ڕۆژنامه‌یه‌كی چینی ورده‌كاری توشبوونی یه‌كه‌م كه‌سی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له شاری ووهان بڵاو كرده‌وه .
ڕۆژنامه‌ی Pengpai كه یه‌كێكه له رۆژنامه بڵاوه‌كانی چین ئاشكرای كرد، ژنێك كه كاری فرۆشتنی ڕۆبیان بووه له بازاڕی ماسی فرۆشه‌كانی ووهان، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه توشی ڤایرۆسه نوێیه‌كه بووه.
،،
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت:" ئه‌و ژنه نازناوی ویه، كاری فرۆشتنی رۆبیانی زیندووه له شاری ووهان، له ڕۆژی 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 به‌هۆكارێكی نادیار توشی سه‌رئێشه بووه".
دواتر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه له بازاڕی ماسی و به‌رهه‌مه ده‌ریاییه‌كانی ووهان توشی (كۆڤید-19)بووه. چیرۆكی ئه‌م ژنه له31ی هه‌مان مانگ ده‌ستی پێكرد، كه لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی شاری ووهان ڕایانگه‌یاند 28 كه‌سی دیكه به هۆكارێكی نادیار توشی هاوكردنی سیه‌كان بوون، هۆكاری زوو بڵاوبونه‌وه‌كه‌شیان نه‌ده‌زانی.
دواتر ئه‌و لیژنه‌یه ڕایانگه‌یاند كه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌به‌رده‌ستدان نیه كه باس له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه بكات، كه دواتر له مانگی كانوونی دووه‌مدا ته‌واو ئه‌و ڕاستیه سه‌لمێنرا، كه نه‌خۆشیه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
په‌یامنێری ڕۆژنامه‌كه توانیویه‌تی كۆپیه‌ك له ناوی ئه‌و كه‌سانه وه‌ربگرێت كه بۆ یه‌كه‌مجار توشی ئه‌و ڤایرۆسه نادیاره بوون، ده‌ركه‌وتووه 24 كه‌سیان به‌رده‌وام به‌ركه‌وتن و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بازاڕی ماسی فرۆشانی ووهاندا هه‌بووه، له كاتێكدا چواریان له یه‌ك خێزان بوون. لیستی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه كه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی ڤایرۆسه نادیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووتبوو، به ناوی وی ده‌ستپێده‌كات.
په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی Pengpai ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و ژنه‌ی كاری فرۆشتنی رۆبیان و به‌رهه‌مه ده‌ریاییه‌كان بووه، شوقه‌یه‌كی له نزیك بازاڕه‌كه‌ی خۆیان به كرێ گرتووه، كه ته‌نها 500 مه‌تر له شوێنی كاره‌كه‌یه‌وه دووره. كاتێك پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌چێته نۆرینه‌گه‌ی شوقه‌كه‌ی كه له قاتی یه‌كه‌مدا بووه. ژنه‌كه ده‌ڵێت:" بژێوی خێزانه‌كه‌ی له ڕێگای ئه‌و كاره‌وه وه‌ده‌ست ده‌خات، ناتوانێت له ماڵه‌وه بێ كار دابنیشێت". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك هه‌ستی كردووه توش بووه، چۆته نه‌خۆشخانه و له ڕێگای ده‌رزی لێدانه‌وه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه و ڕۆژی دواتر هه‌ستی به باش بوونی ته‌ندروستی كردووه.
وی ئاماژه به ڕۆژانی دواتر ده‌كات، كه هه‌ستی كردووه ئه‌م جاره وه‌ك جاره‌كانی پێشووتر نیه و جیاوازه نه‌خۆشیه‌كه‌ی، بۆیه ته‌نانه‌ت دوو ده‌رزیش چاره‌ی نه‌كردووه،بۆیه به ناچاری چۆته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه، له‌وێش هه‌ر هه‌ستی به باش بوون نه‌كردووه، بۆیه بریار ده‌دات له ماڵ بمێنێته‌وه و چاره‌سه‌ره‌كانیشی هه‌ر له ماڵه‌وه به‌كار بهێنێت. له كۆتاییدا ئه‌و فرۆشیاری ڕۆبیانه له 16ی كانوونی یه‌كه‌م خۆی له نه‌خۆشخانه‌ی (ووهان یونیۆن)ی سه‌ر به زانكۆی هواچۆنگ بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بینێته‌وه.