کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کەی گسک لە کڕیاران و ساختەکارانی بڕوانامەکان دەدرێن !!
محمد خۆشناو
2024-06-01
لەیەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنەکانی خۆمان ، مامۆستایەکی دکتۆر گووتی : (40) هەزار بڕوانامەی دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان هەن ، من نازانم ئەو ڕێژەیە ڕاستە یان نا ! بەڵام لەدوای ڕاپەڕینەوە دیاردەی ترسناکی زیادبوونی ڕێژەی بڕوانامەکانی دکتۆرا و ماجستێر و بەکەلۆریۆس لەگەڵیدا ساختەکاریکرن تێیدا سەریهەڵدا و ئێستا دەتوانی زۆر بەئاسانی بڕوانامەت هەبێت ، بەڵام ئەوەی جێگای کارەساتە ئەوەیە کە لەمیانی ئەم دوو دەیەدا دیاردەی هێنانی دکتۆرای حازربەدەست بە پارە پەیدابووە و بەردەوامە و ، زۆر ئاساییە لە هەرێمی کوردستان ، ئەگەر وابێت دەبێت ئێمە بەراورد بە ژمارەمان گەلێکی پایەبەرزی زانستی لە ژمارەی هەڵگرانی بڕوانامەکانی زانکۆ و دکتۆرا و ماجستێر هەبێت !!!
چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان بەدەست دەیان کێشە و تێکدان دەناڵێنێت تێکدانەکانیش بەردەوامن ، کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنەکەی ، کوردستان پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو تێکدان و پشێویە هەیە کە دووچاری بووە کە وای لەو نیشتیمانە کردووە چەقببەستێت و بێمتمانەیی و بێزارای و بێئینتیمایی باڵ بکێشێت ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر ئەو گەل و خاکە ، کە یەکێک لەو تێکدانە کڕینی بڕوانامەی بەرزە لە دوکانەکانی تورکیا و لوبنان و ئێران و سودان و قوبرس و وڵاتانی ئەوروپای سەر بە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو…تاد .
بەداخەوە بەرنامەی پیشەیی بۆ بەکەلۆریۆس و دکتۆرا و ماجستەر لەزۆربەی زانکۆکانی ئەهلی و تایبەت بۆتە گۆڕەپانێک کە سیستەمی چاودێری ڕاستەقینە تێیدا زۆر لاوازە و مەیلی بازرگانیەکی چڵێس زاڵە و ئاسانکاریەکی لەڕادەبەدەر لە مەرجەکانی قبوڵکردن و ڕێساکانی تاقیکردنەوە و نامەی زانستی … تاد هەیە ، دامەزراوەکانی فێرکردنی باڵا بونەتە کارگەی دروستکردنی بڕوانامە و زانکۆکان بونەتە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی نەهێشتنی نەخوێنەدەواری « محو الامیة »، ئەمە ڕاستگۆیی سیستەمی فێرکردنی باڵا دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، دیاردەی کڕینی بڕوانەمە هەروا گەشە دەکات و کەس بەکەس نیە !! جا بۆشم دەرکەوت کە عەقلیەتی زۆربەی نازناوەکانی « د » ئەوە نیە و ، هەمیشە تێبینی ئەوەشم کردووە کە زۆربەی خاوەن دکتۆرا ڕاستەقینەکان ، نەک ساختەکارەکان ، زانیاری و توانایان زیاتر نیە لە کەسانی تر ، تەنها لەبواری لێکۆڵینەوە سنووردارەکەی خۆی نەبێت ، پێویستە بڕوانامەی دکتۆرا مانای ئەوە بێت کە « شتێکی نوێ » لە کایەکەی و ئیزافەیەکی مەعریفی مرۆیی بدات ، دکتۆرا بەرزترین پلەی زانستیە کە مرۆڤ وەدیدەهێنێت و ئسوڵ و ڕێبازی زانستی خۆی هەیە ، ئەوەی ئێستا لە گۆڕەپانی تەعلیم دەگوزەرێت هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی گەشەپێدان و ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستان ، ترسناکترین شت کە بەروەڕووی هەر کۆمەڵگەیەک دەبێتەوە بریتیە لە گەمەکردن بە دووشت ئەوانیش : تەعلیم و دادوەریە ، کە هەردووکی ئەگەر ئیرادە هەبێت پێویستی بە تەدەخولێکی ستراتیژی یەکلاکەرەوە لە بەرزترین ئاستدا هەیە .
زیاتر بخوێنەرەوە
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئەمانەش ببینە
چی ڕوو دەدات؟ ئەمریكا لە ئێران دەدات یان بۆ ترساندنە؟
بەپەلە.. نرخی دۆلار فڕی و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
گەشتیارێک: چاڤیلاند تاکە و لە هەموو عێراق شتی وا نییە
راستەوخۆ….کۆمەلێک دوکانی زۆر لەناو پرۆژەیەکی نیشتەجێبون سوتان
راستەوخۆ.. پزیشکان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن
راستەوخۆ.. جوتیاران لەبارەی وەرگرتنی گەنمەکانیان قسە دەکەن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine