وردە وردە،لەقاڵبدان

بەهروز حاجی

2024-03-03


دەقی ماددەی110ی دەستوری عێراق،دەڵێت ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی دەرەوە و نوێنەرایەتیی دیبلۆماسی و ئەنجامدانی دانوستاندن لەسەر پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان،هەروەها سیاسەتی قەرزکردن و واژۆکردن لەسەریان و یەکلا کردنەوە و ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتە ئابوری و بازرگانییە دەرەکییە سەروەرییەکان،تایبەتن بەحکومەتیی فیدراڵی،بۆیە قۆناغەکانی داهاتوو لەسەر حکومەتی هەرێم و سەرکردایەتییەکەی،دەبێت چاوەڕێی کەوتنە ژێر ڕەحمەتیی ئەو ماددەیەبن،کەخۆیان بەشێک بوون لەنوسینەوەو بانگەشەی دەنگ پێدانی پێی لەساڵی 2005.

وەلێ دەکرێت لەسایەی ئەوماددەیەدا،لەهەرساتێکدابێت،لێپرسینەوە و محاکمەی ئەوانە بکرێت،کە ئەو قەرزانەی گەیشتونەتە سەرو ســی ملیار دۆلار لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراق و چۆن بەپێچەوانەی ئەوماددە دەستورییە ئیمزا لەسەر ئە قەرزانە کراون و دەکرێت لەدژیان بەکار بهێنرێت،چونکە ڕوونە کە پێچەوانەی دەستورە،ئەمەجگەلەوەی مافی لێپرسینەوە بەحکومەتی فیداڵیش دەدات دادگایی ئەوانە بکات،چۆن دەستیان بۆ گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەوت بردووە لەگەڵ وەڵاتێکی دەرەوەدا،ئەمە جگەلەوەی دەرگای داخستنی نوێنەرایەتییەکانی بەناوی حکومەتی هەرێم،لەدەرگان و هەنگاو بەهەنگاو دەخرێنە ئەو قاڵبەی کەهەرگیز چاوەڕێیان نەکردووە،جا  ئیتر بابزانی بەیاننامەی نازانانەی  بارەگای حیزب و فڵانە سەرۆک حیزب،چیتر بەیان دەکەن و چۆن خۆیان لەڕاستیەکان دەشارنەوە؟