عه‌لادین سوجادى، له‌به‌رگى سێیه‌مى كتێبى " ڕشته‌ى مروارى"دا لافاوه گه‌وره‌كه‌ى ساڵى 1957ى شارى سلێمانى له شێوه‌ى چیرۆكدا تۆمار كردووه‌و باسی له‌وه كردووه له ماوه‌ى 45 خوله‌ك بارینى بارانى به‌خوڕو ته‌رزه‌دا، لافاوێكى گه‌وره درووستبووه‌و لافاوه‌كه وه‌كو شێرى برسى په‌لامارى ناو شارى داوه‌و جیا له زه‌ره‌رو زیانى بێ‌شومار 35 كه‌سیش خنكاون.
ڕۆژ ڕۆژى هه‌ینى‌و 18ى تشرینى یه‌كه‌مى 1957و 28ى سه‌رماوه‌زى 2657ى كوردى بوو، سه‌ر له‌به‌یانى هه‌تاو و ڕۆژێكى خۆش‌بوو، ئومێدى له خۆشى به‌ولاوه هیچ شتێكی‌تر نه ئه‌كرا، هه‌تا كه‌وته پاش نیوه‌ڕۆ‌و پاش عه‌سر.

,,
كه باران‌و ته‌رزه خۆشى كرد، لافاو وه‌كو شێرى برسى په‌لامارى ناو شارى دا، له‌سه‌رووى شاره‌كه‌وه ڕژایه ناو شاره‌وه، سه‌رى كرد به كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كى " مه‌ڵكه‌ندى" دا كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كى شاره‌كه‌و كه‌تۆته سه‌رووى شاره‌وه، له كۆڵانیشه‌وه ڕووى كرده ناو ماڵه‌كان‌و ناو ژووره‌كان، چى به‌رپه‌ل بكه‌وتایه له نوێن‌و مناڵ‌و زه‌لام، له دروشكه‌ى به‌ردكێشان هه‌مووى ڕائه‌ماڵى‌و ئه‌یهێنایه خواره‌وه
سه‌عات بوو به پێنجى پاش نیوه‌ڕۆ له لاى شیمال‌و شیمالى ڕۆژاواوه هه‌وره چڵكێك په‌یدابوو زۆر به‌تیژى به‌ره‌و ئاسمانى ناو شاره‌كه‌و بنارى شاخى گۆیژه‌وه دایكردو كردى به ڕه‌هێڵه.
زۆرى پێنه‌چوو بوو به ته‌رزه، بۆ ماوه‌ى 45 ده‌قیقه هه‌وره تاڵه‌كه ئه‌یگرماندو ئه‌یشریخاندو ئه‌گریا، باران وه‌كو كوننه‌ى سه‌ر به‌ره‌و ژێر ئه‌هاته خواره‌وه، تنۆكى باران به هه‌ر چواریان ئیستكانێكى چایان پڕ ده‌كرد، ته‌رزه له هێلكه كه‌وێكه‌وه تا هێلكه مریشكێك بوو.
كه باران‌و ته‌رزه خۆشى كرد، لافاو وه‌كو شێرى برسى په‌لامارى ناو شارى دا، له‌سه‌رووى شاره‌كه‌وه ڕژایه ناو شاره‌وه، سه‌رى كرد به كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كى " مه‌ڵكه‌ندى" دا كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كى شاره‌كه‌و كه‌تۆته سه‌رووى شاره‌وه، له كۆڵانیشه‌وه ڕووى كرده ناو ماڵه‌كان‌و ناو ژووره‌كان، چى به‌رپه‌ل بكه‌وتایه له نوێن‌و مناڵ‌و زه‌لام، له دروشكه‌ى به‌ردكێشان هه‌مووى ڕائه‌ماڵى‌و ئه‌یهێنایه خواره‌وه.
ئه‌مجا به‌سه‌ر ئه‌و جاده تازه‌یه‌دا كه ئه‌چى بۆ " ئه‌زمه‌ڕ" شاڵاوى هێنا، چووه سه‌راى شاره‌كه‌وه، سه‌را دوو نهۆمه، نهۆمى خواره‌وه پڕ بوو له ئاو، هه‌چ نوسراو و پسووله‌ى سه‌نه‌داتێكى سه‌راى حكومه‌ت هه‌بوو له‌و نهۆمه‌دا هه‌مووى كه‌وته سه‌ر ئاو و له بن میچه‌كه تووند بوو.
له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ئاو هاژه‌ى كرد‌و هاته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وى سه‌ره‌وه كه ئه‌هات قۆڵیان كرد به قۆڵى یه‌كاو په‌لامارى بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كانى خواره‌وه‌یان دا، له‌م به‌رده‌ركى سه‌رایه‌دا به‌هێزتر بوو، ئه‌سپى گالیسكه‌چى‌و ئۆتۆمۆبێلى ڕا ئه‌ماڵى‌و ئه‌یبرد، ئه‌یدان به دیوار‌و كه‌نده‌ڵاندا، لۆریه‌كى به حه‌وت ته‌ن باره‌وه برد، ئۆتۆمبێلى قه‌مه‌ره به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه ئاوه‌كه بۆى بوو بوو به شۆفێر‌و به كۆڵانه‌كانا ئه‌یسوڕانده‌وه.

,,
له‌هه‌ندێ شوێنی‌تر ئاو له‌پاش ئه‌وه‌ى نهۆمى ژێره‌وه‌ى خانووه‌كه‌ى پڕ ئه‌كرد، ئه‌چووه نهۆمى سه‌ره‌وه، له‌وێوه له ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه وه‌كو تاڤگه‌ى هه‌ره به‌هێزى كوێستانه‌كان ئه‌ڕژایه كۆڵانه‌كانه‌وه
له شوێنێكیتر كه پێى ئه‌ڵێن " ئه‌سحابه سپى"و ناوه‌ندى شاره‌كه‌یه، ئۆتۆمبێل به گوریس به‌سرا بووه‌وه، ئاو گوریسى پچڕاندو ئۆتۆمبێلى فڕاند، نركه‌ى ئه‌م لافاوه‌ش بێ زیادو كه‌م هه‌ر له‌وه ئه‌چوو كێوێك ئه‌كه‌وێ به‌سه‌ر كێوێكا، چونكه هه‌م ده‌نگى ئاوه‌كه خۆى، هه‌م ده‌نگى ڕووخانى ئه‌و دیوار‌و خانووانه كه به‌ر له‌پى ئه‌كه‌وت، یه‌كیان ئه‌گرت‌و ئه‌و شاییه‌یان ئه‌گێڕا.
له هه‌ندێك شوێنا ئاو كه ئه‌چووه ژوره‌وه ئه‌و مێزو كورسیانه كه له ژووره‌كه‌دا بوون ئاوه‌كه له بن میچه‌كه‌ى توند ئه‌كردن.
له‌هه‌ندێ شوێنی‌تر ئاو له‌پاش ئه‌وه‌ى نهۆمى ژێره‌وه‌ى خانووه‌كه‌ى پڕ ئه‌كرد، ئه‌چووه نهۆمى سه‌ره‌وه، له‌وێوه له ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه وه‌كو تاڤگه‌ى هه‌ره به‌هێزى كوێستانه‌كان ئه‌ڕژایه كۆڵانه‌كانه‌وه.
لافاو له ده‌شته‌كانى سه‌رووى شاره‌كه‌وه مه‌ڕى هێنابوو، به‌جۆرێك ڕایماڵیبوو كه ئه‌و مه‌ڕه فۆیاى ئه‌وه نه‌كه‌وتبوو كه ڕووى خۆى بگۆڕێ بۆ ڕووى ئاوه‌كه، هه‌روه‌ها له‌ناو شارا ئه‌سپى ڕا ئه‌ماڵى‌و ئه‌یبرد، كه ئه‌مانه‌شى ئه‌برد ئه‌یدان به‌دیوارو كه‌نده‌ڵانى ناو شاره‌كه‌داو له‌وێ یا ئه‌بوون به‌ژێر دیوارى ڕووخاوه‌وه یان هه‌ر توندى ئه‌كردن له دیواره‌كه‌و به‌و جه‌زره‌به‌یه گیانیان تیا نه ئه‌ما، ئاوه‌كه به‌مه‌وه نه ئه‌وێستا، منداڵ‌و زه‌لامى له‌ناو ماڵا ئه‌فڕاندو ئه‌یبردن، چه‌ند بێشكه‌ى كۆرپه‌ى ساوا به‌سه‌ر ئاوه‌وه بوو، كه‌س نه‌یئه‌وێرا توخنى كه‌وێ.
ئه‌مجا لافاو ڕووى كرده بازاڕه‌كان، له‌وێ چووه قه‌یسه‌رییه‌كانه‌وه، سوله‌یمانى دوو قه‌یسه‌رى تیایه، قه‌یسه‌رى " نه‌قیب" و قه‌یسه‌رى " وه‌سمان پاشا"، ئه‌مانه شوێنه‌كه‌یان چاڵه، شتومه‌كى بازرگانى‌و تیجارى سوله‌یمانى هه‌موو له‌م دوو قه‌یسه‌رییه‌دان، كه‌چى چى له‌وێ بوو له كوتاڵ‌و شه‌كردو چاو بابه‌تى عه‌تارى، هه‌مووى ڕاماڵى، فه‌رده‌ى پڕ له كوتاڵ‌و سندوقى چا به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه وه‌كو پووشكه وابوو.
دیاره ئه‌م ئاوه هه‌تا ئه‌هات زیادى ئه‌كردو ئه‌هاته سه‌رى، لێره‌دا نۆره هاته سه‌ر گه‌رشه‌كى " سه‌رشه‌قام"و " شێخه‌باس"، به‌و توڕه‌یی‌و توند‌و تیژییه په‌لامارى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى دا‌و ڕووى تێ كردن، له‌و دوو شوێنه كاره‌ساتى زیاتر كرد، ماڵ ڕووخان‌و مناڵ بردن زۆرتر به‌ر ئه‌و شوێنه كه‌وت.
له هه‌ندێك له كۆڵانه‌كانى ناو شارا ئه‌و شوێنانه كه ڕێبازى ئاوه‌كه بوون، تا دوو مه‌تر ئاو به‌رز بوو بۆوه، به‌ڵاى زیاتر له‌وه‌دا بوو ئاوه‌كه زۆرسارد بوو، هه‌مووى هى ته‌رزه بوو، له‌به‌ر ساردیه‌كه‌شى كه‌س نه‌یئه‌وێرا توخنى كه‌وێ‌و شتێك بگرێته‌وه.

له هه‌ندێ له حه‌وش‌و سه‌ربانه‌كانا وه‌كوو هێنابێتت به سه‌دبار سه‌دبار ته‌رزه‌ت تێكردبێ، ئاوا كۆمه‌ڵه بوبوو، سه‌یرتریش ئه‌وه‌بوو شوێنى وا هه‌بوو نووسابوو به‌شاره‌كه‌وه، وه‌كو هه‌ر بارانى لێ نه‌باریبێ وابوو، له هه‌ندێ په‌نا دیوارا له‌پاش 42 ڕۆژ ته‌رزه ئه‌دۆزرایه‌وه له هێلكه كه‌و گه‌وره‌تر بوو.
ده‌نگى نركه‌ى لافاو و ده‌نگى هاوارى ژنان‌و پیاوان كه كه‌س‌و كاریان ئاو ئه‌یبردن، یا ماڵه‌كانیان له‌به‌ر چاویانه‌وه ئه‌ڕووخا، یا شتومه‌كى ناوماڵیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه ئه‌بینى، یا بارخانه‌ى بازرگانه‌كه‌یان ئه‌چوو به گه‌رووى لافاوه‌كه‌داو ئه‌مان هیچیان پێ نه‌ئه‌كرا، بێجگه له هه‌ناسه هه‌ڵكێشان نه‌بێ، ئه‌م ده‌نگانه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌ى ناو شارى سوله‌یمانى بێگومان كردبوویه كارێ كه فریشته‌ى ئاسمان به‌زه‌یی پیا بێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه كه ئه‌و شاره هه‌ر له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكا جارێك ئه‌بێ ئه‌م ده‌نگانه‌ى لێ به‌رز بێته‌وه، جارێك به‌هۆى بۆردومانه‌وه، جارێك به‌هۆى ڕژانى خوێنى شه‌هیده‌كانه‌وه، جارێك به‌هۆى لافاوى بێ ئه‌مانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مانه فریشته‌ى ئاسمانیش گوێیان كه‌ڕ بوبوو له ده‌نگى ئه‌و هه‌موو زایه‌ڵانه، وادیاره شارى سوله‌یمانى ئه‌بێ هه‌موو جار ئه‌م ده‌ردو مه‌ینه‌ته بخاته سه‌ر شانى.
له‌گه‌رمه‌ى لافاوه‌كه‌دا خه‌ڵك په‌رت‌و بڵاو بوو بوونه‌وه، كه‌س ئاگاى له‌كه‌س نه‌بوو، یا كه‌س نه‌یئه‌زانى چى دیار نییه‌و كێ بووه به قۆچى قوربانى‌و به ماڵى تاڵانى.
باران‌و ته‌رزه‌كه له پاش 45 ده‌قیقه خۆشى كرده‌وه، لافاو هه‌ر درێژه‌ى كێشا‌و شه‌و به‌سه‌را هات، لێره‌دا عاله‌م كه‌وتنه ده‌ربه‌ده‌رى‌و فه‌لاكه‌ت، به‌ره به‌ره ناڵه‌ى جگه‌ر سوتاوان به‌رز بۆوه، ئه‌مجار هه‌ریه‌كه له لایه‌كه‌وه هاوارى ئه‌كرد كوڕه‌كه‌م یا براكه‌م یا كۆرپه‌كانم دیار نین، ڕاست بوو، دیار نه‌بوون، چونكه لافاو بردبوونى‌و كردبوونى به گا‌و گه‌ردونى خۆى.
ئه‌وانه‌ى له‌ناو شارا به‌خنكاوى له ده‌مى لافاو سه‌نرانه‌وه، یان ئه‌وانه‌ى به مردوویی له‌ژێردارو به‌ردى خانووى ڕووخاوى ده‌ست لافاو ده‌رهێنرابوون، ئه‌مانه له‌ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێكا دۆزرابوونه‌وه.
به‌ڵام له‌پاش ئه‌و شه‌و و ڕۆژه له " عه‌ربه‌ت" و " تانجه‌رۆ" لاشه‌ى مردوو ئه‌بینرایه‌وه‌و ئه‌هێنرایه‌وه.
ده‌سته ده‌سته خه‌ڵك ئه‌چوون بۆ ناشتنى مردووى ئه‌م كاره‌ساته له گردى سه‌یوان، گۆڕ هه‌ڵكه‌نه‌كان فریاى ئه‌وه نه ئه‌كه‌وتن بێنه‌وه بۆ ناو شار، كه گۆڕێكیان هه‌ڵئه‌كه‌ند به په‌له ئه‌چوونه سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنى گۆڕێكی تر.
ئه‌و زیانه‌ى كه له‌م لافاوه‌دا كه‌وت له‌م شاره به‌مجۆره بوو:
ئه‌وانه‌ى كه خنكان‌و بوون به‌ژێر دار‌و په‌ردووى خانووى ڕووخاوه‌وه 35 كه‌س، ئه‌مانه زۆرترى مناڵى ساوا‌و پاشان ژن‌و ئه‌مجا پیاو، ئه‌و خانوانه‌ى كه لافاو ڕووخاندنى 47 خانوو بوو، ئه‌وانه‌ى لافاو په‌كى خستبوون‌و ئه‌بوو بڕوخێنرێن 76 خانوو بوو، ئه‌و زیانه‌ى كه له خه‌ڵكى ناو شار كه‌وتبوو له كوتاڵ‌و بابه‌تى عه‌تارى‌و شتومه‌كى ئاو بردوى ناو ماڵ دانرا به سه‌د هه‌زار دینارى عێراقى، ئه‌و زیانه‌ى كه له شاره‌وانى " به‌له‌دیه" كه‌تبوو هى خیابانه‌كان، باخچه گشتییه‌كان، زێراب‌و بۆریه‌كان، دانرا به 300 هه‌زار دینارى عێراقى.
ئه‌م كاره‌ساته به‌مجۆره قه‌وما، پاش ئه‌وه خه‌ڵكى ناو شار‌و كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ناو شار به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له به‌غدا بوون، هاواریان لێ به‌رز بۆوه بۆ پڕكردنه‌وه‌و چاره‌كردنێكى ئه‌م زیان‌و كاره‌ساته.

,,
به ته‌له‌گراف‌و ته‌له‌فۆن‌و نامه‌ى تایبه‌تى، كورده‌كانى عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ربڕینى ماته‌مى خۆیان بۆ ئه‌و په‌رێشانییه كه ڕووى كردۆته شارى سوله‌یمانى ئه‌نارد بۆ موته‌سه‌ریفى شار‌و سه‌رۆكى شاره‌وانى‌و ڕۆژنامه‌ى ژین له سلێمانى
ئێستگه‌ى كوردى‌و عه‌ره‌بى له به‌غداد ده‌نگى به‌رز كرده‌وه، مه‌سه‌له‌كه گه‌شته هه‌موو شاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق‌و ئێستگه‌كانى عاله‌م، هه‌موو باسى ئه‌م لافاوه‌و په‌رێشانى خه‌ڵكى شارى سوله‌یمانییان كرد، خاوه‌ن شكۆى پادشاى عێراق‌و جێنشینى پادشاى عێراق له به‌غداوه چوون بۆ بینین‌و سه‌ره‌خۆشى كردن له لێقه‌وماوانى شارى سوله‌یمانى، هه‌روه‌ها پیاوانى كوردیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه چوون بۆ ئه‌وێ بۆ بینینى ئه‌م كاره‌ساته.
به ته‌له‌گراف‌و ته‌له‌فۆن‌و نامه‌ى تایبه‌تى، كورده‌كانى عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ربڕینى ماته‌مى خۆیان بۆ ئه‌و په‌رێشانییه كه ڕووى كردۆته شارى سوله‌یمانى ئه‌نارد بۆ موته‌سه‌ریفى شار‌و سه‌رۆكى شاره‌وانى‌و ڕۆژنامه‌ى ژین له سلێمانى، هه‌روه‌ها پادشا‌و سه‌ركۆماره‌كانى كیشوه‌رانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى ماته‌مى خۆیان ئه‌نارد بۆ خاوه‌ن شكرى عێراق‌و ئه‌مانه هه‌مووى له ڕۆنامه‌كانى به‌غداد بڵاو ئه‌كرایه‌وه.
سه‌رنج:
یەكەم : عه‌لادین سوجادى له به‌رگى سێیه‌مى كتێبى " ڕشته‌ى مروارى"دا‌و له لاپه‌ڕه‌كانى 313و 314و 315و 316و 317دا چیرۆكى لافاوه گه‌وره‌كه‌ى ساڵى 1957ى شارى سلێمانى گێڕاوه‌ته‌وه‌و " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین" به هه‌مان شێوازى نووسین‌و ڕه‌نووسى كتێبه‌كه ئه‌م چیرۆكه‌ى تۆمار كردووه‌و نووسیویه‌تییه‌وه.
دووەم : وێنەی سەرەکی و وێنەی یەکەمی ناو ڕاپۆرتەکە، لافاوە گەورەکەی ساڵی ۱۹٨۷و سێ وێنەکەیتر وێنەی لافاوەکەی ساڵی ۱۹٥۷.