کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دەستانخۆش زۆر چاکی تێکدەدەن
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2023-12-15
ئەمڕۆ دایکم لێی پرسیم "مەکتەب هەر نەکراوەتەوە؟ وتم نا، ناوی یەک دو مناڵی گەڕەکی هێنا کە بێبەشن لە خوێندن و دایە پڕمەی گریان بۆیان". مەلیحەخانم ژنێکی نەخوێندەوارە، بە عاستەم ناوی خۆی دەنووسێت و قایمەی کەلوپەلی ناوماڵ دەنووسێتەوە، پێشتر ئەم ژنێکی نانبدە بووە بە پێشمەرگە، دەگێڕێتەوە دەڵێت: دەهاتنە دێکەمان ساوەرمان لێدەنا بۆیان نەیاندەخوارد دەیانگوت ئێمە نان بەنانەوە ناخۆین، دەبوو مریشکی نێو کولانەکەیان بۆ سەربڕین و لە هێلکەکەی بێبەش بین، ئەمڕۆ پەشیمانە لەوەی میوانداری کردوون چونکە پێی وایە ئەوان هۆکاری نەچوونی میر و ئەحمەدی شەش ساڵانی هاوسێ و ئەهلی گەڕەکن بۆ قوتابخانە و نەخوێندەوار دەرچونیان.
چوزانەوەی داخی سەر دڵی مەلیحەکان لەم وڵاتەدا و لەم تەمەنەدا حیرەت بە مرۆڤ ئەهێنێت، شەست و ئەوەندە ساڵە ئەم ژنە لە دەست زوڵمی بێگانە ماڵی کاول دەبێ، ڕادەکا، خێمە و ئۆردوگا دەگۆڕێ، دێهاتی دەسوتێندرێ، دەجار لە سیفرەوە خانووی دروستدەکاتەوە، کرێکاری دەکا، ئاکام حوکمی خۆماڵی تێزابی ناعەدالەتی و بێ مۆراڵی دەکاتە سەر هەموو ئەم برینانەی و لە هەموو کات خراپتر دەیزووڕێنێتەوە. کە دەستی بەرزکردەوە بۆ ئاسمان و وتی "خوایە موسەبیبی ئەم وەزعە بە فەتار فەترا چێ، خوایە بۆ فڵانی تاین کەی" موچڕکەیەک بەلەشمدا هات چونکە هەمان دوعام دیبوو لە ئاوارەیی ئێران لە سەددام و کوڕەکانی دەکرد، نەمتوانی بۆ ساتێک بەزەییم بە کاک فڵان و کوڕەکانیدا نەیەتەوە.
ئەم ژنە نەخوێندەوارە ئەمڕۆ بۆ نەکرانەوەی دەرگای قوتابخانە دەگری، بەڵام پانێڵیست و ئەکادیمیسیان و پارلەمانتار و حکومەت و دادوەر و ...هتد تەماشا دەکەن و قاقا پێدەکەنن.
نیوەی ساڵێک ڕۆیشتووە بەبێ بوونی هیچ شەڕێکی جیهانی لە وڵاتەکەدا، بەبێ هیچ جۆڕە تەقینەوەیەکی ناوەکی و ئەتۆمی و بەبێ ئەوەی ئاوارەیی و ژێرخێمەیی هەبێت جیلێک کوێرە، نازانێت ناوی خۆی بنووسێت، ناتوانێت بخوێنێت و بخوێنێتەوە و نازانێت کە ئەبێ بچێت بۆشوێنێک، بەناوی مەکتەب.
کاتی خۆی گاڵتەمان بە سلۆگانەکانی حکومەت و یونیسێف دەهات سەبارەت بەوەی "خوێندن و پەروەردەی خۆڕایی مافی هەموانە، مناڵ نابێ ئازاری جەستەیی و دەروونی بدرێت، مناڵ دەبێت ژینگەی لەباری خێزانی و پەروەردەیی بۆ بڕەخسێندرێت"، خوێندنی خۆڕایی وەک نوکتەش سەیر نەدەکرا، ئەمڕۆ پاش سی ساڵ لە حوکمڕانی هومەزە و لومەزەی دەوڵەتمەدارە دەستنووقاوەکانی پترۆ-کوردایەتی خوێندن تەنها مافی دەوڵەمەند و پارەدارەکانە، ژینگەی خێزان بووە بەقوربانی ویست و ئیرادەی کەمینەیەکی موتەسەڵیتی پولەکی و دەستقوچاو کە ئەوەندە قوچاوە ناگاتە پشتەملی خۆی، خێزان لەبەر نەبوونی لێکهەڵدەوەشێت و مناڵ دەبێت بە دوو کەرتەوە لە نێوەدا، مناڵ ئازاری جەستەیی و دەروونی دەدرێت بەوەی دەرگای خوێندنگەکەی لێناکرێتەوە، بە ئەنقەست کوێر دەکرێت و شیرازەی مێشکی لە تەمەنێکدا بەجۆرێک تێکدەدرێت کە مانەند و مەسلی نەبێت، وێڵ و سەرگەردانی کۆڵان و و بازاڕ و کارکردنی بەزۆرکراوە. هەر بە جیدی چ دوژمنێک دەیتوانی ئەمە بە مناڵەکانی ئێمە بکات؟
وَيۡلٞ لِّكُلِّ هُمَزَةٖ لُّمَزَةٍ
کاتی حەسار و پیتاکی نەوت بەرامبەر خۆراک و بڕیاری ۹٨٨ یونیسێف داوای دەکرد کیژانیش بچنە قوتابخانە تا فێری خوێندەواری بن، حکومەتە نێرسالارەکە کوردستانی عێراق بۆ پاراستنی یەکسانی جێندەری وا کوڕانیش لە خوێندن بێبەش دەکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
ئەمانەش ببینە
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
کۆمپانیای ئێڵ جی یەکەم مۆنیتەری Thunderbolt 5 5K2K نمایش دەکات بۆ کەرتی دارایی و تەکنۆلۆژیای زانیاری
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بوارە وەرزشیەکاندا پێگەی خۆی لە جیهاندا لەڕێی بەرهەمی هێمای دیجیتاڵی پێشکەوتووەوە فراوانتر دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine