بڕیارێکى رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر بەدواداچونى پەرلەمانتاران، سەرۆکى پەرلەمان تەنیا دەکات و تەنانەت فراکسیۆنى یەکێتیش نیگەرانن و داواى هەڵوەشاندنەوەى دەکەن.
،،
دیپلۆماتیک زانیویەتى، سەرۆکى پەرلەمان ئەم بڕیارەى لەسەر ئەوە دەرکردوە، کە پێدەچێت ژمارەیەک پەرلەمانتار تیوەگلابن لە کەیسى وەرگرتنى بەرتیل لە وەبەرهێن و بەڵێندەرەکان.
،،
فراکسیۆنى یەکێتى تەنانەت داوا لە سەرۆکى پەرلەمان دەکات بە نوسراوێک داوا لە ئەنجومەنى وەزیران بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکە.
هەر لە کاردانەوەى بڕیارەکەدا فراکسیۆنى گۆڕان بەهەمانشێوە بەتوندى بڕیارەکەى رەتکردەوە.