لای داروین "ئه‌وه زیره‌کترینی چه‌شنه‌کان نین که ده‌مێننه‌وه؛ ئه‌وه به‌هێزترین نین که ده‌مێننه‌وه؛ به‌ڵکو ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه که ده‌توانن به باشترین شێوه خۆ بگونجێنن و هه‌ڵبکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه گۆڕاوه‌ی که خۆیانی تیا ده‌بیننه‌وه." به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه خۆمان گونجاندووه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت و ئه‌و ته‌کنۆلۆژییه‌ی له بنه‌وه پاڵپشتی ده‌کات. له راستیدا ئینته‌رنێتمان کردووه‌ته به‌شێکی دانه‌براو له هه‌موو شته‌کانی ژیانمان و له زۆر رووه‌وه پێمان وایه که ده‌بێت بیست و چوار سه‌عاته و هه‌ر حه‌وت رۆژه‌که‌ی هه‌فته ئینته‌رنێتمان هه‌بێت. له ئێستادا نزیکه‌ی دوو ملیار و نیو به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له جیهاندا هه‌ن که له ناویاندا نیوه‌یان له‌خوار ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵه‌وه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین که‌سی دی هه‌ن که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتووانه خۆیان گونجاندووه وه‌کو تاوانباران و جاسوسان و هه‌ندێ خه‌ڵکی تری زیره‌ک. مانشێتی میدیاکان ڕۆژانه راده‌گه‌یه‌نن که حسابه بانکییه‌کانمان بردراون، یان سامانه رۆشنبیریه‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی کۆپیکراون، یاخود ژێرخانه گرنگه‌کانمان به‌زێنراون و له‌هه‌رساتێکدا بێت له کار ده‌که‌ون. هه‌مان ئه‌و پێکهاته‌یه‌ی که به‌شداره له نزیکه‌ی له سه‌دا چلی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مداریی ئابوری جیهان له‌هه‌مانکاتدا رێخۆشده‌کات بۆ ئابورییه‌کی به‌هێزی شاراوه.
ئه‌م په‌یامانه واده‌رده‌که‌وێت که به گوێی که‌ڕدا بچن له کاتێکدا دامه‌زراوه و سه‌رکرده سیاسیه‌کانمان به‌رده‌وامن له قسه‌کردن سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی گرفتار، به‌ڵام زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی که خۆده‌گونجێنن یان به‌رپرسیارییه‌تی پیشانده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی. له بری ئه‌وه، واده‌رده‌که‌وێت سه‌رکرده‌کانمان ئفلیجکرابن به بوژاندنه‌وه‌ی ئابوورى درێژكراوە و نکۆڵی ده‌که‌ن له پێویستیه ئه‌منیه‌کانی ژێرخان و كۆمپانيا بازرگانییه‌کانمان. ئه‌مه بۆ وایه؟ له‌به‌رسه‌ختی راگرتنی هاوسه‌نگی داواکارییه له‌یه‌کچووه‌کان: گه‌شه و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری له‌به‌رامبه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ژێرخان. ئه‌م ته‌نگژه‌یه زیاتر خراپکراوه له رێی کێبرکێ بۆ سه‌رچاوه‌کان و دواکه‌وتنی جێبه‌جێکردنی سیاسی و ناروونیی نه‌خشه‌رێگای ته‌کنۆلۆژی بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ که‌موکوڕییه ئه‌منیه‌کان له کاتێکدا که خه‌ریکی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی ته‌کنۆلۆژیی نه‌وه‌ی داهاتوین له ناو ژێرخان و کۆمپانیاکانمان.
سیاسه‌ت دروستکه‌ران و یاسادانه‌ران و بيزنيسمانه‌کان پێویسته که‌لێنی نێوان بۆچونی ئێستای به‌رگریمان و پێویستی به‌رگری هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌مان له به‌رامبه‌ر زنجیره‌یه‌کی بێ‌شومار له ئه‌کته‌ری پێشکه‌وتوو هه‌ڵبسه‌نگێنن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زنجیره‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی بار(case studies) باس ده‌کات که جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر نه‌بونی بایه‌خ دان به‌م کێشه ترسناکه و چارەسەره سياسی و تەكنەلۆژیه‌کانی دواتر که ده‌هێنرێن و به‌کارده‌هێنرێن بۆ نه‌هێشتنی که‌لێنه‌که.
ئۆپه‌راسیۆنی به‌کشۆت یانکی
له پایزی 2010 دا جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ویلیه‌م لین وتی که وه‌زاره‌تی به‌رگری دووچاری مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌بووه‌ته‌وه له تۆری کۆمپویته‌ریی سه‌ربازی نهێنیه‌که‌یدا. ئه‌م به‌زاندنه له 2008 دا رویدا و له رێی فه‌رمانبه‌رانی نیزامی سه‌ربازی باوه‌رپێکراوه‌وه گه‌یه‌نرابوو که (ی‌و ئێس بی) ان به‌کارهێنابوو بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری گرنگی سه‌ربازی له نێوان سیسته‌مه نهێنی و نانهێنیه‌کاندا بۆ پاڵپشتی کردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه ناوه‌ندیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا. (ی‌و ئێس بی) ه‌کان کۆدی کۆمپیوته‌ری زیانبه‌خشیان تێدابوو که ده‌یتوانی نه‌بینراو له تۆرێکه‌وه بۆ تۆڕێکی تر بڵاو بکاته‌وه. کۆده‌که وا دیزاین کرابوو که به شیوه‌یه‌کی نایاسایی زانیاری کۆپی بکات و بگوازێته‌وه بۆ سێرڤه‌ره بیانیه‌کان.
کۆده‌که‌ی وازاره‌تی به‌رگری ناونرا دۆزینه‌وه و چاکبوونه‌وه له‌و رووداوه (ئۆپه‌راسیۆنی به‌نکشۆت یانکی). سه‌رکرده حکومیه‌کان ویستیان راده‌ی ئه‌و به‌زاندنه و راده‌ی باوه‌ر به‌و تۆڕانه بزانن. هه‌زاره‌ها کاتژمێر بۆ گرتن و په‌راوێزخستنی ئه‌و نه‌خۆشیانه کارکرا. وه‌زاره‌تی به‌رگری په‌ره‌ی به ته‌کنۆلۆژیایه‌ک دا بۆ بینین و داخستنی که‌ناڵی په‌یوه‌ندیه‌کان و له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌کان. تێکڕای تێچووی سه‌رمایه و کار هێشت بۆ ڕای گشتی رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له گۆشه‌نیگای سیاسیه‌وه، وه‌زیری به‌رگری و به‌رێوبه‌ری ده‌زگای ئه‌رکانی هاوبه‌ش، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی رایانگه‌یاند دووربکه‌ونه‌وه له به‌کارهێنانی ئامێری خه‌زنی جووڵاو. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری کرده سه‌ر ئه‌دای وه‌زاره‌ت و هه‌ڵمه‌تی چالاکییه‌کان و بۆ هه‌ندێکیش توانایی راپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان.
له گۆشه نیگای ته‌کنه‌لۆژییه‌وه، پێویستی به گۆڕان بوو له ئه‌ندازیاریدا. پێش ئه‌و رووداوه، وه‌زاره‌ت هه‌ڵوێستی به‌رگری خۆی خستبووه سه‌ر ستراتیژییه‌تی به‌رگری له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه و به‌رگری به قوڵی له ناوه‌وه. هه‌رچه‌نده له ساڵی 2007 دا، ده‌زگای ده‌سپێشخه‌ری سایبه‌رسکیوریتی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر (CNCI) پرۆگرامه به‌رگرییه‌کانی دانا و دارایی بۆ ته‌رخان کرد له چوار ڕێگای هێرشکردنه‌وه: گه‌یشتنی ئاگادار و گه‌یشتنی نزیکی و گه‌یشتنی دوور و گه‌یشتنی زنجیره‌ی پێدان، وه‌زاره‌تی به‌رگری هێشتا ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی نه‌خستبووه گه‌ڕ بۆ بینین و نکۆڵیکردن ئه‌و ته‌کنه‌لۆژییه له‌ککراوه‌ی که هێنرابوو بۆ کۆمپانیاکه به‌هۆی که‌سی باوه‌ڕپێکراوه‌وه. ئۆپه‌راسیۆنی به‌نکشۆت یانکی پێویستی به‌وه بوو که وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستبکات به رێکخستنه‌وه‌ی سێنسه‌ره‌کانی (sensors) بۆ سه‌یرکردن و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری نامۆ له‌ناو تۆڕه‌کانیدا، هه‌روه‌ها پێویستی به وه بوو که وه‌زاره‌ت به‌رنامه‌یه‌کی به‌رگری ونبوونی داتا بخاته‌گه‌ڕ بۆ بلۆککردنی وونبوونی داتای نایاسایی.
وه‌زاره‌تی به‌رگری هێشتا تووشبووه به زیاتر له 6 ملیۆن پرۆب(probe) له ڕۆژێکدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی بێ‌شومار له به‌زاندن له دژی تۆڕه نانهێنیه‌کانی. کێ به‌رپرسیاره له باری سایبه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری؟ ئایا ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ی زانیاری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه، یان به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی خزمه‌تگوزاری و به‌رگری زانیارییه، یاخود به‌رپرسی سه‌رۆکایه‌تی سایبه‌ری وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانه؟ له راستیدا، هه‌موو ئه‌مانه و که‌سانی تریش. دواجار، هه‌موو باری به‌رگری وه‌زاره‌تی به‌رگری چووه ده‌ست و شانی په‌رپرسیاریه‌تی وه‌زیری به‌رگرییه‌وه. هه‌رچه‌نده وه‌زیری به‌رگری تووشی ئیحراجی بوو بوو به‌وه‌ی که وڵاتێکی بیانی توانیویه‌تی قه‌ڵغانی تۆڕه نهێنیه‌کان ببه‌زێنێت، به‌ڵام نه وه‌زاره‌تی به‌رگری و نه هیچ یه‌ک له‌سه‌رکرده‌کانی تووشی سزا نه‌بوونه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت خۆمان بگونجێنین و چاک بکه‌ین، ده‌بێت به‌رپرسیارێتی زیاترمان هه‌بێت و سه‌رکرده‌کانیشمان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، نه‌ک بکشێنه دواوه و ته‌نها له‌کاتی پێویستدا کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت.
سێرتیفیکه‌ت ئۆسۆریتی(Certificate Authorities)
له 2011 دا، حکومه‌ته‌کان و داموده‌زگا هاوشێوه‌کانی هه‌ستیان به ته‌وژمێکی نوێ کرد که هه‌ڕه‌شه له تواناکانیان ده‌کات بۆ متمانه پێکردنی مامه‌ڵه ئینته‌رنێتییه‌کان: واته کردنه ئامانج و به‌زاندن و سازانی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که ئاسا‌یش به‌رهه‌م ده‌هێنن. به تایبه‌تی، باری ئاسایشی لاوازی سێرتیفیکه‌ت ئۆسۆریتیه‌کان، له‌وانه‌ش كۆمۆدۆ و دیجی نۆتار و ئار ئێس ئه‌ی که به‌کارهێنرانبوون و شه‌پۆلێک له تاوان و ده‌رئه‌نجامیان دروستکردبوو. سێرتیفیکه‌ته دیجیتاڵییه‌کان شێوه‌ی دووه‌می ناسنامه ده‌نوێنن بۆئه‌وه‌ی بره‌و به متمانه بده‌ن بۆ مامه‌ڵه دارایی و ئینته‌رنێته تایبه‌ته‌کان به جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی که که‌سێک یان شتێک راسته‌قینه‌یه. ئه‌م سێرتیفیکه‌تانه بوونه دی فاکتۆی به‌ڵگه‌نامه‌کان که به‌کاردێن بۆ په‌یوه‌ندیی ئۆن لاینی مسۆگه‌ر و مامه‌ڵه‌ی هه‌ستیاری وه‌کو حسابی بانکی ئۆن لاین یان گه‌یشتن به به‌ریدی ئه‌لیکترۆنی کۆمپانیایه‌ک به‌به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌رێک له ماڵه‌وه‌دا.
له مانگی ئازاری 2011 دا، ئار ئێس ئه‌ی به کڕیاره‌کانی ڕاگه‌یاند که به‌زاندنێک له تۆڕی کۆمپانیاکه‌یدا به‌دیکراوه که له‌وانه‌یه کاریگه‌ری SecurID two-factor authentication token که‌م بکاته‌وه. سیسته‌می ئار ئێس ئه‌ی سیسته‌مێکی زۆر به‌کارهێنراوی ژماره‌ییه بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی تۆڕه‌کانی کۆمپانیا له دووره‌و له رێی تۆڕه تایبه‌تییه‌کانه‌وه که زۆر دامه‌زراوه‌ی دارایی به‌کاری ده‌هێنن له ناویاندا بانکی یه‌ده‌کی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
له مانگی 5 ی 2011 دا، به‌ڵێنده‌ری پێشه‌نگی به‌رگری ئه‌مریکی، لۆکهید مارتن تۆره‌کانی به‌زێندران. ئه‌نجامده‌ران کۆپی ره‌مزی ئار ئێس ئه‌ی SecurID یان به‌کارهێنابوو بۆ به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به تۆڕی ناوخۆیی لۆکهید. له‌دوای ئه‌م به‌زاندنه و چه‌ندینی تر به‌هۆی SecurID، سه‌رکردایه‌تی ئار ئێس رایگه‌یاند که ره‌مزه‌کان ده‌گۆڕێت له به‌رداواکاری به‌شداربووه‌کانی به‌ڵام به خۆڕایی نا.
سێرتیفیکه‌ت ئۆسۆریتی دابینکه‌رێکی تر له مانگی 6 ی 2011 دا به‌زێنرا. سێرڤه‌رکانی تۆڕی کۆمپانیای دیجی نۆتار به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه به‌زێنران و هاککه‌ره‌کان مافی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مه‌که‌یان به‌ده‌ستهێنا. پشکنینێک له لایه‌ن کۆمپانیای ڤێسکۆی دایکه‌وه له مانگی 7 ی 2011 دا داواکرا و پشکنه‌ره‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که کلیله شفره‌یه‌کان ده‌رخراون و به‌ڵگه‌نامه‌ی خراپ ده‌رچوون. حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له ناو هاوبه‌شه‌کانی دیجی نۆتار دا بوو. ئه‌م مه‌ترسیانه هه‌ره‌شه‌ن له‌سه‌ر یه‌کێک له گرنگترین ته‌کنه‌لۆژیه‌کان که به‌کاردێن بۆ دوستکردنی په‌یوه‌ندی ئۆن لاینی مسۆگه‌ر و مامه‌ڵه‌ی هه‌ستیار. کاریگه‌ری ئه‌م رووداوانه فره‌لایه‌نه: یه‌که‌م، شه‌رعییه‌تی two-factor authentication ی خسته ژێر پرسیاره‌وه. کلیله شفره‌یه‌کان زۆر به‌ئاسانی ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ر که‌سێک کلیلی ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی ده‌ستکه‌وێت، ده‌توانێت خۆی بکاته که‌سێک یان شتێکی تر و مه‌ترسی بخاته سه‌ر ڕاست و دروستی ئه‌و مامه‌ڵه دوورانه‌ی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌کرێن. دووه‌م، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی ئاسا‌یش ده‌فرۆشن مارکه‌یان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌کی ئاسا‌یش نه‌یویست له هی خۆیدا به‌گه‌رخستن بکات، که‌واته بۆچی که‌سانی تر له هی ئه‌ودا بیکه‌ن؟ له کۆتایدا، رووداوه‌کان بوونه مایه‌ی زیان و دیجی نۆتار پاش ئه‌وه‌ی ئیفلاس بوو، ده‌رگاکانی داخستن، ئار ئێس ئه‌ی تووشی زیانێکی 66 ملیون دۆلاری بوو هه‌روه‌ها ئابرووشی له‌که‌دار بوو. له‌وانه‌یه ده‌رنه‌خستنی ته‌واوی ئار ئێس ئه‌ی بۆ ڕاده‌ی به‌زاندنه‌کان و مه‌ترسیه‌کانی و راستی به‌رهه‌مه‌کانی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی داوا له دژیان به‌رز بکرێته‌وه، جا یان له‌لایه‌ن به‌شداربووه‌کانیانه‌وه یان پشکنه‌ره حکومیه‌کانه‌وه. زه‌مه‌ن ڕاستی تێچووی ئه‌و به‌زاندنانه بۆ سێرتیفیکه‌ت ئۆسۆریتیه‌کان و به‌شداربووه‌کانی ئاشکرا ده‌کات.
له گۆشه نیگای سیاسییه‌وه، سێرتیفیکه‌ت ئۆسۆریتیه‌کان به تایبه‌تی و کڕیاره‌کانی ئاسا‌یش به‌گشتی پێویستیان به‌وه‌یه بگه‌رێنه‌وه بۆ بنه‌ماکانی ئاسا‌یش. هه‌مان ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که قازانج له نائاسایشی به‌شداربوه‌کانیان ده‌که‌ن خۆیان نا ئاسایشین و شکستیان هێناوه له ڕێی نموونه و دروست نه‌کردنی به‌گه‌ڕخستنی سه‌ره‌کی که پێویسته بۆ زامن کردنی ژێرخانه‌کان و کۆمپانیاکانیان پێشڕه‌وی بکه‌ن. ته‌نانه‌ت بچوکترین ئیجرائاتی ئه‌منی زانیاری و کۆنترۆڵ جێبه‌جێ ناکه‌ن که دانراوه له (Consensus Audit Guidelines) یان (NIST) په‌مانگای نه‌ته‌وه‌یی ستاندارد و ته‌کنه‌لۆژی (800-53)، کۆنترۆڵه ئه‌منییه داواکراوه‌کان بۆ سیسته‌مه‌کانی زانیاری فیدرالی و دامه‌زراوه‌کان. کڕیارانی ئاسا‌یش پێویسته ئه‌م که‌ره‌سته به‌رده‌ستانه به‌کاربهێنن و سیاسه‌تێک په‌یره‌و بکه‌ن که هه‌موو جۆره داتایه‌ک نه‌گه‌یه‌نرێت له ڕێی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه هه‌روه‌ها ڕاشکاوانه پێویستی و جێبه‌جێکردنی کۆنترۆڵی زانیاری ئاسایشی باشتر رابگه‌یه‌نن.
له گۆشه‌نیگای ته‌کنه‌لۆژییه‌وه، ئه‌م کۆمپانیایانه بۆیان ده‌رکه‌وت که پێویسته ته‌کنه‌لۆژیای نوێ دابنێن و پرۆسه‌ی وریاتر له کۆمپانیاکانیاندا به‌گه‌ڕبخه‌ن بۆ ده‌ستنیشانکردنی ره‌وشتی گوماناویی و به‌رده‌وام چاودێری کردنی کۆمپانیاکانیان بۆ چالاکی باش و خراپ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی کلیلی ته‌کنه‌لۆژیای ئۆسێنتیکه‌یشن که ئه‌مرۆ به‌کاردێت له ژێر مه‌ترسیدایه، وا پێویست ده‌کات که به‌ره‌و توێژینه‌وه و دیزاین و به‌گه‌رخستنی زنجیره‌یه‌کی زۆری متمانه بۆ ئامێر‌و به‌کارهێنه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داتا‌کان بۆ هه‌موو مامه‌ڵه‌کان بچین. زیاتر له‌وه‌ش، نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تییه‌کی هاوبه‌ش و به‌رپرسیار بۆ ئه‌م رووداوانه ئه‌وه ده‌رده‌خات که کۆنترۆڵی بازاری تر پێویستن بۆ سه‌رنجڕاکێشان و به‌ڕێوبه‌ره‌کان و فه‌رمانبه‌ره جێبه‌جێکه‌ره گرنگه‌کان. له مانگی 10 ی 2011 دا، کۆمیسیۆنی ئاسا‌یش و ئاڵوگۆر (SEC) ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه بۆ پیشه‌سازیه په‌یوه‌ندیداره‌کان به سایبه‌ر سیکیورتی، ئه‌و راگه‌یاندراوه جه‌ختی کرده‌وه که مه‌ترسی و به‌زاندنی سایبه‌ر ده‌بێت به (SEC) ڕابگه‌یه‌نرێت و وه کو مه‌ترسیه‌کیش به رای گشتی بگه‌یه‌نرێت. ئه‌گه‌ر (SEC) و (RSA) به‌رپرسیا نه‌کرێن، ئایا به‌شداربووه‌کانیان ده‌یکه‌ن؟ ئه‌وه کرداری له‌م جۆره‌یه که سه‌رنجی سه‌رکردایه‌تی ڕاده‌کێشێت و لێره‌شه‌وه بایه‌خیان به هه‌ڵکردن له گه‌ڵ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌کانی سایبه‌ر.
ئه‌ندازیارییه‌کانی تۆڕی کۆمپیوته‌ر
به‌پێی (NIST) كلاود کۆمپیوتین مۆدێلێکه بۆ گه‌یشتن به تۆری ئینته‌رنێت به ئاسانی و له‌سه‌ر داواکاری، بۆ کۆمه‌ڵێکی هاوبه‌ش له سه‌رچاوه‌ی کۆمپیوته‌ری رێکخراو (بۆ نمونه: تۆڕه‌کان، سێرڤه‌ره‌کان، هه‌ڵگرتن، ئه‌پلیکه‌یشنه‌کان، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌کان) که به‌شێوه‌یه‌کی خێرا ده‌توانرێت دابینبکرێت و بگه‌یه‌نرێت به که‌مترین هه‌وڵ. ژینگه‌ی تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت به یه‌کێ له‌م سێ سیفه‌ته ده‌پێورێت: توانایی بۆگه‌یاندن و دابینکردنی زانیاری به‌رده‌ست، توانایی بۆ پاراستنی نهێنیه‌کان، هه‌روه‌ها توانایی بۆ پاراستنی ساغی و دروستی. کلاود کۆمپیوتین جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی زۆر له ئیش و کار و حکومه‌ته‌کانه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه زانیاری بخاته به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ره‌کانی له هه‌رشوێن و کاتێکدا بێت، به‌ڵام دوو بناغه‌که‌ی تری زانیاری ئه‌منی واته راستی و دروستی و نهێنی پاراستن له ڕێی کلاوده‌وه فه‌رمان وه‌رناگرن. له راپۆرتێکی فۆرێسته‌ر ریسێرچ که ده‌زگایه‌کی توێزینه‌وه و ڕاوێژکارییه له ساڵی 2010 دا سه‌باره‌ت به ئاسایشی کلاود هاتووه که ئاسا‌یش تاکه گه‌وره‌ترین رێگره له‌به‌رده‌م برۆد کلاود ئه‌دۆپشن(broad cloud adoption).
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا خه‌ڵکی توشی هه‌ندێک له‌و گرفتانه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی کلاود به‌یسد بوون. له‌مانگی 10 ی 2011 دا، ئار ئای ئێمی خزمه‌تگوزاریه‌کانی بلاک بێری سێ رۆژ بڕا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه. له ئه‌نجامدا، به‌کارهێنه‌رانی بلاک بێری له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقا و هیندستان و به‌رازیل و چیلی و ئه‌رجه‌نتین نه‌یانده‌توانی بگه‌ن به ئیمه‌یل و ماڵپه‌ره‌کان و له‌هه‌ندێک حاڵه‌تیشدا خزمه‌تگوزاری ده‌نگی. ئه‌م کێشه‌یه به پێی بۆچونی هه‌وسه‌رۆکی جێبه‌جێکار مایک لازاردیس کاتێک روویدا کا باک ئه‌پ به‌پێی پێویست ئیشی نه‌ده‌کرد. ئه‌مه بۆ کۆمپانیایه‌ک که متمانه‌ی به‌رده‌وام بنه‌مایه‌کی زۆرباشی لای کریاره‌کانی بۆ پاراستبوو بۆیه کریاره‌کانی توشی شۆک کرد. ئار ئای ئێم وه‌کو به‌ڵێنی دابوو نه‌یتوانی په‌یوه‌ندی راسته‌قینه‌و باوه‌ڕپێکراو له‌سه‌رتاسه‌ی جیهاندا به‌ته‌واوی دابین بکات، بۆیه کریاره‌کانی متمانه و باوه‌ریان به به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌کانی نه‌ما. ئه‌م برینی خزمه‌ته‌ش ده‌رگای به رووی ئای فۆن و ئه‌ندرۆید و گالاکسی و ئه‌وانی تردا کرده‌وه که بازار بگرن و کڕیاره ناڕازییه‌کان به‌لای خۆیاندا راکێشن. له گۆشه‌نیگای سیاسیه‌وه، گرنگی پێویست بوون به میکانیزمه‌کانی چاکبونه‌وه له کاره‌سات هاته جێگه‌ی. بۆ کریارێکی ئار ئای ئێم، له‌که‌یه‌ک هه‌بوو له به‌رده‌وامی کرداره بازرگانییه‌کان و له راستیشدا ئار ئای ئێم نه‌یتوانی به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌ڵینی دابوو خزمه‌تگوزارییه‌کانی دابین بکات، بۆیه تێچووه به‌رده‌ست و نابه‌رده‌سته‌کان له ژماره نایه‌ن. له گۆشه‌نیگای ته‌کنه‌لۆژیه‌وه ئه‌وه‌ی پیشاندا که کلاود زوو ده‌شکێت و پێویسته ته‌کنه‌لۆژییه‌کان تاقیبکرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بخرێنه باری جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ڵێنی 24 سه‌عاته و 7 رۆژه له‌هه‌فته‌دا ده‌ده‌ن، ئه‌ندازیارییه‌کی باش پێویسته تا کریاره‌کان توشی نه‌بوونی کوالیتی و نا به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاری نه‌بن.
ئار ئای ئێم ته‌نها کۆمپانیا نه‌بوو که گرفتاری برینی خزمه‌ته‌کانی بوه‌وه، له‌م دوواییانه‌دا لینکدئین و ئی هارمۆنی و یاهوو و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تریش ده‌ریان خست که سیسته‌مه‌کانیان به‌زێنراون و پاسۆردی کڕیاره‌کانیان و زانیاری که‌سیان دزراوه. به‌زاندنی داتا به‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری لێده‌که‌وێته‌وه. به پێی راپۆرتێکی نوێ قوربانییه‌کانی به‌زاندنی داتا نۆ جار‌و نیو له‌وانه‌یه ببنه قوربانی ناسنامه‌ی ساخته بۆ کریاره‌کانیان که ئه‌م نامه‌ی به‌زاندنی داتایه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه. له ساڵی 1994 دا، سیتی بانک یه‌ک بۆ سێی زانیارییه‌کانی به‌زێنران که بووه هۆی ونبوونی پاره‌کانی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که پێگه‌یه‌کی نوێ بۆ خۆی دا‌نێت و به‌رێوبه‌ری ئه‌منی زانیاری(CISO) دیاری بکات. زۆربه‌ی کۆمپانیاکان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری زانیاری ده‌فرۆشن فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه به‌رپرسه له پاراستنی ئاسایشی ژێرخان و پێدانی خزمه‌ت گوزاریه‌کانیان. لینکدئین که له مانگی 6 ی 2012 دا تووشی به‌زاندنی داتا بوو کاریگه‌ری کرده سه‌ر 6 ملیۆن و نیو له کریاره‌کانی، نه فه‌رمانبه‌ری باڵای زانیاری هه‌بوو نهCISO)). له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا بۆ ئه‌و که‌لێنه، کۆمپانیاکه رایگه‌یاند که که‌سێکیان هه‌یه به‌رپرسه له کاره‌کانی (CISO)، به‌ڵام لینکدئین ئیجرائاتی پێویستی نه‌گرته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی زانیاری کڕیاره‌کانی هه‌تا دوای به‌زاندنه‌که که به‌پێی بلۆگی کۆمپانیاکه‌یان ئینجا ئیجرائاتی ئه‌منی زیاتریان دانا به دانانی چینێک له پاراستنی هونه‌ری، به‌ڵام هێشتا روون نه‌بوه‌ته‌وه ئاخۆ به‌رێوبه‌رێك داده‌نێن که ئیشی پاراستنی ژێرخانی کۆمپانیاکه و داتای کریاره‌کانی بێت.
زیاتر له‌وه‌ش، بۆ لینکدئین و ئه‌وانی تریش ته نها داوای لێبوردن به‌س نییه بۆ کریاره‌کانی یان بۆ حکومه‌ت. کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی (FTC) که داوای تۆمار کردبوو له رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی زانیاری که‌سی کریاره‌کانیان بپارێزن، خه‌ریکی دروستکردنی ده‌زگایه‌که بۆ پاراستنی به‌کارهێنه‌ران تا دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی که کۆمپانیاکان به به‌ڵێنه‌کانیانه‌وه پابه‌ند ده‌بن که داویانه له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی و ئاسایشی داتا. ئه‌مڕۆ لینکدئین به‌لانی که‌مه‌وه داوایه‌کی له‌سه‌ره له‌سه‌رئه‌وه‌ی شکستی هێناوه به‌شیوه‌یه‌کی ڕێک و پێک زانیاری ژماره‌یی خه‌زنکراوی به‌کارهێنه‌رانی بپارێزێت. دووباره، جا چ له حکومه‌ت یان ئه‌وانی تردا، کاردانه‌وه‌کانی شکستمان له سه‌رکردایه‌تیدا بینی. دواجار، پێویستمان به سه‌رکرده‌ی کارا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی گۆرانکارییه‌کان ئاراسته بکات و مامه‌ڵه له گه‌ڵ مه‌ترسییه‌کانی سایبه‌ر بکات به‌زوویی.
چه‌که‌کان و ئینته‌رنێت
ژێرخانی گرنگ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌کی وه‌کو ئاو و کاره‌با و غاز و نه‌وت و ئاوه‌رۆ دابینده‌کات. ئه‌مه‌ش پێویستی به پێکهاته‌ی دیاریکراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رهه‌مه‌کانی بگه‌یه‌نێت (بۆ نمونه کاره‌با) بۆ کریاره‌کانی (بۆ نمونه بزنس یان ماڵان). ئه‌م ژێرخانه پێکهاتووه له ژماره‌یه‌کی زۆر کۆمپیوته‌ر و کۆنترۆله‌ر و تۆڕی په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی. کۆنترۆڵی چاودێریکردن و سیسته‌می داتا ئاکیوزشن (SCADA) یان سیسته‌می کۆنترۆڵی پیشه‌سازی (ICS) ناو‌کی کاره‌کانی ئه‌و ئیکۆ سیسته‌مه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاودێری و کۆنترۆڵی پرۆسه‌کان و زانیاریه‌کان ده‌کات.
له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردودا، پیشه‌سازی په‌ره‌ی به په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ته‌که‌نه‌لۆژیای زانیاری وسیسته‌می کۆنترۆڵی تۆڕه‌کان دا بۆ ئه‌وه‌ی تێچو که‌مبکاته‌وه و سیسته‌مه‌کان به‌ره‌وپێش به‌رێت. به‌رێوبه‌ره‌کان دانیاندا به‌وه‌دانا که ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه مه‌سه‌لی ئه‌منی دروستکردووه بۆئه‌وه‌ی چالاکییه‌کانیان بگۆرن له سیسته‌مێکی گۆشه‌گیره‌وه بۆ پرۆتۆکۆلی کراوه که تیایدا تاکه‌کان و کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌توانن به پێگه دووره‌کان بگه‌ن له‌ڕێی به‌کارهێنانی مۆدێم و وایه‌رلس و تۆڕی گشتی و تایبه‌تی. واته هه‌موو ئه‌مانه له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه ئاسان بوون. ۆرم سته‌کسنێت (Stuxnet worm) زیاتر له 60 هه‌زار کۆمپیوته‌ری له جیهاندا تووشکرد. ئه‌م ۆرمه دیزاینکرابوو بچیته ناو کۆمپیوته‌ره‌وه و کۆنترۆڵێک دابنێت له‌سه‌ر سیسته‌مه دوره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نیمچه سه‌ربه‌خۆ. به‌کارهێنانی بووه هۆی خراپکردن و داخستنی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له ناتانزه. سه‌رچاوه‌ی کۆده‌که له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا شیکرایه‌وه و له‌به‌ریگیرایه‌وه و (بۆنمونه: فله‌یم و دوکو) بڵاوکرایه‌وه و هه‌روه‌ها له بازاڕی ڕه‌شدا بازرگانی پێوه‌کرا. له‌ڕاستیدا، به‌رپرسه ئه‌منیه‌کان نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی که ئه‌م ۆرمه جارێکی تر به‌کاربێته‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ر ژێرخانی تری گرنگ که پشت به کۆمپیوته‌ر ده‌به‌ستێت و هه‌مان که‌موکوری ئه‌منی هه‌بێت. دۆزینه‌وه‌ی خاڵه‌لاوازه‌کانی ئای سی ئێس پێویستی به بنه‌مایه‌کی پیشه‌سازی به‌هێز یان بوونی دارایی باش نیه، ته‌نانه‌ت مناڵێکیش ده‌توانێت بیکات. هه‌رزه‌کارێکی پرۆگرامسازی کۆمپیوته‌ر که تازه ده‌ستی کردبوو به به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت و ناوی جۆن مازه‌رلی بوو ئامرازێکی وێنه‌ی نه‌خشه‌ی ئینته‌رنێتی په‌ره‌پێدا به‌ناوی شۆدان، به پێکه‌وه به‌ستنی سێرچ ئینجن و نه‌خشه‌کانی گووگل و تێگه‌یشتنی خۆی له ئینته‌رنێت، توانی هه‌زاره‌ها ئامێری گرێ‌دراو به ئینته‌رنێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای شار و وڵات و هێڵه‌کانی درێژی و پانی و هۆست نه‌یم و ئۆپه‌ریتین سیسته‌م و ئای پی بدۆزێته‌وه و ده‌ستنیشان بکات. ئه‌م ئامرازه‌ی دا به هاوڕێکانی و ئه‌وانیش به‌خێرایی بۆیان ده‌رکه‌وت که ده‌توانن بگه‌ن به ژماره‌یه‌کی بێ‌شومار له کۆمپیوته‌ری کۆنترۆڵکراوی پیشه‌سازی که ته‌واو له‌سه‌ر پشت بوون بۆ ده‌ستکاری کردن و خراپ به‌کارهێنان و وێرانکردنی ژماره‌یی.
له‌گۆشه‌نیگای سیاسیه‌وه، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که پشتیان به سیسته‌مه کۆنتڕۆڵییه‌کان به‌ستووه، ناچاربوون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خاڵه‌لاوازه‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و به‌سه‌ر کۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌کانیاندا بچنه‌وه، (بۆ نمونه تۆماری مه‌ترسییه‌کان) به هۆی ئه‌و کێشه پێشبینیکراوانه‌ی که په‌یوه‌نداره به ۆرمه‌کانی وه‌کو فله‌یم و سته‌کس نێت. نیگه‌رانیه‌که ئه‌وه‌یه که به‌رنامه زیان به‌خشه‌کان بێمه‌به‌ستانه یان به‌ئه‌نقه‌ست ژێرخانه‌کان و یان کرداره‌کان دابخه‌ن. هه‌مان ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌بێت به‌سه‌ر پلانه‌کانی ده‌ربازبون له کاره‌ساته‌کاندا بچنه‌وه و نوێی که‌نه‌وه و دروستی بکه‌ن. له‌ڕوی ئه‌ندازیارییه‌وه، ته‌کنه‌لۆژیای نوێ پێویسته بخرێته ناو کۆمپانیاکانه‌وه بۆ بینینی هه‌ر گۆڕانێک له باری سیسته‌مه‌که‌دا. بۆ نمونه، کۆمپانیا کاره‌باییه‌کان و فه‌رمانبه‌ری تۆڕه‌کان ده‌توانن ئامرازی توێژینه‌وه‌ی خۆهه‌ڵسه‌نگاندنی سایبه‌ر سکیوریتی که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ووزه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه به‌کاربهێنن بۆ دیاریکردنی ده‌رفه‌ته‌کان تا زیاتر توانا سایبه‌ر سکیوریتیه‌کانیان په‌ره‌پێبده‌ن. ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی زنجیره‌یه‌ک پرسیار که تیشک ده‌خاته بواره‌کانی وه‌کو هۆشیاری باردۆخ و هه‌ڕه‌شه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌لاوازه‌کان.
بڵاوبونه‌وه‌ی سته‌کس نێت زنجیره‌یه‌ک پرسیاری نوێی هێنایه ئاراوه و بۆ زۆر که‌سیش نیگه‌رانی زیاتری له باره‌ی داهاتوی ئینته‌رنێت و ژێرخانه پشت به ئینته‌رنێت به‌ستووه‌کان دروستکرد. ئایا بڕیاردروستکه‌رانی بڕیاریاندا سته‌کس نێت به‌کاربهێنن، ئه‌نجامه خراپه‌کانی بڵاوبونه‌وه و توانایی ئه‌گه‌ری دوباره به‌کارهێنانه‌وه یان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌مان چه‌ک بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له به‌رچاوگرتووه؟ یاخود فریویان خواردووه به ته‌کنه‌لۆژیا و توانایی گه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌کی نهێنیانه له ئینته‌رنێتدا؟ ئایا به‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌کانی ژێرخانه‌کانی خۆیاندا چونه‌ته‌وه و زانیویانه که په‌نا بۆ هێرشبردن مه‌ترسی و ئه‌نجامه‌کانی به‌زاندنی ژێرخانی خۆماڵی زۆرده‌که‌وێت له‌سه‌ریان؟ ئایا ته‌نانه‌ت مشتومڕێکی به‌رپرسیارانه هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه؟
ده‌رئه‌نجامه‌کان
سه‌رکرده‌ی هه‌م حکومه‌ت و هه‌م بزنسه‌کان پێشبینی ده‌کرێت به‌رپرسیار بن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرفته سه‌ره‌کییه‌کان بکه‌ن. ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له نمونه‌کانی ئه‌م باسه‌وه خراونه‌ته روو ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده‌کانمان شکستیان هێناوه له ئه‌رکه‌کانیاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌واو خێرا نه‌جوڵاونه‌ته‌وه و له‌بری ئه‌وه‌ش به‌کارهێنراون و فێڵیان لێکراوه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که ویستی زیان پێگه‌یاندنیان هه‌بووه. نمونه‌کانی ئه‌م باسه ڕێگایه‌کی کارامان پیشانده‌دات بۆ گۆڕانکاری، جا چ له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا له دوای ئۆپه‌راسیۆنی به‌نکشۆت یانکی، یان چ له ئار ئێس ئه‌ی و سێرتیفیکه‌ت ئۆسۆریتی که تووشی به‌زاندنی خراپ بونه‌وه، وه‌کو وه‌ستانی خزمه‌تگوزاری ئار ئای ئێم و ۆرمی سته‌کس نێت که کاریان کرده سه‌ر ژێرخانه گرنگه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. نکۆڵی کردن و داوای لێبوردن و کاردانه‌وه‌کان گرفته‌که چاره‌سه‌ر ناکات. هه‌روه‌ها پشکنینی به‌رده‌وام و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی گۆڕان له یاسادانان و سه‌رپه‌رشتیکردنی حکومیش هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت.
داروین پێی وتین که مانه‌وه‌مان به‌نده به خۆگونجاندنمان له‌گه‌ڵ ژینگه گۆڕاوه‌کاندا. له‌کاتێکدا جیهان له ڕوی ته‌کنه‌لۆژیای ژماره‌ییه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چێت، سه‌رکردایه‌تی راسته‌قینه پێویستی به‌وه‌یه که چاره‌سه‌ری ئه‌منی—هه‌ندێکجار به تێچووی زۆریشه‌وه-- بگرێته به‌ر له ناو ژێرخان و کۆمپانیا جه‌وهه‌ریه‌کانمان و خۆمان له به‌جێهێشتنی ئاسایشی کۆمپانیا و حکومه‌ت و تاکه‌کانمان به چانس دووربخه‌ینه‌وه. سه‌رکرده‌ی حکومه‌ت و بزنسه‌کان ده‌بێت چالاکانه کار بکه‌ن تا ئه‌کاته‌ی هه‌نگاوه‌کانمان ده‌ڕوات بۆ خۆگونجاندن و رێکخستنی ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێک ئینته‌رنێت و کۆمپیوته‌ری لێبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن ئه‌وا ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆ بگرن.