درۆن : کۆتایی هێنان بە نەیارەکان

2021-06-28

شوان جاف
چاودێری سیاسی

درۆن هەرچەندە مێژوویەکی دووری نیە
لە خزمەتی سەربازیدا، بەڵام لەبەر کاریگەری ئەم چەکە لە نیشانە شکێنی نەیارەکاندا بەتوانا و هەستیارە ، بۆ یەکەمجار هەواڵگری ئیسرائیل لە جەنگی بیقاعدا بەکاری هێنا و دواتر بۆ لێدانی سەرانی حماس و تا کۆتا پێکانی قاسمی سولەیمانی ، ئەوەی ئێستا مەترسیە لە نەوچەکە کشانەوەی سەکۆی موشەکی پاتریۆتە توانای پێکانی وردی هەیە لە مەودایەکی دیاری کراودا لە لایە ئەمریکاوە لە عێراق و سعودیە و ئیمارات.
کۆتا هێرشی درۆنەکان ٢٠٢١/٦/٢٥
ئەو هێرشەی کرایە سەر هەولێر و مسیف سلاحەدین، ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەڵێن لە دوای تیرۆری سەرۆکی فیلقی قودس هەموو ئەگەرەکان چاوەڕوان کراون بۆ لێدانی سەرکردە عێراقیەکان بە کورد و عەرەبەوە، چاوەڕوان دەکرێت نیشانە شکێنی ئاسمانی درۆنەکان کارەسات بخولقێنن ، چونکە زۆربەی هێزە میلیشا و تیرۆرست و هێزەکانی بەرەنگاوونەوە و دەوڵەتەکان دەستیان بەم چەکە گەشتووە..


مێژووی پەیدابوونی درۆنەکان
١- یەکەم ووڵات لەساڵی ١٩١٧ ئەم فڕۆکە قەزەمە بێ فڕۆکەوانە بەرهەمهێنا ووڵاتی بریتانیا بوو، پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ چاکسازی تیادا کراو بەکار دەهێنرا بۆ بۆردومانی پێگە مووشەکیەکانی بەرامبەر.
٢- دواتر ووڵات ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٠ دا بە تکنیکی نوێ درۆنی پەرە پێدا بۆ کاری هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاریەکان بەتایبەت سیستمی GIS، وە لەساڵی ١٩٦٢ دا درۆنی (U-2) بەرهەم هێنرا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر موشەکە بالیستیەکانی ئیتحادی سۆڤیەتی لە کوبا.
٣- لە ئێستاد ٩٠٠کۆمپانیایی جۆرا و جۆری سەربازی و بازرگانی لە ٧٦ ووڵاتدا کار لەسەر بەرهەمهێنانی دەکەن.


مێژووی بەکار هێنانی درۆنەکان لە بواری سەربازیدا:
١- ئەمریکا لە جەنگی دژی ڤێتنام بەکاری هێناوە.
٢- لە جەنگی عرەب - ئیسرائیل (جەنگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٣) بەکار هێنراوە.
٣- لەشەڕی (دەشتی بیقاع)ی نێوان سوریا و ئیسرائیل بەکار هێنراوە ، کە لە ڕێگەی درۆنەکانەوە ٨٢ فڕۆکەی سوری خراونەتە خوارەوە.
٤- لە جەنگی ئەفغانستان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بەکارهێنراوە بۆ لێدانی پێگەی تاڵیبان لەساڵی ٢٠٠١.
٥- لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایە سوپای ئەمریکاوە بەکارهێنراوە بۆ لێدانی جندوالسلام لە پارێزگای هەڵەبجە.
٦- دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ لێدانی پەکەکە بەکاری هێناوە و پەکەکەش لەساڵی ٢٠١٧ ئەم چەکەی بەدەست هێناوە و دژی سوپای تورکیا بەکاری دێنێ.
٧- لەساڵی ٢٠٢٠ تیرۆر کردنی قاسمی سولەیمانی سەرۆکی فیلەقی قودس.
٨- هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە ینایری ٢٠٢١ ، هێرشی درۆنەکان بۆسەر مسیف سلاحدین لە ٢٠٢١/٦/٢٥.


بەکارهێنانی درۆنەکان:
١- بۆ کۆکردنەوەی زانیاریە نەخشەدارە هەوڵگریە سەربازیەکان بە سیستمی (GIS).
٢- چاودێری کردنی پێگە مەبەستەکان.
٣- ئاڕاستەکردنی موشەکی زیرەک.
٤- دروست کردنی تەشویش لەسەر بنکە ڕاداریەکان و شەپۆلە لاسرکیەکان.
٥-لەبەر چالاکی وەڵام دانەوەی بە چەکی هێرش بەری کتوپڕی تەکنەلۆژیای ئاڕاستە کراو هەژمار دەکرێت.
٦- کەشف کردنی هدف و جێگە بەئامانج گیراوەکان.


جۆرەکانی درۆن:
١- فڕۆکەی جوڵاو بۆ مەودای دوور.
٢- فڕۆکەی خودکاری کونترۆڵراو بە تیم.


تێچووی درۆن:
١- لەساڵی ١٩٦٢ (فانتۆم دوو ٦ ملیۆن دۆلاری تێچوو)لەلایەن ئەمریکاوە بەرهەم هێنرا.
٢- لە ساڵی ١٩٧٤ (F 15 EAG) ٢٥ ملیۆن دۆلاریتێچووە.
تێبینی : ووزەی پاتری (فانتۆم دوو ) یەکسانە بە (٢٠٠) رحلەی فڕۆکەیەکی ئاسایی مەودا دوور.


ووڵاتانی بەرهەم هێنێ درۆن:
١- ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٠٠ بەرهەمی دێنێ و دەیفرۆشێت.
٢- بریتانیا و ئیسرائیل بە پلەی دووەم دێت.
٣- لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم (نامەی ماستەر) لە سەر فڕۆکەی درۆن لە زانکۆکانی ئەمریکا بەدەست هێنرا لەلایەن ( سلجوق بیرقدار)ی بەڕەگەز تورک.
٤- لەساڵی ٢٠١٠ چین ٢٥ مۆدێلی درۆنی خستە بازاڕەکانەوە.
٥- لە ساڵی ٢٠١١ کۆمپانیاکانی لێکۆڵێنەوە و دیزاین و بەرهەمهێنانی درۆن ٦٨٠ بەرنامەی جۆراو جۆریان لەسەر درۆنەکان بەرهەمهێناوە.
٦- ساڵی ٢٠١٢ لە ڕاپۆرتی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژە دراوە کە ٧٦ دەوڵەت پەرە بە ٩٠٠ سیستم و پرۆگرامی درۆن دەدەن لە جیهاندا ، کە ٤٨ ووڵات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بەرهەم دێنن لەو ٧٦ ووڵاتە
٧- لە ئێستادا (سوید ، ئیسپانیا ، یۆنان ، ئیتاڵیا ، سویسرا ، فرنسا) گرنگی بە بەرهەم هێنانی درۆن دەدەن.


گرنگترین کۆمپانیا جیهانیەکانی ئەم بوارە:
١- کۆمپانیای ئەمریکی پیشەسازی فڕۆکەی درۆن و فڕۆکەی بچوک.
٢- کۆمپانیای ئیسرائیلی بۆ پیشەسازی فڕۆکەی درۆن و فڕۆکەی بچووک.
٣- کۆمپانیای نۆرث وبگرومان
٤- کۆمپانیای EIDS