یەکخستنەوەی ستراتیژی بۆ باشترکردنی بەرهەم و گەشەکردن لە بوارە کارسازیە سەرەکیەکاندا
سیئۆل، ٣٠ تشرینی دووهەم ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی لەمڕۆدا زنجیرەیەک گۆڕانکاری ڕێکخراوەیی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاند پاش پێدانی ڕەزامەندی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرانیەوە. ئەم یەکخستنەوەیە ئامانجی خێراکردنی ستراتیژیەتی مەودا مامناوەند و ماوە درێژە بۆ دیدی ٢٠٣٠ بۆ داهاتوو لەڕێی باشترکردنی کاری نێو ڕێکخراوەیی و داهێنان لە هەگبەی کارسازیەکەیدا.
ئەم یەکخستنەوەیە جەخت دەکاتەوە سەر دووبارە کۆکردنەوەی یەکەی کارە کارسازیەکانی ئێڵ جی * بۆ ئەوەی توانای کارسازیە هەبووەکان بگاتە ئەوپەڕی و کارەکانی خزمەتگوزاری لەسەر بنەمای سەکۆ بەهێزتر بکات و دەستپێشخەریەکانی کارسازی لە کارگەوە بۆ کارگە خێراتر بکات و بزوێنەری گەشەی نوێش مسۆگەر بکات لە کەرتە نوێیە هیوابەخشەکاندا. ئەم گۆڕانکاریانە وادیزاینکراون کە کارایەتی لەڕێی دەستنیشانکردنی ستراتیژیەوە باشتر بکەن و تواناکان یەکبخەنەوە، بەمەش یەکبوونی گەورەتر دێتە کایەوە لەنێوان کارسازیەکان و ڕکابەرایەتی داهاتووەکیدا.
بۆ بەگەڕخستنێکی بەهێزی ئەم گۆڕانکاریە، ئێڵ جی کەسانی کارامە و لێهاتووی دەستنیشان کردووە کە شارەزاییەکی تایبەتیان هەیە و جەخت دەکەنەوە سەر باشترکردنی ڕکابەرایەتی ماوە درێژی کۆمپانیاکە لەڕێی پەرەپێدانی ڕێکخراوی ئەدا بەرز.
گۆڕانکاری سەرەکی لە پەیکەربەندی کارسازیدا
کۆمپانیایەکی نوێ دادەمەزرێت بۆ بەهێزکردنی گەشەی کارسازیەکانی گەرمکردن و هەواگۆڕکێ و هەواسازکردن (HVAC) کە لایەنێکی گرنگی ستراتیژیەتی خێراکردنی کارسازیەتی کارگە بۆ کارگەیە. کۆمپانیای فرۆش و بازاڕگەڕی دەرەوەی کۆریا لە ئێستادا وەکو دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی کارسازی کارگە بۆ کارگەی دەرەوەی کۆریا کار دەکات. هەروەها کارەکانی بنەما لەسەر ڕوونما، بە تەلەڤیزۆن و ڕوونما و هێماشەوە یەک دەخرێن بۆ وەگەڕخستن و فراوانکردنی کارسازیەکانی خزمەتگوزاری بنەما لەسەر سەکۆکان. بزوێنەری گەشەی نوێ بە شێوەیەکی ستراتیژی بەکاردەهێنرێتەوە بۆ کۆمپانیاکان کە پەیوەندیەکی زۆریان بە کارسازیەکەیەوە هەیە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەداتە پشتیوانیەکی سەقامگیرتر و دروستکردی وەگەڕخستنی نێو بوارە کارسازیەکان.
هەر چوار کۆمپانیاکە لە ئێستادا وشەی "بەرهەم" لە ناوەکانیاندا هەیە، کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی ئێڵ جیە بۆ بوونە کۆمپانیای بەرهەمی ژیانی زیرەک کە ئەزموونەکانی بەکارهێنەرانی چەندان ژینگەی جیاواز پێکەوە دەبەستێتەوە و باشتریان دەکات، بە ئامێرەکانی ناوماڵ و بازرگانی و جوڵە و سەکۆ دەیجیتاڵیەکانیشەوە.
یەکخستنەوەی کۆمپانیاکان
ئێڵ جی هەر چوار کۆمپانیاکەی یەکخستۆتە ناو کۆمپانیای بەرهەمە کارەباییەکانی ناوماڵ و کۆمپانیای بەرهەمی کاتبەسەربردنی دەنگ و ڕەنگ و کۆمپانیای بەرهەمی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و کۆمپانیای بەرهەمە ژینگەییەکان. ئەم ڕێکخستنەوەیە ڕۆڵ و شوناسی ئەم کۆمپانیایانە دادەڕێژێتەوە لە ناو ئێڵ جیدا.
کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکان (H&A) دەبێتە کۆمپانیای بەرهەمە کارەباییە ناوماڵیەکان بۆ ئەوەی هاوتای دیدی کۆمپانیاکە بێت بۆ "ماڵی بێ ئەرک کات بۆ خێزان دەگێڕێتەوە". بۆ پشتیوانیکردنی ئەم دیدە، ئێڵ جی سەنتەری کارسازیی سەکۆکەی کە بەرپرسە لە پلاندانان و پەرەپێدان و کارەکانی ThinQی ئێڵ جی، ڕاستەوخۆ بۆ ژێر چەتری کۆمپانیای بەرهەمە کارەباییە ناوماڵیەکان. ئەم ڕێکخستنەوە ستراتیژیە ئامانج لێی کردنی کۆمپانیای بەرهەمە کارەباییەکانە بە ڕابەری بەرهەمەکانی زیرەکی دەستکرد لە چەندان مەودای جیاوازدا، بە ماڵ و مەودا بازرگانیەکان و ئۆتۆمبیلیشەوە، کە بە شێوەیەکی کاریگەر پێویستیەکانی بەکارهێنەر بخاتە ڕوو لە دەرەوەی بوارە باوەکەی ناوماڵدا. هەروەها کۆمپانیای بەرهەمە کارەباییەکان لقی کارسازی ڕۆبۆت دەخاتە ناو کۆمپانیای BS بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتیە کرۆکیەکان بچیتە ناو بەرهەمەکانی ڕۆبۆتی ناوماڵەوە. لیو جای-چیۆڵ بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی کۆمپانیای بەرهەمە کارەباییە ناوماڵیەکان.
کۆمپانیای HE ناوەکەی دەکاتە کۆمپانیای بەرهەمە کاتبەسەربردنەکان بۆ هاوتاکردنی ئامانجەکەی لە بوون بە کۆمپانیای سەرەکی سەکۆی کاتبەسەربردنی دەنگ و ڕەنگ. ئەم کۆمپانیایە کارسازی ڕوونمای زانیاری و کارسازی تەکنۆلۆژیای زانیاری دەخاتە ناو کۆمپانیای BS لەگەڵ کارسازی تەلەڤیزۆنەکەی بۆ دروستکردنی بەگەڕخستن لە کارەکانی ڕەقەکاڵا و سەکۆییەکانیدا. پارک هیۆنگ-سی بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی کۆمپانیای کاتبەرسەبردنی دەنگ و ڕەنگ بۆ بەردەوامیپێدان بە گۆڕانی بۆناو سەکۆی کاتبەسەربردن و دەنگ و ڕەنگ.
کۆمپانیای کاتبەسەبردنی دەنگ و ڕەنگ فراوانبوونەکەی خێرا دەکات لە مەوداکانی کارسازی خزمەتگوزاری بنەما لەسەر سەکۆکان لەڕێی پەخشکردنی بەرنامەی webOS کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەکارهاتووە لە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانیدا بۆ ناو ڕوونما و هێما و سیستەمەکانی پیشاندانی زانیاری ناو ئۆتۆمبیل. WebOS پەرەدەسەنێت بۆ بوون بە سەکۆی یەکخراوی بابەت و خزمەتگوزاری بۆ بەکارهێنانی ناوماڵ و دەرەوەی ماڵ کە ڕکابەرێتیەکەی باشتر دەکات لەڕێی بەگەڕخستن و باشترکردنی پەیکەربەندی کارسازی.
کۆمپانیای بەرهەمی پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ڕۆڵەکەی ڕوون دەکاتەوە بە گۆڕینی ناوەکەی لە کۆمپانیای پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەباییەوە بۆ کۆمپانیای بەرهەمی ئۆتۆمبیل، بۆ جەختکردنەوە سەر پابەندبوونەکەی لە دابینکردنی بەرهەمی داهێنەرانە لە تەواوی ژینگەی پیشەسازی ئۆتۆمبیلدا. ئیون سیۆک-هیون بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەیی لەم دواییانەدا دامەزراوە. کارسازی HVAC کە پێشتر بەشێك بوو لە کۆمپانیای H&A و بەشداریکاری سەرەکی لە گەشەی کارسازی کارگە بۆ کارگەی ئێڵ جیدا، لە ئێستادا کاردەکات وەکو دامەزراوەیەکی تەنها لەژێر چەتری کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەییدا. لی جای-سەنگ لە ئێستادا سەرۆکی لقی کارسازی هەواگۆڕکێیە و سەرکردایەتی کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەیی دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی کارسازی HVAC و هێشتنەوەی ئاڕاستە ستراتیژیەکەی.
بەهۆی سروشتی بنەما لەسەر پڕۆژەی کارسازی HVAC و تایبەتمەندیە دیاریکراوەکانی بازاڕ و بەکارهێنەرەکەیدا، ئێڵ جی یەکلای کردۆتەوە کە بەکارهێنانی ئەم کۆمپانیایە دەبێتە بەهێزکردنی ڕکابەرێتیەکانی داهاتووی و ئەگەری گەشە. بە دامەزراندنی کۆمپانیای بەرهەمە ژینگەییەکان ئێڵ جی ئامانجێتی کە خۆی بکاتە ڕابەری جیهانی لە بواری ئامێرەکانی هەواییدا.
هەروەها کۆمپانیای بەرهەمە ژینگەییەکان بەرپرسیارێتی کارسازی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی وەردەگرێت لە کۆمپانیای BS و ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بزواندنی گەشەی کارگە بۆ کارگە لەناو کەرتی تەکنۆلۆژیای پاکژدا، کە یەکێکە لە بزوێنەرە سەرەکیەکانی گەشەی داهاتووی ئێڵ جی.
لە ئێستادا، بۆ باشترکردنی ڕکابەرێتی کارەکانی کارگە بۆ کارگەی دەرەوەی کۆریا، ئێڵ جی لقی باشترکردنی توانستی کارسازی کارگە بۆ کارگە دادەمەزرێنێت لەژێر چەتری کۆمپانیای فرۆش و بازاڕگەڕی دەرەوەی کۆریادا.
نوسینگەی ستراتیژی سەرەکی کە وەکو دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی ستراتیژی داهاتووی ئێڵ جی کاردەکات، بەهەمان شێوە چاودێری خێراکردنی زیرەکی دەستکرد و وەلام بۆ پەرەپێدانە جیهانیەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات. نوسینگەی دیجیتاڵی سەرەکی کە پێشتر بەرپرس بوو لە گۆڕانکاری دیجیتاڵی، دەبێتە نوسینگەی DX و ڕاستەوخۆ دەچێتە ژێر نوسینگەی ستراتیژی سەرەکیەوە. سەنتەری DX جەختیش دەکاتەوە سەر بزواندنی ئەدای کارسازی لەڕێی تەکنۆلۆژیاکانی زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەرەوە و لەلایەن چۆ جەنگ-بەم سەرکردایەتی دەکرێت.
چاوپێکەوتنە جێبەجێکارەکیەکان جەخت دەکەنەوە سەر هەڵبژاردەی هەمەچەشنەی لێهاتووییەکان کە شارەزایی سەلمێنراویان هەبێت لە بواری فرۆش و خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوە و پەرەپێداندا. جەنگ پیل-ۆن لە ئێستادا سەرکردایەتی کۆمەڵەی فرۆش و بازاڕگەڕی تەلەڤیزۆنی دەرەوەی کۆریا دەکات کە لەلایەن نوێنەرایەتی هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە دانراوە، چونکە شارەزاییەکی چڕی هەیە لە بواری بەڕێوەبردنی فرۆشی دەرەوەی کۆریا و تێگەشتنێکی قوڵی هەیە بۆ بازاڕەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا. هەروەها کیم جەنگ-هۆ و کیم یو-سیۆن و چۆی جەنگ-ۆن کە سەرکردایەتی لقەکانی ئێڵ جی لە سعودیە و پۆڵەندا و مالیزیا دەکەن، پلەیان بەرزکراوەتەوە بۆ پۆستی جێبەجێکاری وەکو ڕێزلێنانێك بۆ بەشداربوونە بەرچاوەکانیان لە گەشەی کارسازیدا.
هەموو چاوپێکەوتنەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە لە بەرواری ١ ی کانونی یەکەمدا و پلە بەرزکردنەوەکان لە بەرواری ١ ی کانونی دووهەمدا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
* لە پەیکەربەندی ڕێکخراوەیی ئێڵ جیدا، یەکەکانی کاری کارسازی سەرەکی بە "کۆمپانیا" ناوهێنراون.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٢ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com