هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
ململانێ ناوخۆیی و كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان گه‌یشتونه‌ته ئاستێك كه زۆر قورسه له‌به‌رچاوى ڕایگشتى بشارێنه‌وه. ئاڕاسته‌و باڵى جیاواز و باڵباڵێنه‌ى حزبی شتێكى نوێ نیه بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێتى خۆى له یه‌كگرتنى سێ باڵى جیاواز دروستبووه. تاكه جیاوازى باڵباڵێنه نێوخۆییه‌كانى ئێستاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵباڵێنه‌كانى سه‌رده‌مى تاڵه‌بانى ئه‌وه‌یه كه باڵباڵێنه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى له‌ڕابردوودا زیانیان به وه‌زیفه‌و ئه‌دائی یه‌كێتى نه‌گه‌یاندووه له‌به‌رئه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه ئیداره‌دراون.
به‌پێچه‌وانه‌وه، باڵباڵێنه نێوخۆییه‌كانى یه‌كێتى له‌غیابی تاڵه‌بانیدا ئه‌و حزبه‌ى ئیفلیج كردووه به‌شێوه‌یه‌ك كه یه‌كێتى نه‌یتوانیه‌وه به‌شێوازێكى ته‌ندروستانه ئه‌دائی وه‌زیفه‌كانى خۆى بكات. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌م پرسیارانه ده‌كۆڵێته‌وه: كێَشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى چین؟ هۆكاره‌كانى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى چین؟ ئاینده‌ى یه‌كێتى چۆن ده‌بێت؟ چۆن بتوانین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى بدۆزینه‌وه؟
پێشه‌كى
دووركه‌وتنه‌وه‌ى تاڵه‌بانى له كایه‌ى سیاسی سه‌ره‌تا به‌نه‌خۆشكه‌وتنى و پاشانیش كۆچی دوایی كێشه‌و باڵباڵێنه نێوخۆییه‌كانى نێو یه‌كێتى له‌سه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵات له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا قوڵتركرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌شبوونه نێوخۆییه‌كان گه‌یشته ئاستى ڕاگه‌یاندنى ناوه‌ندى بڕیار و جیابوونه‌وه‌ى جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى و دابه‌شبوونى یه‌كێتى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ستیار و چاره‌نوسساز. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌ده‌بیاتى باڵباڵێنه‌ى حزبی باس له كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى ده‌كات و هه‌وڵده‌دات و‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه: كێَشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى چین؟ هۆكاره‌كانى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى چین؟ ئاینده‌ى یه‌كێتى چۆن ده‌بێت؟ چۆن بتوانین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى بدۆزینه‌وه؟

باڵباڵێن، تایبه‌تمه‌ندى و جۆره‌كانى
پێش ئه‌وه‌ى باس له جۆر‌و تایبه‌تمه‌ندیی جۆره جیاوازه‌كانى باڵباڵێنه بكه‌ین، گرنكه پێناسه‌ى باڵى حزبی و دواتریش باڵباڵێنه‌ى حزبی بكه‌ین. فرانك بیلۆنى و دێنیس بێله‌ڕ (Frank P. Belloni and Dennis C. Beller)، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى باڵى حزبی ده‌كه‌ن: "گروپێكى تاڕاده‌یه‌ك ڕێكخراوه كه بوونى هه‌یه له‌چوارچێوه‌ى هه‌ندێك گروپی تردا، كێبڕكێ ده‌كات له‌گه‌ڵ كێبڕكێكاره‌كانیدا له‌پێناو هێز له‌نێو گروپێكى گه‌وره‌تردا له‌خۆى كه خۆى به‌شێكه لیێ" . به‌ڵام باڵباڵێنه‌ى حزبی پێناسه ده‌كرێت له‌لایه‌ن فرانكۆڵس بۆسیك وه‌ك: دابه‌شبوونى حزبێكى سیاسی (یان گروپ و ڕێكخراوه‌كان) بۆ بۆ یه‌كه‌ى بچووك كه كه‌متازۆر ڕێكخراون و سه‌رقاڵى كارى هاوبه‌شن له‌پێناو به‌ده‌ستێهانى ئامانجى تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامه‌كانیان.
له‌شاكاره ناوازه‌كه‌یدا كه له گۆڤارى پارتى پۆله‌تیكس بڵاوبۆیه‌وه،فرانكۆڵس بۆسیك به وردى باس له جۆر‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى باڵباڵنه‌ى حزبی ده‌كات. له شاكاره‌كه‌یدا، باڵباڵێنه‌ى حزبی بۆ سێ جۆرى سه‌ره‌كى دابه‌شده‌كات: یه‌كه‌م،باڵباڵێنه‌ى هاریكارانه، دووه‌م، باڵباڵێنه‌ى كێبڕكێكارانه، سێهه‌م، باڵباڵێنه‌ى ئیفلیجكه‌ر. جۆرى یه‌كه‌م، باڵباڵێنه‌ى هاریكارانه، باشترین جۆرى باڵباڵێنه‌ى حزبیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه گرنگه بۆ گواستنه‌وه‌ى دیموكراسی بۆ نێو حزب، بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسی له‌نێو حزبدا، حزب زیاتر خۆى پته‌و ده‌كات به‌هۆى بوونى ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها سیستمى حزبی بۆ پارتی سیاسی ده‌گێڕێته‌وه. به‌بۆچوونى بۆسیك، ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه‌ى حزبی چه‌ند وه‌زیفه‌یه‌كى هه‌یه: یه‌كه‌م، كۆده‌نگى له‌نێوحزبدا دروست ده‌كات، دووه‌م، گروپه جیاوازه‌كانى نێو حزبی سیاسی پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، سێهه‌م، دابه‌شبوونى نێو حزبی سیاسی كاڵده‌كاته‌وه، چواره‌م، ئاسانكاری ده‌كات بۆ ته‌واوكارى و یه‌كانگیرى حزبی. ده‌رهاویشته‌و لێكه‌وته‌كانى ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه بریتیه‌له: پێكه‌وه‌یی و سازانى نێوخۆیی حزبی، یه‌كێتى نێو حزب، پاراستنى ناسنامه جیاوازه‌كانى نێو حزب، به‌واتایه‌كى تر لێره‌دا گروپه جیاوازه‌كانى نێو حزبه سیاسیه‌كه ده‌توانن ناسنامه‌ى تایبه‌تى خۆیان بپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حزب ڕێگه به‌بیروبۆچوونى جیاواز ده‌دات. به‌ڵام پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت، ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه‌ى حزبی له جۆره‌كانى دواى خۆى جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م باڵ و گروپه جیاوازه‌كانى نێو حزب ملكه‌چن بۆ سه‌رۆكى حزب. لێره‌دا باڵه‌كانى نێو حزب تاڕاده‌یه‌كى زۆر سه‌ربه‌خۆن له یه‌كترى به‌و مانایه‌ى جۆرێك یان ئاستێك له ئۆتۆنۆمى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
،،
به‌بۆچوونى بۆسیك، كۆمه‌ڵێك هۆكار زه‌مینه‌ى ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه‌ى له‌نێوحزبدا خۆشده‌كات له‌وانه، دروستكردنى حزبی سیاسی، جیابوونه‌وه، یه‌كگرتنه‌وه، قۆناغى هه‌نگاونان بۆ دیموكراسی.
جۆى دووه‌م له باڵباڵێنه‌ى حزبی باڵباڵێنه‌ى كێبڕكێكارانه‌یه. ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه له جۆرى پێشوو جیاده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بریته‌یه‌له‌وه‌ى كه باڵه‌كانى نێو حزب لێره‌دا كه‌متر ملكه‌چن بۆ سه‌رۆك، جۆرێك له نیمچه ملكه‌چی بۆ سه‌رۆك بوونى هه‌یه. هه‌روه‌ها لێره‌دا باڵه‌كان له‌برى ئه‌وه‌ى كه هاریكارى یه‌كترى بكه‌ن دژایه‌تى یه‌كترى ده‌كه‌ن. هه‌ندێك هۆكار زه‌مینه بۆ ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه ده‌ڕه‌خسێنن كه بریتین له: ململانێ و كێبڕكێى نێوخۆیی حزبی سیاسی، جه‌مسه‌رگیرى بۆچوونه‌كانى نێو حزب، بوونى پاڵنه‌ر بۆ دابه‌شبوون. به‌بۆچوونى بۆسیك، ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه كۆمه‌ڵێك وه‌زیفه‌ى هه‌یه: یه‌كه‌م، ململانێكانى نێوخۆى حزب زۆر به‌ربڵاوده‌كات، دووه‌م، ئاسانكارى ده‌كات بۆ ده‌ركه‌وتنى ده‌سته‌بژێرى نوێ. سێهه‌م، بژارده‌ى به‌رده‌م ده‌نگده‌رانى حزب زیاتر ده‌كات،سه‌ركرده‌و سیاسه‌تى حزبی به‌هێز ده‌كات، ده‌سه‌ڵات ده‌دات به شوێنكه‌وتووه‌كانى حزب. به‌ڵام ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی هه‌یه له‌وانه: زیادبوونى ژماره‌ى باڵه‌كانى نێو حزب، بابه‌تى ڤیتۆى باڵه‌كان دێته‌ئاراوه له‌سه‌ر یه‌كترى، هاوپه‌یمانى باڵه‌كانى حزب زۆر ناجێگیر ده‌بێت، چه‌قبه‌ستوویی له‌نێو حزبدا دروستده‌بێت. لێكه‌وته باشه‌كانى ئه‌م جۆه له باڵباڵێنه بریتین له: دروستبوونى دیموكراسی له‌نێو حزبدا، دروستبوونى هاوسه‌نگى هێزى نێوخۆیی له‌نێو حزبدا، باشتربوونى سیاسه‌ته‌كانى حزب، نوێبوونه‌وه‌ى حزب. ده‌كرێت حزبی كرێكارانى به‌ریتانیاو له‌ساڵى 1970 بۆ ساڵانى 1990كان به‌نموونه بهێنرێته‌وه كه ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه‌ى تێدابوو. جۆرى سێهه‌مى باڵباڵێنه‌ى حزبی باڵباڵێنه‌ى بێكه‌ڵك یان ئیفلیجكه‌ره، كه له‌ئه‌نجامى پاڵنه‌رى گه‌نده‌خۆرى و خراپ به‌ڕێوبردنه‌وه توشى پارته سیاسیه‌كان ده‌بێت. ئه‌م جۆره وه‌ك له‌ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره خراپترین جۆرى باڵباڵنه‌یه كه له‌نێو حزبی سیاسی‌دا له قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا دێته ئاراوه. له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ده‌كرێت بڵێن كه ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه خراپترین جۆرى باڵباڵێنه‌یه كه حزبی سیاسی له قۆناغێك له قۆناغه‌كانى ژیانیدا تێده‌كه‌وێت. یه‌كه‌م، باڵَه‌كانى حزبی سیاسی له‌م قۆناغه‌دا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ڕه‌فتارده‌كه‌ن، به‌م هۆیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كانى حزب پشتگوێ ده‌خه‌ن. ده‌رئه‌نجام، هه‌ر باڵێك به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حزبه‌كه له‌به‌رچاوناگرێت. دووه‌م، له‌م قۆناغه‌دا ناسه‌قامگیرى ڕوو له حزبی سیاسی ده‌كات. سێهه‌م، حزبی سیاسی له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دروستكردنى بڕیارده‌بێته‌وه. چواره‌م، به‌فیڕۆدانى داهات و سامان و بوونى گه‌نده‌ڵى یه‌كێكى تره له سیما خراپه‌كانى باڵباڵێنه‌ى بێكه‌ڵك. پێنجه‌م و كۆتایی، له‌هه‌مووى خراپتر، یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانى ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه‌وه ئه‌وه‌یه كه حزبی سیاسی توشى جیابوونه‌وه‌و لێكترازان ده‌بێته‌وه. له‌هه‌مووى گرفتر، ئه‌م جۆره له‌باڵباڵێنه حزب تووشی هه‌ڵوێستى ناڕوون و دژ به‌یه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێگره له‌به‌رده‌م حزب كه بچێنه نێو هاوپه‌یمانیه‌وه. پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت، له‌م قۆناغه‌دا سه‌نته‌رێك یان سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسی بوونى نیه كه هه‌موو باڵه‌كانى حزب ملكه‌چی بڕیاره‌كانى بن، به‌م هۆیه‌شه‌وه، باڵه‌كان شوێنى ئاڕاسته‌ى جیاواز ده‌كه‌ون.
كێشه‌ناو خۆییه‌كانى یه‌كێتى
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌ده‌بیاتى تیۆرى جۆره‌كانى باڵباڵێنه‌ى حزبی ده‌كرێت بوترێت، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌غیابی تاڵه‌بانیدا تاڕاده‌یه‌كى زۆر توشی باڵباڵێنه‌ى بێكه‌ڵك و ئیفلیجكه‌ر بۆته‌وه. ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه له‌چه‌ندین ڕووه‌وه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان: یه‌كه‌م، ئه‌م جۆره له باڵباڵێنه ڕێگربووه له‌به‌رده‌م یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه پابه‌ند بێت به ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵیان هه‌بووه. بۆ نموونه، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، له مانگى مه‌یی 2016 ڕێكه‌وتنێكى سیاسی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ئیمزاكرد، كه له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێكه‌وتنێكى مێژوویی ناوبرا، به‌ڵام به‌هۆى بوونى چه‌ندین باڵ و ئاڕاسته‌ى جیاواز یه‌كێتى نه‌یتوانى ڕێكه‌وتنه‌كه ئیمزا بكات. كه ده‌رئه‌نجام، به‌زیانى یه‌كێتى و گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كێبڕكێكاره‌كه‌یان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كۆتایی هات. دووه‌م، سیاسه‌ته‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌م قۆناغه‌دا توشی ناڕوونى و دژیه‌كى بوونه‌وه. بۆ نموونه، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌ڵوێستێكى ڕوون و ئاشكراى نه‌بوو بۆ پرسی ڕیفراندۆم. ئه‌وه ڕاسته باڵێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به ڕوونى پشیتوانى له ڕیفراندۆم ده‌كرد، به‌ڵام باڵه به‌هێزه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ دواخستنى ڕیفراندۆم بوون. سێهه‌م، سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زانیارى ته‌واوییان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم له كه‌ركوك ناوچه جێناكۆكه‌كان بكرێت ئه‌وا كورد ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام به‌هۆى بوونى ناكۆكی قوڵى نێو باڵه‌كانه‌وه نه‌یتوانى ڕێگرى بكات له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له كه‌ركوك، ئه‌گه‌رچی ناوچه‌ى جێنفوزى خۆى بوو، كه دواجار به‌زیانى خۆى كۆتایی هات. هه‌روه‌ها، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سیاسه‌تێكى ڕوونى نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، باڵێكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێیانوابوو ده‌بێت به‌رگرى له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بكرێت، باڵه‌كه‌ى تر‌ى یه‌كێتى له‌دژى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقی بوون و پێیان وابوو شه‌ڕكردن ماڵوێرانیه‌كى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه.
،،
ئه‌م جیاوازییه له سیاسه‌تى یه‌كێتى زیانێكى گه‌وره‌ى به ناوبانگه نیشتیمانیه‌كه‌ى یه‌كێتى گه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تى بۆ پارتى ڕه‌خساند كه وێنه‌ى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك خیانه‌ت بكێشێت
له‌كاتێكدا یه‌كێتى خاوه‌نى نزیكه‌ى 23-24 هه‌زار شه‌هیده‌و، ڕۆژگارێك یه‌كێتى خه‌باتى بۆ مافی چاره‌ى خۆنوسین له‌دژى ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌ڵگیرساند كه هیچ تروسكای و ئومێدێك بۆ ڕزگاربوون له‌نێو خه‌ڵكى كوردستاندا به‌دینه‌ده‌كرا.
به‌كورتى، نه‌بوونى ناوه‌ندێكى بڕیارى به‌هێز یه‌كێتى توشى كۆمه‌ڵیك گرفتكردووه.
یه‌كه‌م، چه‌قبه‌ستووى له دروستكردنى بڕیاردا.
دووه‌م، ناڕوونى له ستراتیجى و سیاسه‌ته‌كانى یه‌كێتیدا.
سێهه‌م، بوونى هه‌ڵوێستى دژ به‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نوسازه‌كاندا.
چواره‌م، بێتوانایی له خۆ نوێكردنه‌وه‌و سوود وه‌رنه‌گرتن له توانا نوێیه‌كان.
پێنجه‌م، باڵباڵێنه نێوخۆییه‌كانى یه‌كێتى وایكردووه زۆر جار كه‌سانى كه‌م و ئه‌زمون و نه‌شیاو پۆستی باڵا بگرنه ده‌ست، بۆ نموونه، له‌ساڵى 2014دا به‌رهه‌م ساڵه‌ح كه كه‌سایه‌تیه‌كى شیاوبوو بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكیه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیه‌وه نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌و پۆسته بگرێته ئه‌ستۆ. هه‌مان شت ڕاسته، بۆ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى له‌ساڵى 2014 و 2018دا چوونه‌ته حكومه‌ت.
شه‌شه‌م، به‌هه‌ده‌ردانى سامان و داهاتى یه‌كێتى له كێبڕكێ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیدا له‌لایه‌ن باڵه جیاوازه‌كانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یه‌كتردا، له‌برى ئه‌وه‌ى بخرێنه خزمه‌تى به‌ره‌و پێشبردنى حزبه‌كه‌و بۆ كێبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى تردا به‌كاربهێنرێن.
حه‌وته‌م، بوونى گه‌نده‌ڵى به‌ربڵاو له‌نێوخۆى یه‌كێتیداو نه‌بوونى تواناى لێپرسینه‌وه له‌به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌حاڵه‌تى لێپرسینه‌وه له هه‌ر به‌رپرسێكى یه‌كێتى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵی، باڵێك یان گروپێك له‌سه‌رى دێته جواب ولێپرسینه‌وه‌كه به‌دژایه‌تى بۆ سه‌ر خۆى لێكده‌داته‌وه.
هه‌شته‌م، ناڕووونى نه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هێزه سیاسه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

ئاینده‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
چاره‌سه‌ره ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌توانێت كۆنگره له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدات. له‌مه گرنگتر، یه‌كێتى چ جۆره كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستێت. كۆنگره‌یه‌ك كه بتوانێت ناوه‌ندێكى به‌هێزى بڕیار بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دروستبكات، ده‌توانێت زۆربه‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ماوه‌یه‌كى مامناوه‌ندا چاره‌سه‌ر بكات. دروستبوونى ناوه‌ندێكى بڕیارى به‌هێز له‌نێو یه‌كێتیدا ده‌توانێت له‌م ڕوانه‌ى خواره‌وه سوود به یه‌كێتى بگه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م، كۆتایی به سیاسه‌تى ناڕوونى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌هێنێت.
دووه‌م، سه‌قامیگرى له‌نێو حزبدا دروستده‌كات.
سێهه‌م، ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌هه‌ده‌ردانى سامان و دارایی حزب.
چواره‌م، تواناى حزب زیاتر ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌و چاودێریكردن له به‌پرسه‌كانى حزب.
پێنجه‌م، شه‌رعیه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانى یه‌كێتى ده‌گێرێته‌وه.
شه‌شه‌م، متمانه‌ى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى به سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه زیاتر ده‌كات.
حه‌وته‌م، یارمه‌تی یه‌كێتی ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
هه‌شته‌م، قورساییه‌كى زیاتر ده‌دات به یه‌كێتى له دانوستانه سیاسیه‌كاندا.
ده‌رئه‌نجام
غیابی تاڵه‌بانى كێشه‌و ململانێ نێوخۆییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى له‌سه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵات تائه‌وپه‌ڕى ئاست قوڵكرده‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك، یه‌كێتى له‌دواى تاڵه‌بانى نه‌یتوانی ئه‌و ململانێیانه له‌به‌رچاو ڕایگشتى و ڕاگه‌یانده‌كان بشارێته‌وه. نه‌بوونى ناوه‌ندێكى به‌هێزى بڕیار یان سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزماى به‌هێز هاوشێوه‌ى تاڵه‌بانى ده‌رگاى به‌ڕووى هه‌موو كێشه‌كانى یه‌كێتیدا كرده‌وه.
،،
زیاده‌ڕه‌ویی نیه بوترێت، نه‌بوونى سه‌ركرده‌یه‌كى به‌هێز كه جڵه‌وى كاروباره‌كانى یه‌كێتى بگرێته ئه‌ستۆ سه‌رچاوه‌ى هه‌موو كێشه‌كانى یه‌كێتیه‌وه
له‌وانه‌ش، نه‌بوونى هه‌ڵوێستێكى ڕوون و ئاشكرا به‌رامبه‌ر پرسه سیاسی و نیشتیمانیه‌كان، قه‌له‌قی و دوودڵى له‌بڕیارداندا، چه‌قبه‌ستوویی له پڕۆسه‌ى بڕیارداندا، ناسه‌قامگیرى له‌ناو یه‌كێتیدا، لاوازبوونى دامه‌زراوه شه‌رعی و دیموكراسیه‌كانى یه‌كێتى، پشتگوێخستنى ئامانجه گشتیه‌كانى یه‌كێتى و جێگرتنه‌وه‌ى به ئامانجى تایبه‌تى باڵه‌كان. به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت ناوه‌ندێكى به‌هێزى بڕیار بۆ یه‌كێتى دروست بكات، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌و گرفته ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى و ئیداره‌دانى جیاوازییه‌كانى نێو ئه‌و حزبه.
تێبینى:
ئه‌م بابه‌ته له بنه‌ڕه‌تدا پوخته‌یه‌كى كورته له توێژینه‌وه‌یەكم له‌سه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، كه له‌سه‌ر داواى كۆلێجی زانسته ڕامیارییه‌كان ئاماده كراوه.