لابردنی باجی فرۆشتن لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانس لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە

2022-11-23

ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووە بەڕێزەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لابردنی باجی زیادکراوی سەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی تێچووی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ بەشداربووان لە عێراق
 
عێراق، بەغدا | 23 تشرينی دووەم (نۆڤەمبەر) 2022: ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی لە بەشداربووە بەڕێزەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی باجی فرۆشتنی سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی %20 ی نرخی کارتەکانە. لابردنی ئەم باجە دوای تاوتوێکردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆسیەی باجی دانراو لەسەر کارتەکانی پڕکردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕياری لەسەر درا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 22 تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2022 بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محمد شیاع سوودانی، کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی بەشداربووان دوای ئەوەی ساڵی 2015 و لە کاتی جەنگەکانی ڕزگارکردن وبە هۆی خراپیی بارودۆخی ئابوورییەوە سەپێنرا.
هەر بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە لابردنی ئەو باجی فرۆشتنەی خرابووە سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی (%20) بوو، لە بەرواری 1 ی كانونی یەکەمی 2022 ــەوە، و ئەنجومەنی ناوبراو کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC"ی ڕاسپارد بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
لێرەشەوە ئاسیاسێڵ ئامادەیی تەکنیکیی وڕێکخراوەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کە ئاسیاسێڵ چەندین ساڵە کاردەکات بۆ پەسەندکردنی لە ڕێی پێشکەشکردنی چەندین داواکاریی وگفتوگۆکردنی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان وجێبەجێکردن. هەروەها ئاسیاسێڵ بە پێویستی دەزانێت زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەڕێز سەرۆکی کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC" و جەنابی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بکات، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی بەشدارییانکردووە لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر ئەم دۆسیەیە و پشتیوانیکردنیان لەم بڕیارە.