کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
یەخەی دادگای فیدڕالی عێراق بەردەن !!
محمد خۆشناو
2024-02-24
ئەوە دوو دەیەیە بەناو دادگای فیدڕالی عێراق دامەزراوە ، کەمینەیەکی زۆر کەم نەبێت نەیاندەزانی دادگای فیدڕالی و بڕیارەکانی چین ، بەڵام ئەو چەند ساڵەی دوایی لەبەر قوڵکردنەوەی ململانێ و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد و هەڵە و کەموکوڕیەکان و دەرگا واڵابوونی زیاتر بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئێران کە هەژمونێکی زۆری بەسەر عێراق هەیە ڕۆل دەبینن و ، ڕەواییمان بەو شمشێرەی ئێران کە لەدەست شیعەی شۆڤینی ڕقلێگیراوی کورد بۆ لێدانی کورد و سوننەی شۆڤینی ڕقلێگیراوی کورد دا ، دادگاکە وایلێکرا کە ببێتە وێردی سەرزمانی هەموو کوردستانیان ، خۆ ماوەیەکی باش بوو و دوای ئاشتەوایی ئەو ڕقوکینەی نێوان هەردوو پارتی سەرەکی لەناخدا خەفەکرا ، کەچی لەو چەند ساڵەی دوایی و ئێستا لەبەر بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و دابەشبوون رقوکینە وەک بونەوەرێکی کوێر هەڵسایەوە و وەک ڤایرۆسی زستان بەتایبەتی لە فەزای ئەلکترۆنی تەشەنەیکرد و ، شەڕێکی خۆکوژی بێچەک هەڵگیرساوە بەتایبەتی لە ئەنتررنێت و سۆشیالمیدیا ، کە جوانترین دیاری مرۆڤە بۆ مرۆڤایەتی و وەرگرتنی زانیاری بەسوود ، کەچی ئێمە کردومانەتە « بیوت الدعارە» بۆ بەتاڵکردنی ڕقوکینە و پیس و پۆخڵەواتی لەسەر یەکتری ، حەیف و مخابن کە هەندێک لایەن ئەو دادگایەی کردۆتە وەرەقەیەک بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن یان وەرەقەیەک بۆ خۆهەڵکێشان بە خەمخۆری خەڵکی کوردستان و پرسی نەتەوەیی و ئامرازێک بۆ موزایەدەپێکردن !!؟ بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە نە ئێران و نە تورکیا و نە عێراق و نە هەر وڵاتێکی تر خەتابار نین ، خەتا و عەیبەکە ئێمە خۆمانین ، خۆمان قوربانی خۆمانین ، ئەوە ئێمەین « شیرینی و تاڵی » دروستدەکەین ، ئێمەین بەها و سووکی دادەڕێژین ، ئێمەین گۆڕاوین و بەرەو خەراپە چووین !! نابێت ڕێگە بەخۆت بدەیت کە هەموو شکست و خەراپەکان فڕەیدەیتە سەر چەهرەی دادگا و شۆڤینیەتی عەرەبی شیعە و سوننە و ، خۆدزینەوە لە هەر بەرپرسیارەتی و داننان بە هەڵە و کەموکوڕیە کوشندەکان ، دەبێت ئەو دەسەڵات و حزبەکان ئەو بوێریە بدەنەخۆیان و دان بەکەموکوڕی ئەدای کارکردن و لاوازبوونی کوردستان بێنن و ، ئەوان بوون کە ڕێگەیاندا چەندان فورسەتی زێڕینی لەبار بکوژرێن ، کوردستان پێویستی بە زیاتر و زیاتر هەیە نەک ئەو پاشەکشە بەردەوامەی کە ئیستا گیرۆدەی بووە ، دەبێت لەسەرشانی ئەوەی بەدیهاتووە بونیاتبنێین نەک لەسەر پاشماوەی ئەو شتانەی کە دەیروخێنین .
ئێستا هەرێمی کوردستان لەهەموو کات زیاتر لاوازە و پەرتەواز و نەمانی متمانە و دابەشە ، دەبێت حزبەکان بگەنە ئەو بڕوایەی کە ئاشەوایەکی تر لە ڕێگەی حیوار و گفتوگۆ بۆ کۆکردنەوەی نێو ماڵی کورد ئەنجام بدەن و ، دەبێت جۆرێک لە « پارسەنگی هێز » لەیەکتری قبوڵبکەن و بپارێزن ، چونکە ئەمە دەبێتە مایەی بەخشینی ئیسراحەت و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوبەش و ، قبوڵکردنێک نەبێتە پێشێلکردنی ماف و بەرژەوەندی هیچ لایەنێک ، واتە « پارسەنگی بەرژەوەندی » لەنێوانیاندا هەبێت ، نەک ئارەزوومەندانەیەکی دوژمنکارانە کە لەسەر « پارسەنگی هێز » یان «پارسەنگی ترس » ڕاوەستابێت ، « پارسەنگی بەرژەوەندی ، باشترین فورسەت و شیاوترین زەمینەسازیە بۆ بونیاتنانی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز کە هەر لایەنە شوێنی واقیعی و ڕاستەقینەی هەبێت و ، بەشداریەکی کارا بکات لە سەقامگیری و ئارامی و پێشکەوتن .
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
بەهروز حاجی
ململانێی هیندستان و پاکستان لەسێبەری چین و ئەمەریکا
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
ئەمانەش ببینە
دەستدەکات بە گیرفانیدا و دوو هەزار دیناری پێ نییە ئەم پیاوە جەڵتە لێیداوە دەڵێت: شەوی ١٠ جار لەگەڵ مردن شەڕ دەکەم و ئیزڕائیل دەبینم، بۆ چارەسەر داوای ملیۆنێک دینارم لێ دەکەن
راستەوخۆ.. خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان دژی پێدانی زەوییەکانیان بە فەرمانبەران گردبوونەوە
پەكەكە: خەباتكردن بەناوی پەكەكەوە كۆتایی هات
کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای ئێڵ جی ستایش کرا بەهۆی نوێترین داهێنانە دیزاینەکانیەوە لە بۆنەی خەڵاتی 2025 RED DOT بۆ دیزاین
ئێڵ جی تەلەڤیزۆنی کیونید QNED ئیڤۆ ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: تەلەڤیزۆنی نوێی نایابی ئێڵ سی دی بە ڕەنگ و دەنگی باشتر و پەخشی بێ تەل و زیرەکی دەستکردی دڵخوازەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine