چوار ماچ و پێنج دەست لێدان

چوار ماچ ڕۆژانە بۆ منداڵان، هەر ماچێک شوێنێکی زانستی هەیە، تەمەنێکی دیاری کراوی نییە، کاتەکەشی لە ساتەوەختی لە دایکبونەوەیە تاکو مردن. لەبەر ئەوەی کوڕی تۆیە، لەبەر ئەوەی کچی تۆیە، ماچی بکە ڕۆژانە.
2022-11-11

چوار ماچ ڕۆژانە بۆ منداڵان، هەر ماچێک شوێنێکی زانستی هەیە، تەمەنێکی دیاری کراوی نییە، کاتەکەشی لە ساتەوەختی لە دایکبونەوەیە تاکو مردن.
لەبەر ئەوەی کوڕی تۆیە، لەبەر ئەوەی کچی تۆیە، ماچی بکە ڕۆژانە.

١. ماچی یەکەم: ماچی شانازی، شوێنەکەشی ناوەڕاستی سەرە لەسەر پرچ.
واتاکەشی تۆ شانازی پێوە دەکەی، ئەم کارەش بسەلمێنە بەوەی تۆ چەندە کاری باشت بەلاوە خۆشەویستە.

٢. ماچی دووەم: ماچی ڕازی بوون.
شوێنەکەی: نێوچاوانە
واتاکەی: تۆڕازی لێیان چونکە منداڵی تۆن.

٣. ماچی سێیەم :ماچی بیرکردن
شوێنەکەی: ڕوومەتەکانە.
واتاکەشی: بیرکردنیان دەردەبڕی، ئەویش پلەیەکە لە پلەکانی خۆشەویستی.

٤. ماچی چوارەم: ماچی خۆشەویستی.
شوێنەکەشی: دەستەکانە.
واتاکەی:خۆشەویستی و سۆزیان بۆ دەردەبڕی.
پێغەمبەرمان ﷺ دەستی خاتو فاتیمەی دەگرت و ماچی دەکرد.


پێنج دەستێدان:

کە مانای بەزەیی و خۆشەویستی دەگەیەنێت:

١. دەستلێدانی یەکەم: کە دەست لە پشتەسەری بدەی، ئەم دەستلێدانە وا لە منداڵ (کچ+کوڕ) دەکات کە تۆ بە بەزەیی لەگەڵیان.

٢. دەستلێدانی دووەم: دەست لەسەر سەریان دابنێی، بەم دەستلێدانە دەوترێت دەستلێدانی شانازی.

٣. دەستلێدانی سێیەم: دەست لەسەر نێوچاوانیان دابنێی، ئەوەش وزەیەکی ئیجابیان پێدەبەخشێت.

٤. دەستلێدانی چوارەم: دەست لەسەر ڕوومەتەکانی دابنێی، بەمەش دەوترێت دەستلێدانی خۆشەویستی.

٥.دەستلێدانی پێنجەم: دەستەکانیان بگری و بیخەیە ناو دەستت.
ئەم دەست لێدانە هەرچی قەلەقی و دڵەڕاوکێیە کەمی دەکەتەوە لە منداڵەکەتدا.

لە کۆتاییدا دەستلێدانێکی زۆر گرنگ و پێویست هەیە کە منداڵ پێویستی پێیەتی ئەویش بریتیە لەوەی هەرکاتێک بینیت منداڵەکەت ڕوو لە هەر خراپەیەک دەکات کە ببێتە هۆکاری توڕەبوونی خوا، تۆ دەست بەسەر سینەی دابهێنی و وابکەی کە هەست بە ئارامی و ئاسودەیی بکات و وەسوەسەی شەیتان بڕوات بە ویستی خوا.

 
 د. محەمەد راتب نابلوسی

وەرگێڕانی:. ڕێکان تەها