یەکەمجارە یەکێتی ترسی بۆ دروست ببێت

2022-01-31

سەرلەنوێ بۆن و بەرامی دوو ئیدارەیی هاتەوە او کەش و هەوای سیاسی هەرێم، ئەمجارەیان لەسەر پرسی سەرۆک کۆمارەو کێبڕکێی ئەم جارەیان تا بێت توندتر دەبێت و هەر یەک لە پارتی و یەکێتی لای خۆیانەوە پۆستەکە بە ماف و ئیستیحقاقی خۆیان دەزانن، ئایا ئاکارەکانی ئەم ململانێیە پێچەوانە دەشکێتەوە لەسەر ناخۆی هەرێم؟

پارتی لەسەر ئاستی کورد یەکەمی هەڵبژاردنەکانە بە ٣٢کورسی، بەڵام یەکێتی شکستی هێنا ئەمجارەو بوە خاوەن تەنها ١٧ کورسی،کە ئەمە ئەنجامێکی مەترسیدارە بۆ ئەو حزبە.
پارتی بێ لەو ئەنجامە بەرچاوە، بەهۆی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر ی یەکەمی هەڵبژاردنەکانەوەو لەرێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنەوە چانسی باشی بۆ ئەو پۆستە هەیە.


یەکێتی ترسی لێ دەنیشێت

پاش نەگەشتنە رێکەوتن لەگەڵ پارتی، یەکێتی ترسی لەدەستدانی ئەو پۆستەی هەیە، ئەمەش یەکەمجارە ڕوبدات لە پاش پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی عێراق لە پاش سەدام حسێن.

،،

بەهۆی ئەوەی پارتی لە هەولێر باڵادەستە و یەکێتیش لە سلێمانی، کە قەرەباڵغترین شاری هەرێمە لەروی چڕی دانیشتوانەوە..کێبڕکێی سەرۆک کۆمار وادەکات یەکێتی هەڕەشەی جیاکردنەوەی سلێمانی لە هەولێر بکات ،

بەمەش هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ دوئیدارەیی ،کە ئەم دۆخە لە ناوەڕاستی نەوەدەکان لەسەردەمی شەری ناوخۆی نێوان هەردو حزبەکەدا ڕویدا،کە پاش کۆتا هاتنی جەنگ هەردو شار بونەوە یەک ئیدارە.
بەر لەساڵێک و بەهۆی فراوانی ناڕەزاییەکانەوە تیایدا، چالاکوانانی سلێمانی داوای جیاکردنەوەی شارەکەیان لە هەولێر کرد ، ئەمرۆش هەمان سیناریۆ دوبارە دەبێتەوە بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی کێبرکێی هەردو حزبەوە

نەرمی نواندن بۆ یەکبوونی هەرێم
بە پێی وتەی عەلی ئەغوان، شیکاری سیاسی ، یەکێتی و پارتی چەنێک لە ناکۆکی و ململانێدا بن، دوئیدارەیی ڕونادات.
ئەغوان دەشڵێت، چەنێک ئاراستەی بیینینی دو حزبەکە دورمەودا بێت لەیەکتر دواجار لە روی سلوک و ئایدۆلۆجیاوە رێکدەکەون لەسەر یەکبون و ماف و بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد، بەمەش ئەولەویەتی پاراستنی یەکبونی گەل ئاودەکات بەسەر ئاگری ناکۆکی ماڵی سیاسی کورد و دوریان دەخاتەوە لە کەش و هەوای دوئیدارەیی.

ئەغوان ئەوەش زیادەکات، بەهۆی پڕ ئەزمونی سیاسیەوە مەسعود بارزانی بەنەرمی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات و ڕکابەرەکەی رازی دەکات بە بژاردەی بەجێ و هەمیش هەوڵی زامن کردنی یەکبونی هەرێم دەدات، ئەمەش وادەکات هەڕەشەکانی باڤڵ تاڵەبانی تەنها کارتێکی فشاری سیاسی بێت بۆ پارتی بەمەبەستی دانوستان لەگەڵی بۆ چارکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.


کاندیدانی پارتی و یەکێتی

ئەغوان ڕونیدەکات. بارزانی لەبەرامبەر پێدانی پۆستی وەزارەتێکی سیادی لەلایەن یەکێتیەوە ئامادەیە تەنازول لە پۆستی سەرۆک کۆمار بکات بۆ ئەو حزبە.

،،

بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیە بۆ ئەو پۆستە و بەپاڵپشتی حزبەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی ویلایەتێکی دیکەی سەرۆکایەتی دەدات، هەروەها هۆشیار زێباری وەزیری پێشوتری دەرەوە لە پارتی کاندیدی سەرۆکایەتیە


بە گشتی و لە دۆخێکی وەک هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پارتی و یەکێتی لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش رێکدەکەون و لەرێی دەنگدانی پەرلەمانەوە متمانە دەدرێتە کاندیدەکە، بەڵام لە دوای هەڵبژاردنی ٢٠١٨ ئەم دۆخە گۆڕا و بێ رێکەوتن هەر لایەکیان بەکاندیدی خۆیەوە هاتە ناو کێبرکێکەوە و ئەو کات بەرهەم ساڵح سەرکەوت بەسەر فوئاد حسێن ی پارتی.