وێت به‌هۆیه‌وه به‌شێك له شكسته ئابوورییه‌كانی چاره‌سه‌ربكات به داواكردنی نه‌وت و گاز له‌به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی ئاودا، یاخود وه‌كو كارتێكی فشار به‌كاریبهێنێت بۆ بێده‌نگبوون و پشتگیری كردنی عێراق له شه‌ری دژ به په‌كه‌كه‌و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به گرتنه‌وه‌ی ئاو له لایه‌ن ئێران (بۆ توركیاش ) وه‌كو موقته‌دا سه‌در وتی كه دیاره په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق و شكستی هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه هه‌یه.
• به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێران خه‌ریكه ئێراق له وڵاتی نێوان دوو ڕووبار (ماورا‌و نهرین) ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی بیابان و وشكانی، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، به‌شی زۆری ناوچه كشتوكاڵیه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بوون به‌بیابان، كه ئه‌مه جگه له زیانی بۆ سه‌ر كشتوكاڵ و دانیشتوانی ناوچه‌كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م خۆڵباران و پیسبوونی هه‌وایه‌ی عێراقه كه كوردستانیش له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بێبه‌ش نییه