شەبانە ڕەحمانی مرد ئەو ژنەی باوەشی بە مەلا کرێکاردا کرد بەرزی کردەوە

2023-01-02

دیبلۆماتیک
ئەو ژنەی کە نۆزدە ساڵ لەمەوبەر باوەشی بە مەلا کرێکاردا کردو بەرزی کردەوە، کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی نەرویج، بڵاویان کردەوە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر شەبانە ڕەحمانی، ئەو ژنەی کە لە کۆڕێکدا لە "ئۆسلۆ" ی پایتەختی نەرویج باوەشی بە مەلا کرێکاردا کرد بەهۆی نەخۆشیی  شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.

لە ساڵی ۲۰۰٤ دا، کاتێک مەلا کرێکار لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری "ئۆسلۆ"ی پایتەختی نەرویجدا، گفتوگۆی دەربارەی نوێترین کتێبی خۆی دەکرد، پاش گفتوگۆو پرسیارکردن، شەبانە ڕەحمانی چووە سەر تەختی شانۆکەو باوەشی بە مەلا کرێکاردا کردو بەرزی کردەوە.
دوای ئەو ڕەفتارەی شەبانە ڕەحمانی بەرانبەری، مەلا کرێکار نیگەرانی نیشانداو ئەوکارەی بە سوکایەتیکردن زانی و داوایکرد کە ژنە نەرویجییەکە داوای لێبوردنی لێبکات.

شه‌بانه‌ ره‌حمانی، ژنێکی نەرویجی بەڕەگەز پاکستانییەو لەدایکبووی ساڵی ۱۹۷٦، ئەو لە بواری مافی ژناندا کاری کردووەو هەم ئەکتەرێکی بواری کۆمیدیا بووەو وتاریشی بۆ ڕۆژنامەکانی نەرویج نووسیووە.

بەپی هەواڵی میدیاکانی نەرویج، شەبانە ڕەحمانی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو پاش هەشت ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە له‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا  کۆچی دوایی کردووە.