نەک هەر دەرماڵە، شتی تریش !

2021-11-29

خالید ڕەزا


ئایە لە هۆڵەندا، خوێندن بە پارەیە و دەرماڵە ئەدرێ؟
دەرماڵە- کۆمەک (منحە)ی خوێندن
سەرەتا دەبێ ئەوە بڵێین، لە هۆڵەندا لە تەمەنی ٥ هەتا ١٦ ساڵی، خوێندن ئیلزامیە. واتە مناڵ کەتەمەنی دەگاتە پێنج ساڵ دەبێ بخرێتە قوتابخانە و هەتا ١٦ ساڵ دەبێ بڕوانامەیخوێندنی هەبێ گەر نەیبێ دەبێ هەتا ١٨ ساڵ بخوێنێ تا شەهادەیەک بەدەست دێنێ.
لە هۆڵەندا دەرماڵەی خوێندن لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە هەتا زانکۆ ئەدرێ و بەپێی ئاست و قۆناغەکانی خوێندن دەگۆڕێ. خوێندکارێکی خوێندنگە پیشەییەکان (mbo)وەکو سەناعە و تیجارەی لای خۆمان .. کەمتر لە خوێندکارێکی پەیمانگا و زانکۆکان دەرماڵە وەردەگرن.هەول ئەدەم لە خوارەوە بەکورتی ڕونی بکەمەوە.
وەزارەتی (خوێندن، کەلتورو زانست)ی حکومەتی هۆلەندا بەش یان بڵێم سەنتەرێکی هەیە بەناوی جێبەێکاری خزمەتگوزاری خوێندن DUO(Dienst Uitvoering Onderwijs) کە زۆر کاری وەزارەتەکە بەڕێ دەکات، یەکێ لەوانە دەرماڵە و دانی پارەی خوێندنە. خوێندکاران لە قۆناغی پیشەییەوە هەتا پەیمانگا و زانکۆکان بۆ داواکردنی دەرماڵە و دانی پارەی خوێندن لەڕیی ئەم سەنتەرەوە ئیشوکارەکانیان ڕیک دەخرێ.
ئێمە لێرەدا تەرکیز لەسەر دانی پارەی خوێندن و وەرگرتنی دەرماڵەی خوێندکار دەکەین.

،،

لە هۆڵەندا لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکاندا خوێندکار هەم پارەی خوێندن ئەدات، هەم پارەی خوێندن وەردەگرێ.

لە خوێندنی پیشەییدا کە تەمەن دەگاتە ١٨ ساڵ ،پارەی خوێندن نادرێ و خۆڕاییە بەلام دەرماڵەی خوێندن ئەدرێ بە خوێندکار. دەرماڵە یان منحە بە پێی بەرزری و نزمی ئاستی خوێندن چەردەکەی دەگۆڕێ. لە خوارەوە بەکورتی جۆرەکانی دەرماڵە و دانی پارەی خوێندن ڕوون دەکەینەوە.
# دەرماڵەی بنەڕەتی (basisbeurs )
# دەرماڵەی سەربار(ئیزافی) (aanvullende beurs)
# دەرماڵەی هاتوچۆ(کارتی هاتوچۆ) (studentenreisproduct)
# قەرزی خوێندن (Lening)
خوێندن لە هۆلەندا هەتا پۆلی ١٢ بەخۆڕاییە.بەلام لەدوای ئەوە بە پارەیە. کەم و زۆری پارەکەش پشت ئەبەستێ بە ئاست و بەرزی خوێندنەکە. بۆ نمونە ئەگەر تەمەنت ١٨ ساڵ بێ بۆ فێربونی پیشەیەک بخوێنی، هەم دەبێ پارەی خوێندنەکە بدەیت، هەم مافی وەرگرتنی دەرماڵەی بنەڕەتی و هەر سێ جۆرەکەی تر هەیە کە داوای بکەیت. پارەی ئۆپلایدنێک 608 یۆرۆیە، ئەمە ئەتوانی بەیەکجار لەڕیی هەمان سەنتەرەوە(DUO) بیدەیت، یان بە ٩ جار بیدەیت. بەڵام لەهەمان کاتدا ئەم خوێندکارە مافی وەرگرتنی دەرماڵەی هەیە، ئەمەش بەپێی باروگوزەرانی خوێندکارە ئەبێ ئەگەر لەگەڵ دایک و باوکی دا بژی بڕی کەمتر وەردەگرێ، ئەگەر لەدەرەوەی ئەوان بژی زیاتر. لەم خشتەیەدا هەر چوار جۆرەکەی سەرەوە بۆ ئەوانەی کە بۆ وەرگرتنی دپلۆمای پیشەیەک ئەخوێنن کە مەبەستمان لە (mbo) کە دەکاتە ئاستی قوتابخانەی پیشەزی و بازرگانی و کشتوکاڵ ی لای خۆمان.سەری ئەم خشتەیە بکە:

لەدەرەوەی ماڵ بژی لەگەڵ ماڵی باوکی دا بێ جۆری دەرماڵە یان منحە
€ 285,15 € 87,37 دەرماڵەی بنەڕەتی
€ 382,29 € 359,23 دەرماڵەی سەربار
€ 190,34 € 190,34 قەرزی خوێندن
€ 857,78 € 636,94 کۆی گشتی کۆمەکی مادی
لەو خشتەی سەرەوەدا خوێندکار دەتوانی دیاری بکات داوای هەموو ئەو بڕەپارانە بکات یان بەشێکی بکات لە مانگێک دا. لەدەرماڵەی بنەڕەتی ئەبەخشرێ. دەرماڵەی سەربار یش پشت ئەبەستێ بە ئاستی بژێوی خوێندکارەکە، ئەگەر داهاتی خیزانەکەیان کەم بێ و خوشک و برای تری هەبێ دەتوانی بۆ پێداویستی خوێندن و ژیانی داوای پارەی زیاتر بکات. ئەگەر هاتوو لەماوەی ١٠ ساڵ دا توانی خوێندن تەواوبکات و بڕوانامەی ئیشکردن بەدەسبهێنێ، ئەوا لەهەموو ئەو پارانەی کە بەناوی دەرماڵەوە وەریگرتوە دەبەخشرێ. ئەوەی وەک قەرز وەریگرتوە، دەبێ بیداتەوە. دانەوەشی لەدوای دووساڵی یەکەمی ئیشکردن لێوەردەگیرێتەوە، بەپێی کەموو زۆری موچەکەی.
جگە لەو مافانەی سەرەوە کە خوێندکار هەیەتی، خوێندکار مافی وەرگرتنی کارتی هاتوچۆی گشتی خۆڕایی هەیە کە مانگانە دەکاتە +- ٣٠٠ یۆرۆ، بەتەنها لە ویکەندەکان واتە لە شەمە و یەک شەمە کە عوتڵەیە کرێی هاتوچۆی گشتی بە داشکاندن ئەدات. هەموو ئەو ئیمتیازاتانەی لە پشوی هاوین یشدا بۆ سەرف دەکرێ.
ئەگەر لەماوەی ١٠ ساڵ دا ئەو خوێندنە تەواو بکەیت و بڕوانامە وەربگریت، ئەوا لەهەموو ئەو پارانەی کە وەک دەرماڵە وەرت گرتوە دەبەخشرێیت. خۆئەگەر لەو ماوەیەدا بڕوانامەت بەدەست نەهێنا، ئەوا جگە لە دەرماڵە کە دەبەخشرێ، قەرزەکانی لێ وەردەگیرێتەوە.

# سەبارەت بە خوێندکارانی پەیمانگا و زانکۆکان (HBO&WO)
ئەوانەی لە پەیمانگا و زانکۆکان دەخوێنن. مافیان هەیە ئەم پارانە وەربگرن. خوێندکارێک ئەگەر پێویستی بەوە نەبێ کە پارەی خوێندن قەرز بکات، خۆی توانای هەبێ بیدات ئەوە دەتوانی قەرزی نەکات. لەم خشتەیەی خوارەوەدا بڕی ئەو پرانە پیشآن ئەدەین:
چەردە جۆری کۆمەک
€ 419,04 دەرماڵەی سەربار (ئیزافی)
€ 513,83 قەرز
€ 184,08 پارەی خوێندن
€ 1.116,95 کۆی گشتی

ئەوە جگە لە کارتی هاتوچۆی گشتی ماکسیمەم بەپێی ساڵەکانی خوێندن هەتا ٥ ساڵ خوێندکار وەری دەگرێ و بەخۆڕایی سواری هۆیەکانی هاتوچۆی گشتی دەبێ کە مانگانە ٣٠٠ یۆرۆیەک دەکات ئەمیش بە خۆڕایی. تەنها ویکەندەکان واتە شەممان و یەکشەممان کە دەوامی ڕەسمی نیە پارەی هاتوچۆ ئەدەن ئەویش بە داشکاندنەوە.

،،
لە هۆلەندا خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان بە پارەیە، ساڵآنە لە نێوان (1800-2000) یۆرۆدایە بۆ ئەوانەی کە هاولاتی هۆلەندین یان لە یەکێ لە وڵاتانی ئەوروپادابێ.

بەلام بۆ بێگانە واتە ئەوانەی لە وڵاتانی ترەوە دێن بۆ خوێندن، ساڵانە دەبێ پارەیەکی زۆر بدەن بەپێی ئاستی خوێندنەکان لە نێوان (10-20) هەزار یۆرۆدایە.


خوێندکاردەبێ لەماوەی 10 ساڵدا تەواوی بکات و بڕوانامە بەدەست بێنێ. ئەگەر تەواوی کرد لەدانەوەی دەرماڵەکان(بە دەرماڵەی بنەڕەتی و سەربارەوە) ئەبەخشرێ. ئەو بڕە پارانەی وەکو قەرز بۆ پێداویستی خۆی کردویەتی، لەدوای خوێندن لە داوی دووەم ساڵی دەستکردن بەئیشەوە ئەیداتەوە بەحکومەت، بڕی دانەوەی مانگانەی پشت ئەبەستێ بە کەم و زۆری موچەکەی. وەرگرتنی قەرزەکە و دانەوەی بەهەمان ڕێنتەوە ئەبێ کە ڕێنەتەکەی زنیک دەبێتەوە لە سفر! لەکاتێک دا بانکەکان پارە بە نزیکەی 10٪ بەقەرز ئەدەن!
ئەو زانیاریانەی سەرەوە هەمووی لە سایتی وەزارەتی خوێندن، کەڵتوور وزانست لە بەشی (DUO) وەرگیراوە.


تێبینیەکی گرنگ:
بڕی ئەو پارانەی کە خویندکار مافی وەرگرتنی هەیە، لە ماکسیمەم و مینیمەم پشت ئەبەستی بە داهاتی دایک و باوکی خوێندکار. بۆ نمونە ئەگەر داهاتی ساڵانەی خێزان لە ٣٣ هەزار یۆرۆ کەمتر بوو، خوێندکار مافی هەیە ماکسیمەم وەربگرێ و ئەگەر لەسەر و ئەو بڕە پارە داهاتیان بێ، خوێندکار بۆی هەیە مینمەم پارەی کۆمەکی خوێندن وەربگرێ.
سەرنجێکی گرنگ سەبارەت بە دانەوەی ئەو قەرزەی کە خوێندکار، لەکاتی خوێندن دا دەیکات. بۆنمونە ئەگەر خوێندکارێک هەتا خوێندن تەواو دەکات ٥٠ پەنجا هەزار یۆرۆی قەرز کردبێ. بە پێی یاسا دوای ئەوەی کە ئیشدەکات، دەبێ لەماوەی ١٥ ساڵ دا قەرزەکە بداتەوە. وەکو باسمان کرد دانەوەی بڕی قەرزی مانگانە لە دوای دوەم ساڵی ئیشکردنەوە دەست پێ دەکات، بڕی دانەوەی قەرزەکەش پشت بە کەموو زۆری موچەی مانگانەی دەبەستێ. ئەگەر موچەکەی کەم بێ لەبەزترین حاڵەتدا 4٪ ی لێ دەبڕن. با بلێین دەکاتە ٨٠ یۆرۆ، واتە لە ساڵیک دا ٩٦٠ تەنها نۆسەدو شەست یۆرۆ ئەداتەوە، لە ١٥ ساڵەکەدا دەکاتە ١٤هەزار و ٤٠٠ یۆر. بەپێی یاسا لە باقی قەرزی ٥٠ هەزارەکە دەبەخشرێ. بیگومان حکومەت بەتەنها ئەو هەموو پارەیە لە خوێندکاردا خەرج ناکات کەلەم نوسینەدا ئاماژەمان پێداوە، بەڵکە هەر خوێندکارێک لەسەر حکومەت لانیکەم ٣٠ هەزار یۆرۆ دەکەوێت. حکومەت گرنگی بە خوێندن دەدات و پارەی خەرج دەکات، چونکە داهاتی ولات لە پێگەیاندنی ئەمانەدایە.
ئێستە ڕوونە کە لەهۆلەندا حکومەت جەند هاوکاری پرۆسەی خوێندن و پەروەردە دەکات.
لەگەڵ ڕیزی