کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
هۆکاری پاشەکشەی کۆمەڵ و یەکگرتوو
عوسمان گوڵپی
2023-12-21
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بۆ لیستی مەشخەڵی یەکگرتوو و کۆمەڵ ئەنجامێکی چاوەڕوانکراوی دووبارەبوو، بۆیە من مەبەستەکەم تەنها ئەم هەڵبژاردنە نییە، لەبەر ئەوەی ئەم دوو هێزە سیاسیە لە هیچ هەڵبژاردنێکی ڕابردوودا ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە کە چاوەڕوان نەکراو بووبێ.
هەمیشە بۆ پەرلەمانی کورستان لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ کورسیان بەدەستهێناوە، بەڵام لەڕووی بەدەستهێنانی دەنگەوە جیاوازیەکە بە ئەندازەیەك زۆرە کە ناکرێت خۆت ناوبنێی هێزی سیاسی و لەسەری هەڵوێستە نەکەی، ئەوەی هێزی سیاسی دەگەیەنێتە ئامانج و بەهێزی دەکات متمانەیە، متمانەش کاتێك دەبێتە سەرمایە بۆتۆ کە رکابەرەکانت بەتایبەت حیزبی دەسەڵاتدار متمانەی دەنگدەر لەدەست بدەن و تۆی هێزی سیاسی متمانە بەدەست بهێنی.
واتە پەیوەندیەکی پێچەوانەیە تا متمانەی ئەو لاوازبێت متمانەی تۆ بەهێزتر دەبێت، بەڵام ئەمە بۆ ئەم هێزانە دروست نایەتەوە چونکە دەتوانی بڵێی هێزەکان وەك یەك متمانەیان لەدەستداوە، واتە ئاڵۆگۆڕی متمانە ڕووی نەداوە، بەڵکو نەبوونی متمانەی دەنگدەر بەهێزێك نەبوەتە هۆی بەدەستهێنانی متمانەی هێزێکیتر (تەنها لە قۆناغی گۆڕاندا نەبێت) بەڵکو بوەتە بێ هیوایی، جیاوازی ئەنجامی بەشداری دەنگدەر لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا ئەوەمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە، کە کەمترین ئاڵوگۆڕی متمانە هەبوە لە نێوان هێزەکاندا بەڵکو پرۆسەکە گۆڕانکاریە لە گۆڕینی متمانە بۆ بێهیوایی.
لێرەدا من پێموایە کۆمەڵ و یەکگرتوو نەیانتوانیوە بە دروستی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، نەیانتوانیوە بە دروستی دەستنیشانی هۆکارەکانی شکست بکەن، بەڵکو هەمیشە بۆ شکستەکان بەدوای پاساوێکدا گەڕاون کە هۆکارەکانی شکست لە خۆیان دوور بخەنەوە، واتە هۆکارەکانی شکستیان خستۆتە دەرەوەی بازنەی خۆیان لە کاتێکدا زۆرترینی هۆکاری نەمانی متمانە و شکستیان لە نێو بازنەکەدایە نەك دەرەوەی بازنەکە.
جەستەی حیزبیش وەك جەستەیەکی نەخۆش وایە تا دەسنیشانی نەخۆشیەکەی نەکرێت کە یەکەمین قۆناغی چارەسەرە، هەموو ئەو دەرمانانەی پێش دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەی خواردوونی جا بەهەڵە بووبێ یان بەڕێنمونی بۆی دەبنە نەخۆشیتر لەبری چارەسەر.
ئەم دوو هێزە هەمیشە لەبری وەڵامدانەوەی پرسیارەکان پرسیاریان بەسەر پرسیاردا هێناوە، لە کاتێکدا دەبێت هەڵوێستەی جدی لەسەر وەڵامی پرسیارەکان بکەن، بەدوایدا بڕۆن، لە نێو وەڵامەکاندا وەڵامی دروست هەڵبژێرن، بۆ نمونە کاتێك دەپرسی بۆچی دەنگەکانت کەمی کردوە؟ بۆچی دەنگدەر متمانەی پێتان نەماوە؟ ئەوان دێن و پرسیارەکە پێچەوانە دەکەنەوە، بۆ بازنەی بەرامبەرەکانیان، لە کاتێکدا ئەوە واتە وەڵامێکی خۆ کوژیانە، دەبێت ئەم دوو هێزە لە خۆیان بپرسن بۆچی و چۆن خەڵك متمانەی بە یەکێتی و پارتی پاشەکشەی کردوە، ئاواش بەرامبەر ئێمە متمانەی پاشەکشەی کردوە؟ لە کاتێکدا ئەوان بڕیاربەدەستی ئەم دۆخە خراپەن و خاڵی هاوبەشیان زۆر کەمە، دەبێت بپرسن بۆچی دەنگدەر ئامادە نیە بچێت و دەنگ بدات بە ئێمە و بایکۆت هەڵدەبژێرێت؟ بۆچی هەر لیستێك دروست دەبێت لە یەکەم بەشداری هەڵبژاردنیدا کۆمەڵ و یەکگرتوو تێدەپەڕێنێت؟ بۆچی دەنگدەر ئامادەیە بۆ ئەو بچێتە سەر سندوقەکان و بۆ من نا؟ بۆچی نەمانتوانیوە تەنانەت متمانەی ئەوانەش بەدەست بهێنین کە پابەندی تەواوی ئاینی ئیسلامیان هەیە لە کاتێکدا ئێمە دوو هێزی ئیسلامین؟ بۆچی دەنگدەر بێ هیوایی و بێ متمانەیی خۆی دابەش دەکات بەسەر هێزەکاندا بەڕێژەیەکی نزیك! لەچیدا لە دەسەڵات بێ هیوایە و لە چیدا لە ئێمە؟ ئایا دەنگدەر بێویژدانە؟ یان نەخێر وەڵامیتر هەڵدەگرێت.
بۆیە من پێموایە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی تا ئێستاش دەسنیشانی دروستی هۆکاری گەشە نەکردنی خۆیان نەکردوە، وە تا ئێستا نەیانتوانیوە وەڵامی دروستی پرسیارەکان بدەنەوە، هەمیشە وەڵامی هەموو پاشەکشە و شکستەکانیان بە هەندێك وەڵامی دووبارە داوەتەوە و بەشێك لە ئەندامەکانیشیان باوەڕیان کردوە، لە کاتێکدا نوخبەی هەردوولا باش دەزانن ئەمانە وەڵامی دروستی ئەم پرسیار و پاشەکشانە نین و دەبێت وەڵامیتر هەبێت بۆ ئەم دۆخە و کامانەن ئەو هەڵانەی کەنەدەبوو بکرێن و کران و بەچی ڕاست دەبنەوە؟
کۆمەڵ و یەکگرتوو دوو هێزی ئیسلامین بە تایبەتمەندی خۆیان بۆیە هەندێك جیاوازی هەیە کە وادەکات دەستنیشانکردنی خاڵی بەهێز و لاوازیان پێکەوە پێودانگێکی دروست نەبێت، بەڵام هەردووکیان لە هەندێك تایبەتمەندیدا هاوبەشن، چ خاڵی لاوازبێت و چ خاڵی بەهێز، چونکە ئەم دوو هێزە سیاسیە بایی ئەوەندە تایبەتمەندیان هەیە کە بتوانن گەشە بکەن و متمانە بەدەست بهێنن، ئەوەی وایکردوە پاشەکشە بکەن و دەنگدەر متمانەی پێویستیان نەداتێ پشکی شێری بەر خۆیان دەکەوێت، ئەو هۆکارە دەرەکیانەی کە هەن بە ئەندازەیئەم شکست و پاشەکشانە نین.
لە کاتێکدا ئەم دوو هێزە هەریەکەیان خاوەن سەرچاوەیەکی مرۆیی گەورەن کە تا ئێستاش نەیانتوانیوە وەك پێویست ئەم سامانە مرۆییە گەورە بخەنە گەڕ، نەیانتوانیوە ئەو هەموو سەرمایە مرۆییە مادە نەویستە بکەنە هێزی گەشەکردن، چونکە هەمیشە باوەڕ یەکەمین چەکی سەرکەوتنە.
لە کۆتایدا پێموایە گەر کۆمەڵ و یەکگرتوو بەخۆیاندا نەچنەوە و هەڵوێستەی جدی نەكەن، نەدەتوانن سودیان بۆ دنیای خەڵك هەبێت و نە قیامەتی خۆشیان، وە ئەم سەرمایە مرۆییە گەورەیەی لەنێو حیزبەکانی ئەواندا کۆبوەتەوە هەروا بەبێ خستنەگەڕ دەمێنێتەوە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووش وەك ڕابردوو لە بازنە بچوکەکاندا یاریدەکەن و هەرگیز ناتوانن بازنەکەیان فراوانکەن و کورسیەکانیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ کورسیدا دەمێننەوە، جا ئیتر بۆ خەڵك هیچ گرنگیەکی نیە کامیان ٨ کورسی دێنێت و کامیان ٥ کورسی.
زیاتر بخوێنەرەوە
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
بەهروز حاجی
وردە وردە،لەقاڵبدان
ئەمانەش ببینە
بەپەلە ... بانکی تی بی ئای گەیشتن و تەوتین دەستپێدەکات
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
بەپەلە... فەزاحەت ئاشکرابوو ... بۆچی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە دابەش نەکات؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine