ئا ئەم شتانەش لە پشتی ڕووداوەکانەوە هەیە

محەمەد سەفەر

2023-06-24

هەردوو یەك شتن 
نەخۆشییەکی دەروونیی هەیە پێی ئەوترێت ( نائومێدیی، بێ هیوایی )ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە ئەبن بە پێی کتێبی ( دەروونشیکاریی و ئەو لقانەی لێی جیابوونەتەوە ) ، ٣٠%یان ئەبنە کەسێکی ئایینیی توندڕەو و ٧٠%یشیان ئەبنە بێدین. کەواتە هەردووکیان نەخۆشن بە درووشمەکانیان هەڵمەخەڵەتێن. 

زانستی ئاماژەکان

ئاماژەکانی برۆ و ڕووخسار  و جوڵەکانی دەست و چۆنێتیی قسەکردن و ....هتد ،،، ڕاستیی ناخی مرۆڤ نیشان ئەدەن نەك ئەو نواندنەی کە ئەنجام ئەدرێت ، سەیری ڕووخسار و فالینەی بەری بکوژەکەی بەری خوالێخۆشبوو ( خواناس وریا ) بکە ، هیچ سیمایەکی ئایینیانە یان باوەڕدارانە یان کورد وتەنی نوورانیی لێ نابینن. 

سوود وەرگرتن لە ڕەوتە ئیسلامییەکان

بەڕێز ( مەلا بەختیار ) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ( هۆشیار عەبدوڵا ) کە ئەو کات پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی کەی ئێن ئێن بوو ، وتی: یەکێك لە ئیشتیباهەکان (هەڵەکان)ی ئێمە و پارتیی ئەوە بوو سەلەفییەتمان درووستکرد. 

بیری هەڵە 
خەڵکێکی دیسکۆی خۆنمایشکەر لە فەیسبووك بە کۆمێنتی ناشیرینەوە ئێژن: دەی ئەوە گەر پیاوێکی ئایینیی بووایە ئاواتان بۆی ئەکرد ؟ بێگومان بەڵێ چونکە ئەو کاتەی خوالێخۆشبوو ( مەلا هۆشیار)ی یەکگرتووش بە ناحەق کوژرا ، هەر بەو شێوەیە زۆرێك هاوسۆزییان بۆی دەربڕی ، بۆ خوالێخۆشبووان ( ئامانج بابانی ) و خێزانەکەشی هەر هەمام شت کرا.