[گۆشەی بەڕێوەبەری جێبەجێکار] چۆن ڕوونمای (OLED) ئۆلیدی ئێل جی سنورەکانی هونەر فراوانتر دەکات

2023-10-21
روونمای ئۆلیدی ئێل جی کە داهێنانێکی شۆرشگێرانە بوو لە پیشەسازی روونمادا، سەربەرزانە شانازی دەکات بە سەرکردایەتی و شارەزایی خۆیەوە کە زیاتر لە دە ساڵە بەردەوامە.
لەگەڵ مانگی ئیلولدا کە شاری سیئۆل بەرگی هونەری پۆشی، ئۆلیدی ئێل جی سەرنجەکانی بۆلای خۆی راکێشا لەرووی وێنەی نایاب و دیزاینی جوان و نمایشەوە، وایکرد ببێتە تەختە هونەریەکی دیجیتاڵی بێوێنە بە چەندان توانای ناوازەوە. 
 

Photo credit: Esquire Korea

ڕەنگ یەکەم لایەنی بەرچاوە کە سەرنجی بۆخۆی راکێشاوە لە روونمای ئۆلیدی ئێل جیدا، وەکو مەودایەکی هونەری. پاش دە ساڵ لە پێشەنگی تەکنۆلۆژیای ئۆلیدی ئێڵ جیدا، ئێمە چەندان داواکاریمان پێگەیشتووە لەلایەن چەندان هونەرمەندان و وێنەکێشەرانەوە کە حەز لە پشکنین و بینینی توانا و باشیەکانی روونمای ئۆلیدی ئێل جی دەکەن. لە گەڕان بەدووی تێگەیشتن لە هاندەری پشت ئەم داواکاریانەوە، ئێمە درکمان بەوە کرد "رەنگ" گرنگترین هۆکاری راکێشانی سەرنجە. 
وەکو هونەرمەندێك، نیشاندانی سێبەر و تیشکەکانی وێنەیەك زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پارچەیەکی هونەری پێشکەش بکرێت و دروست بکرێت، ئەم توانایە روونماکانی پێشووتر نەیانبووە. هونەرمەندانی راگەیاندن زۆر هەستیارن بەرامبەر نیشاندانی رەنگەکان. کاتێك ئەم هونەرمەندانە کاریان دەکرد لەسەر روونمایLCD  ئێلسیدی وLED لید، توشی کێشە دەبونەوە چونکە نەیاندەتوانی ئەو سێبەری ڕەنگە دروست بکەن کە دەیانەوێت لە هەوڵیاندا بۆ پیشاندانی رەنگی سور، هەرچەندە هەوڵی دەستکاریکردنی روونماکەیان بدایە. ئەوەی زۆر دیارە ئاستەنگی دروستکردنی رەنگێکی ڕەشی قەتران بوو کە هێشتا لەم روونمایانەدا بەردەست نەبوو. 

 
Anish Kapoor’s ‘Wounds and Absent Objects II’(2022) displayed on LG SIGNATURE OLED R at Frieze Seoul 2022
روونمای ئۆلیدی ئێل جی باڵادەستە لە نیشاندانی چەندان ئاستی ڕەنگی رەشدا، ئەم توانایە وایکرد سەرنجی هونەرمەندی بەرەگەز بەریتانی-هیندی (ئانیش کاپور) بۆلای خۆی رابکێشێت کە سەرسامی خۆی بۆ تواناکانی ئۆلیدی ئێل جی لە نیشاندانی رەشی قەتراندا دەربڕیبوو. ئانیش کاپور کە ناسراوە بە حەز و خولیای بۆ رەنگی رەش، مافی تایبەتی بەکارهێنانی رەنگی ڕەشی (ڤانتابلاک) هەیە کە مادەیەکە تیشکی رووناکی هەلدەمژێت. گرنگە باس بکرێت کە ئەم هونەرمەندە هاوبەشێتی لەگەڵ ئۆلیدی ئێل جی هەلبژاردووە کە تاکە روونمایە تەکنۆلۆژیای ئەوەی هەبێت بتوانێت رەشی قەتران نیشان بدات، سروشتی خودروناککردنەوەی ئەم روونمایە وادەکات پیکسلەکان بە تەواوەتی بکوژێنەوە. لە بەرامبەردا تەلەڤیزۆنی ئێلسیدی پشت دەبەستن بە تایبەتمەندی پشت رووناککردنەوە کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی سپی هەیە، ئەمەش وادەکات نیشاندانی رەنگی رەش سێبەرێکی کزی رەنگی سپی لە پشتەوە بێت. 
ئانیش کاپور تاکە هونەرمەند نیە کە سەرنجی چۆتە سەر رەنگە رەشە تەواوەکەی ئۆلیدی ئێل جی. لە راستیدا رەنگ لایەنێکی گرنگی چەندان هەماهەنگی بەرچاو بووە، بۆ نمونە رەنگی رەشی تەواوەتی رۆلێکی گرنگی گێڕا لە هەماهەنگیەکەماندا لەگەڵ Universal Everything. لە پێشانگەی Transfiguration’ دا لە ساڵی ٢٠٢٠ ئێمە داواکاریەکی تایبەتیمان بەدەست گەیشت بۆ دروستکردنی پێشانگەیەک کە بەتەواوەتی ڕەش بێت، ئەمەش ئاستەنگیەکی گەورەبوو بۆ روونماکانی تر. ئەم کارە تەنها بە روونمای ئۆلید کرا. ئەنجامەکە زۆر سەرنجراکێش و سەرسامکار بوو، بووە هۆی دروستکردنی فێڵی بینینی ئەوەی پارچە هونەریەکان دەجوڵێن بەرەو بینەران. 


 
ڕوونمای ئۆلێدی ئێل جی کە تایبەتمەندی ئاست بەرزی چێوەی زەقی وێنەی هەیە، لە هەمان کاتدا توانای نیشاندانی هونەری سێ دووریشی هەیە. ئەمەش زۆر بە دیاری خراوەتە ڕوو لە هەماهەنگیەکەماندا لەگەڵ هونەرمەندی پەیکەرتاش Barry X Ball کە وێنەی سێ دووریی نایابی دروستکردووە لەڕێگەی گۆڕینی مادەکانەوە. ئەم هونەرمەندە کە ناسراوە بە مایکڵ ئانجیلۆی سەردەم، لەگەڵ ڕوونمای ئۆلێدی ئێل جی یەکیان گرت بۆ دروستکردنی پەیکەری سێ دووریی نایاب و وردکار کە لەلایەن پاپای پۆلەندی، جۆن پۆلی دووهەمەوە ئیلهامی وەرگرتبوو. روونمای ئۆلێدی ئێل جی ئەم پەیکەرەی کردە راستی لەڕێی ڤیدۆیەکی نایابی سێ دووریەوە کە زۆر بە وردکاری دروستکرابوو. Barry  سەرسامی و بەجۆشی خۆی دەربڕی لەکاتی نمایشکردنی ئەم ڤیدۆیەدا، کە بەرکەوتنێکی جیاوازی لە کارە هونەریەکانی پێشووی خستە ئاراوە کە بەرجەستەبوون. 
روونمای ئۆلێدی ئێل جی لە ڕێی چەندان هەماهەنگی و پێشانگەوە لەگەڵ چەندان هونەرمەنددا، سەلماندویەتی کە باشترین تەختەی وێنە کێشانە. ئێمە درکمان بەوە کردووە کە تەکنۆلۆژیاکەمان توانایەکی نایابی هەیە لە دروستکردنی وێنەی هونەریدا، باشترین و کەشخەترین ڕێگەش بۆ پێشاندانی ئەمە لەڕێی نمایشکردنی کارە هونەریەکانی هونەرمەندانەوەیە بۆ بەکارهێنەران. گرنگە باسی ئەوەش بکرێت کە هونەرمەندان یەکەم کەس بوون کە درکیان بە تواناکانی روونمای ئۆلێدی ئێل جی کردووە. حەز دەکەم ئەوەش باس بکەم کە ڕێچکەکەمان دروست و بەجێیە چونکە هونەر پشتی بە ئێمە بەستووە و ئێمەش پشتمان بە هونەر بەستووە. 
ئێمە چاوەڕێی ئەوەین ئەو ئەزمون و شارەزاییەی کۆمان کردۆتەوە لە پڕکردنەوەی پێویستیەکانی هونەرمەنداندا لە هەماهەنگیەکانماندا لە کۆتاییدا دەبێتە دەستکاریەکی ناوازە بۆ ئەو ڕوونمایانەی لە ماڵەوە بەکاریان دێنین. هونەر لە گۆڕانکاریدایە، بەم زووانەش ئەو وێنانەی هونەرمەندان دەیکێشن لەسەر ڕوونما ئۆلیدەکان نمایش دەکرێن. 


 
روونمای ئۆلێدی ئێل جی دروشمی "ئێمە ئیلهامبەخشین بۆهونەر" هەلگرتووە و وادەکات هونەرمەندان بتوانن ئەندێشەکانی خۆیان بەرجەستە بکەن و کاری هونەری نوێی دیجیتاڵی دروست بکەن. ئێمە بەختداربووین لە دۆزینەوەی دەرفەتی گەورەدا لە کارکردن لەگەڵ Frieze دا کە بە ڕێکەوت بوو. لە ساڵی ٢٠٢١ دا لەکاتی ئامادەکاری بۆ پێشانگەی تایبەتی (LUX: شەپۆلی نوێی هونەری سەردەم) لە لەندەندا Frieze لە هەمانکاتدا سازکرا و ئێمە شوێنێکمان بۆ خۆمان گرت بۆ تاقیکردنەوەی کارەکەمان، ئەمەش بووە هۆی چاوکەوتن بە Simon Fox کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Frieze بوو، لەگەڵیدا باسمان لە خواستی خۆمان کرد بۆ سپۆنسەر. ئێمە باوەرمان وابوو روح و بەرەوپێشچوونی Frieze باشترین هاوشان بوو بۆ ئێمە، لەبەر ئەمە کاتێك Simon باسی فراوانکردنی کارەکەی کرد بۆ ئاسیا ئێمە پێشنیاری سیئۆلمان بۆ کرد، ئەمەش هاوبەشێتیەکی سێ ساڵەی لێکەوتەوە. پابەندبوونی Frieze بۆ هەماهەنگی هونەرمەندان هاوشانی ئەرکی ئێمە بوو وەکو دروستکارانی جیهانی تەختەی هونەری دیجیتاڵی پێشەنگ. 


 
Stephanie Dinkins, Conversations with Bina 48:Fragments 7, 6, 5, 2, 2018 (Photo credit: LG Corp)
هەروەها سپۆنسەری هونەرمەندانمان کردووە لەڕێی بەرنامەی خەڵاتی دەستپێشخەری تەکنۆلۆژی و هونەری ئێل جی لە Guggenheim. جەختمان کردەوە سەر هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی تەکنۆلۆژیایان بەکارهێناوە بۆ بەرەوپێشبردنی کارە هونەریەکانیان و ئێمە زیاتر لە چێوەی سپۆنسەری هونەری پێشکەش دەکەین. Stephanie Dinkins پرۆفیسۆر لە زانکۆی Stony Brook لە نیویۆرک یەکەم بەشداربوومان بوو لە خەڵاتەکەدا بۆ کارە هونەریەکەی لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرددا (AI) بۆ تیشك خستنە سەر وێنەی شێواوی زانیاری دروستکراو لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە. 
ئێل جی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی کاری هونەری ناوازە و جەخت دەکاتەوە سەر پەیوەندی هونەر و تەکنۆلۆژیا بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ هونەرمەندان و پێشانگەکاندا. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هاوبەشی و هەماهەنگیەکان لە پرۆژەی هونەری روونمای ئۆلێدی ئێل جیدا سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: LGOLEDART.com
ئەم چیرۆکە دەستکاری کراوە لە چیرۆکی هەڵبژێردراوی بڵاوکراوە لەسەر Esquire Korea لەلایەن کەیت ئۆ، جێگری سەرۆکی هۆبەی پەیوەندی براند لە کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵدا.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن :

https://www.lge360.com
www.lge360.com