کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گوڵەگەنمی پڕ دەکەوێت ، هی پووچیش قیت ڕادەوەستێت !!
محمد خۆشناو
2023-08-19
ئەوەی خوێنەری مێژوو بێت دەزانێت کە هۆکاری کەوتنی ئیماڕات و دەوڵەت و ئیمپڕاتۆرەکان هۆکارە ناوخۆیەکان بووە ، لە بێئاگاییان لە ئێشوئازاری گەلەکانیان و بایەخدانی زیاتر بە بەرژەوەندی خۆیان و دارودەستەکانیان ، ئەمە هۆکاری بابەتی لە تەدەخولکردنی دەرەوە دروستدەکات ، هەروەها کە خانووێک بەسەر خۆیدا دابەشبوو خەراپ دەبێت ، تەبعەن ڕاوێژکارەکان لە نەخستنەڕووی ڕاستیەکان و شاردنەوەی هەقیقەتەکان سەبەبکاری سەرەکی ئەو خەراپبوون و کەوتن و پشێویەن .
بەداخەوە ئێمەش لە دۆخێکی قورس داین و ، هەمان دەردمان هەیە و ، دووچاری جۆرەها هەژاری بووینەتەوە ، هەژاری ئاو ، هەژاری خۆراک ، هەژاری ئەخلاق ، هەژاری ڕاستگۆیی ، هەژاری ڕۆشنبیری و تەعلیم ، هەژاری هۆشیاری … هتد ، کە گەلێک ئەوها هەژار بوو حەتمەن ڕووخانی ئاسانە ، بەڵێ گرانیی هەموو لایەکانی ژیانمانی دەورەداوە و ، کۆمەڵگەش بە شەپۆڵەکانی تاکەکەسی پاک دادەماڵێت ، بۆچی دەبێت ئێمە جوانی لە بڕاندێکی بازرگانی نرخ بەرز ببینین و ، ئەوە لە باڵندەیەکی باڵشکاودا نەبینین ، نازانم خۆبەگەورەزانی بەرپرسان و چوونەسەر بورجی عاجی لەچیدایە ؟! ساکاری ڕێگایە و خاکەرایی سەرکەشیە کە ئێمە وازمان لێهێناوە ، مرۆڤی ساکاری خاکەرا بەزەڕوورەق ئەخلاقی بەرزە ، لەجیهانی هەژاری و گرانیدا ساکاری و خاکەرایی ڕیگای بەختەوەریە ، پێناسەی «گرانی» ئەوەیە کە شتێک وایلێبێت زۆر قورس بێت بەدەستکەوێت ، ئەوڕۆ ئەخلاق وایلێهاتووە بەقورسی بەدەستدەکەوێت ، هەروەها هەلی کار و ڕاستگۆیی و هەتا کەشوهەواش ، بەڵام دەوڵەمەندین بە هیچوپووجی« تفاهة» هیچوپووچەکان وەک گوڵەگەنمی پووچ سەربەرزن ، دەوڵەمەندین بە کەسانی فریوودەر ، کە لەدەوروبەری بەرپرسانن لە درۆزن ، ماستاوچی ، ساختەکار ، ئێستا لقێکی تریش زیادی کردووە ئەویش نوکتەچی و خۆشمەشڕەب ، ئەمە جگە لە لەشکرێک لە پاسەوانە فاشیلە قۆنتەراتچیەکانی ئێرە و بەغدا ، مەهاتما گاندی دەڵێت : ترسناکترین مرۆڤ لە ژیاندا درۆزنە ، ئەو حیکمەتە چینیە باش لەسەر ئەوانە دەچەسپێت کە دەڵێت : هەمیشە گوڵەگەنمی پڕ خواربۆتەوە سەر لاسکەکەی و ، گوڵەگەنمی پووچیش وەستاوە و درێژبۆتەوە ڕووەو ئاسمان تەنها لەبەرئەوەی بەتاڵە ، لەکن ئێمەش خەڵکانی پاک و شەرمبەخۆ و بەتوانا و خاوەن پڕۆژەی نیشتیمانی کەوتوون و ، هیچوپووچەکان لەپێشەوەن ، هەرچەند گووشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی تووندتر بێت دوورکەوتنەوە لەنێوان قسە و کردار زیاتر دەبێت و ، دوڕوویی لەسەر حسابی متمانەی بەرانبەر و کاری بەکۆمەڵی بەرهەمهێن بڵاودەبێتەوە ، ئەمەش وایکردووە کە دۆخی زۆربەی بەرپرسانی ئێمە بگاتە ئاستێک کە پێی بڵێن چڵپاو ، ورە سەریری ئەو چڵپاوخانەیە بکە بزانە دۆخی لاوازی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە کوێ ، ئەوەتا جیهان بەرەو دونیای میتافێرس و بەمرۆڤبوونی ڕۆبۆت دەڕوات ، کەچی ئێمە تازە بەتازە باسی شەڕی هەکاری دەیان ساڵ لەمەوبەر دەکەین ؟! بەڕاستی لەمەشدا فریوودەران ڕۆلی سەرەکی دەگێڕن ، ئەوانە جگە لەوەی بە تاکانە کاردەکەن ، بەکۆمەڵیش ڕۆلی نەگریسی خۆیان وازی دەکەن ، جاری وا هەیە سەرکردەکە کەسێکی زۆر باشە بەڵام بە کۆمەڵ وەک تەونی جاڵجاڵۆکە دەوریان داوە و درۆی بۆدەکەن و بێوەفان بۆی….ئەو درۆزن و فریودەرانە بە ڕەوت و جوولانەوەش هەن ، کە سوواری شەپۆڵی تووڕەیی جەماوەر بوونە و ، لافوگەزافی نیشتیمانپەروەری و خەمی جەماوەرمان پێدەفرۆشنەوە ، داخەکە لەوەیە کە جەماوەر پێیان بڕوا دەکات و لەڕقی دەسەڵات و حزبەکان دەنگیان دەدەنێ .
بەڕاستی ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەنێو دیمەنێکی کۆمیدیای ڕەشدا دەژین کە فریودەرەکان بوونەتە دەسەڵات و گوێیان لێدەگیرێت ، ئێمە پێویستیمان بە عەقلیەتێکی جەدەلی رەخنەیی هەیە نەک عەقلیەتێک ئەوەی گوێت لێبێت بڕوا بکەیت وەک تووتی ، لەکۆتاییدا دەبێت بزانرێت کە ئەمانە بۆخۆیان دەژین ، ئەوەی بۆخۆی ژیا مردووە و ئەو لەنێو زیندواندایە و ، ئەوەی ڕاست و ڕاستگۆ بوو و بۆ ئەوانیتر ژیا زیندووە و ئەو لەنێو مردوواندایە و ، هەرگیز مرۆڤ نەمر نابێت ، بەڵکو هەقیقەت و خێر بە نەمری دەمێننەوە .
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
فارس نەورۆڵی
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
هەندرێن شێخ راغب
ئەگەر لە جێگای پارتی بام؟
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
ئەمانەش ببینە
ئەم کچە لە سلێمانی کاری سەرتاشین بۆ کوڕان دەکات؛ بزانە چۆن باسی کارەکەی دەکات
چیرۆکی ئەو کچەی کە مرد فریشتەکانی خودا بۆی دەگریان
بەپەلە.. مانگرتوانی سلێمانی نەخۆشخانە بەجێدێڵن و دواین پەیامی خۆیان دەگەیەنن
کۆمپانیای ئێڵ جی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە GOOGLE CAST (گوگڵ کاست) ەوە لە بۆنەی ISE 2025 نمایش دەکات
دوکاندارێک دەڵێت تاپۆی خانو کراوە بەدیاری وە کورێکی عەرەب ئۆتۆمبێلێکی کردووە بەدیاری بۆ کچێکی سلێمانی
راستەوخۆ… بۆ رۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کرا بەدیاری
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine