كۆمپانیای iQ هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی جیهانی بەدەستدەهێنێت

مژدەیەکی خۆش بۆ ئەوانەی یاری پەپجی دەکەن
2022-12-07

#دیپلۆماتیك
كۆمپانیای iQ،كە یەکێک لە گەورەترین دابینکەرانی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیکە لە عێراق، كاری هاوبەشی مێژوویی خۆی لەگەڵ تێنسێنت ڕادەگەیەنێت. 

بەهۆی ئەم هاوبەشیەوە سێرڤەری پێشکەوتووی ئینتەرنێت بۆ پەخشی یارییەکانی تێنسێنت لە داتا سەنتەرەکانی iQ دابین دەکات. 

ئەم هاوبەشییە خاوبوونەوەی ناردن و وەرگرتنی داتا لای ئەو کۆمپانیایانە بۆ ٢٠ میللی چرکە کەم دەکاتەوە کە تۆڕی فایبەری iQ بەکار دەهێنن، هەروەها جەنجاڵیی نێودەوڵەتییش کەم دەکاتەوە. 
  
ئەم كارە هاوبەشە دەبێتە هۆی خێراکردنی ناردن و وەرگرتنی داتا و کەمبوونەوەی ڕێژەی خاوی بۆ ٢٠ میللی چرکە و کۆمپانیاکانی تێلێکۆم و ئینتەرنێت کە خزمەتگوزاریی وایەرلێس یان لاندڵاینیان هەیە و تۆڕی فایبەری iQ بەکار دەهێنن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان، دەتوانن لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بن، هەروەها سوودێکی تری ئەم هاوبەشییە ئەوەیە کە جەنجاڵیی نێودەوڵەتی کەم دەکاتەوە و لێرەبەدوا بەکارهێنەران و یاریکەران ئەزموونی یاریکردنێکی بێ پچڕان و خاوبوونەوە و بێوێنە دەکەن. هەموو ئەو یارییانەی تێنسێنت پاڵپشتییان دەکات، ئەم خزمەتگوزارییانە دەیانگرێتەوە، بە تایبەتی PUBG MOBILE کە لە عێراقدا بەناوبانگترینە. 

بەرپرسی تەکنۆلۆژی كۆمپانیای iQ، وەسیم ئەمجەد دەڵێت: “چاوەڕێی ئەم ڕۆژە گرنگە بووین.”  
هەروەها ووتی: لەگەڵ زیادبوونی هاتنە ناوەوە و دەرکەوتنی مۆبایلە زیرەکەکان، شێوازی بەکارهێنانی تۆڕەکان لەلای خەڵکی دەگۆڕێت، ئێمە لە ئای کیو، وەک یەکێک لە دابینکارانی سەرەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە عێراق، باوەڕمان وایە کە گەشەسەندنی تەکنەلۆجیا دەتوانێت پەرەسەندنی هۆی سەرقاڵی تاکەکان خێراتر بکات. تێنسێنت و پەپجی مۆبایڵ تەرخانکراون بۆ دابین کردنی یاریکەرەکان لە عێراق بە باشترین ئەزموونی یاری کردن و گرێدانیان بە چێژ وەرگرتنەوە! "
  
بەرپرسی تەكنەلۆژیای كۆمپانیای iQ ئاماژە بەوە دەكات لە داهاتودا ئەم بوارانە زیاتر فراوان دەبن بۆ بواری نوێ وەک پەروەردە و شوێنی کار، بۆ زیادکردنی پەیوەندی و چالاککردنی ڕێگا سەرنجڕاکێشەکان بۆ کارلێککردن لەگەڵ جیهانی دەوروبەرمان. لە ئەنجامدا پێمان وایە بەتێپەڕبوونی کات وەرزشە ئەلکترۆنییەکان ویاری ئەلیکترۆنی دەبێتە یەکێک لە هاوبەشە سەرەکیەکانی ئابووری بۆ ئابووری دیجیتاڵی عێراق و ڕێگەی سەرەکی چێژ وەرگرتن بۆ خەڵکی عێراق.


تێنسێنت هۆستی هەموو  یاریەكان دەگرێتەوە بەڵام لەسەرەتادا بە یاری پەبجی مۆبایل دەستپێدەكات و لە داهاتودا هەموو یاریەكانی دیكەش دەگرێتەوە.

تێنسێنت یەکێکە لە گەورەترین بڵاوکارەکانی
 یاری لە جیهاندا،بەرهەمی وەکو PUBG MOBILEی هەیە و جێپەنجەی لە ناوچەکەدا دیار و بەرچاوە. سەرنجی بەکارهێنەرە 
 
 پێشبینیی ئەوە دەکرێت کە ژمارەی بەکارهێنەرانی یارییە مۆبایلییەکان بە تەنها لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦دا، بگاتە ١٠،٢ ملیۆن.