کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
تورکیا،بەئاشکرا شتێکی دەوێت و بەنهێنی شتێکی دی!
بەهروز حاجی
2024-07-14
🔸ڕەجەب تەییب ئەردۆگان،سەرۆکی تورکیا و یەشار گویلەری وەزیری بەرگری تورکیا و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە نوێنەرەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەبەغداد،دواین لێدوانەکانیان لەبارەی لەشکرکێشی و داگیرکارییەکەی تورکیا،بۆ چل کیلۆمەتری قوڵایی نێوخاکی هەرێمی کوردستان هاوپێچی یەک ئەجێندایە،ئەویش ئامانجی یەکەم پەکەکە نییە بەڵکو هێڵێکی سورە بۆ دەسەڵاتە خۆجێییەکەی قەوارەی هەرێم.
🔸پەیماننامەی میساقی میللی کە خواست و ئامانجی فراوانکردنی دەسەڵات و فراونکردنی جوگرافیایە بۆ دەرەوەی سنوری دانپێدانراوی نێودەوڵەتی ئیستای تورکیا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە،هەرچۆنێک بێت،ڕەنگڕێژ بکرێت و هەنگاوی یەکەمی بۆبنرێت،ئەمەش تاڕادەیەک هەنگاوەکە نراوەو سود لەلاوازی پێگەی عێراق و سوریا وەرگیراوە،بەگڵۆپی سەوزی هەرێمی و بەشێک لەزلهێزانی دونیا بەتایبەت ئەمێریکا،بەچاوپۆشی و داننەنانی فەرمیدا، گەیشتۆتە شوێنی خۆی.
🔸ئێران ئەم لەشکرکێشییەی تورکیای بە بێدەنگی قبوڵکردووە، لەبەرامبەر باڵادەستی زیاتر لەناوچەو جێ نفوزی دەسەڵاتی یەکێتیدا بۆخۆی،واتە دابەشکارییەکی نوێ لەدایک بووە بەسەر ناوچەی کوردستانی عێراقدا لەنێوان هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیادا.
🔸 سەرۆکی تورکیا کاتێک دەڵێت قوفڵ لە ئۆپراسیۆنی چنگ دەدەین،ڕون و ڕاشکاو پشتڕاستکردنەوەی ئەوە ڕاستییەکە کە چیتر لەوناچانەی داگیرمان کردوە و بۆی هاتوین،کەس چاوڕێی کشانەوە نەکات و ئەوەی لەم کاتەدا هەوڵمان بۆیدا کەخۆی لە داگیرکاریی چل کیلۆمەترە بۆقوڵایی نێو خاکی کوردستانی عێراقە بە هەماهەنگی دەسەڵاتدارانی هەولێر،هاتۆتە دی و لەوێشەوە زۆر بەئاسانی دەسەڵات و هەژمونی سیاسیان بەسەر کەرکوک و ناوچەی موسڵدا دەبێت ،هەروەک چۆن ئێستا بەشێکن لەململانێی نێوان پێکهاتەو پارتە خاوەن نفوزەکانی ئەو ناوچانە لەوشارانەدا.
🔸وەزیری دەرەوەی عێراقیش کاتێک دەستدرێژی و داگیرکاریی و بۆردمانە بەردەوامەکانی تورکیا بچوک دەکاتەوە بۆ جموجوڵی سەربازی،بەشێکە لەنهێنی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەپشتی پەردەو دوور لەچاوی شەقامی عێراقیەوە کراوە،لەنێوان بەغدادو هەولێر و ئەنقەرە و ڕەزامەندی ئێران.
🔸لــێ کۆی ڕوداوەکان ئەوەمان پێدەڵێت تورکیا بەبێ ڕێککەوتن و ڕاوێژ ئەم هەنگاوە نوێیەی نەناوە و ئەوەی دەمێنێ تەنها پەلاماردانی چیای گارەیە لەسنوری دهۆک و تورکیاش ئەو پەلامارە بەتەنها پێناچێت ئەنجام بدات و زۆر بە لەسەرخۆیی هەنگاوی بۆدەنێت چونکە دەزانێت زیانی گیانی بۆسوپاکەی و ئەرکێکی قورسی تێچوی ئابوریش دەکەوێتە سەری، لەگەڵ ئەوەشدا دوایین لێدوانی بەرپرسە باڵاکانی تورکیا،ئەوەمان پێدەڵێت کە هەڕەشەی تازە بۆسەر سلێمانی و یەکێتیی نییە و تەنها ئەبدەیتی کردنەوەیەک بوو،چونکە کاتێک سەرۆکی تورکیا دەڵێت تۆپەکە لەگۆڕەپانی ئیدارەی سلێمانییە کەواتە کۆی پرۆسەکە بەرەو خاڵی کۆتایی دەچێت و ئامانجی کۆتایی ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا،بە سەفقەیەکی بازنەیی نێوخۆی هەرێمی و چاودێری بەشێکی زلهێزان هەتا ئێرە مەبەست بوو لەئێستادا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەردی شەفیق
ئەو ڕۆژە خەڵەتێنراین
توانا عوسمان
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی دەکەم بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا ڕازیبن بەڵام دوو دەرس وەربگرن
شاهۆ سەعید
ئایا کاتی پێکدادانی نێوان حیزب و خێڵە؟
محمد خۆشناو
مولحیدی ئایینی ، مولحیدی نیشتیمانی !!
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
ئەمانەش ببینە
هەڕەشەی کوشتن لە د.شێرکۆ جەودەت دەکرێت
چیرۆکی ئەو پیاوەی داوای رووناکی دەکرد و ناردیان بۆ گۆڕستان
شەوی سووری بەرپرسانی كورد لە قومارخانە گەورەكەی لوبنان
٤٨ كاتژمێری یەكلاكەرەوە... چارەنوسی موچە چی دەبێت؟ زانیاری ورد و گرنگ
ئەم خوێندکارە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەڵێت: لەبەر لاوازی دەستەکانم دەبێت واز لە خولیاکانم بێنم
راستەوخۆ….. ئەمڕۆ لە بانكەكانی سلێمانی،هێزە ئەمنیەكان هەژماری من پڕ دەكەنەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine