کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
محمد خۆشناو
2024-03-09
لەگەڵ «ترەمپ»ی پالێوراوی پارتی کۆماری-یمە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ، کە ئەگەر هیچ شتێکی لەناکاو ڕوونەدات لەهەڵبژاردنەکانی دادێی ئەمەریکا دەیباتەوە ، ئەگەر من ئەمەریکی بم و لەدەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بژیم بەهەموو قەناعەتەوە دەنگ دەدەمە ترەمپ ، چوونکە لەسەردەمی ئەو پیاوە کە سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکان بوو ، ئەمەریکا لەهەموو شوێنێک بوو ، لە کۆریای باشوور ، لە کۆبا و فەنزوێلا و کاریگەری لە مەکسێک هەبوو ، لە یەمەن لە گەرووی هورمز لە سوریا لە عیراق و هەرێمی کوردستان كە جێگرەکەی ناردە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی پێشووی حکومەت کۆبووەوە و ، کاریگەری لە کۆریای باکوور بینرا و ، لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لە ڕێکخستەنەوەی پەیمانی ناتۆ و ، قسەکردن بەمو ئەو و ، پێدانی جۆلان بە ئیسرائیل ، وەک چەقاوە سوێک چینی بەغرامە و ڕسومی گومرگی تەمبێکرد ، زۆر بێشەرمانە بەروەڕووی نەیارەکانی دەبووەوە ڕووقایم بوو و ، کاتێک سەردانی قەتەر-ی کرد و لەگەڵ میر-ی ئەو وڵاتە دانیشت ، ڕاستەوخۆ بە میری ئەو وڵاتەی گووت : سوپاس بە پارەی ئێوە نەک بە پارەی ئێمە بنکە تایبەتیەکەی ئەمەریکا-تان بە باشترین شێوە نۆژەن کردەوە ، بەهەمان شێوەش بە سعودیا- ی گووت پارە بدەن تا بتانپاریزین و ، بەوڵاتانی کەنداوی گووت : ئەگەر ئەمەریکا نەبێت بۆ هەفتەیەک ناتوانن لەسەر تەخت دابنیشن ، ئەمەی بۆ پیترۆل-بوو ، هەموو ئەو قسانە ئەمەریکیەکان بەختەوەر و دڵخۆش دەکات ، تاکە کەس کە پێیدەوێرا و بەروەڕووی دەبۆوە خاتوو « نانسی بلۆسی » سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو ، لە گووتاری دۆخی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا ، کاتێک ترمپ-ی سەرۆکی ئەوکات هات بۆ پێشەکەشکردنی ووتارەکەی ، نانسی دەستیدرێژکرد بۆ بەخیرهێنانی ، ترەمپ تۆقەی لەگەڵ نەکرد و ، ئەویش هەر دوای گووتارەکە و لەبەردەم کامیرای تەلەفزیۆنەکاندا گووتارەکەی ترەمپ-ی دڕاندن و خستیە ناو سەلەی زبڵدان .
ترەمپ بەوە لە سەرۆکەکانی تری ئەمەریکا جیا دەکریتەوە کە شەرم ناکات و لە هەڵمەتی هەڵبژارندنی پێشوودا ، ترەمپ لەقەبی بۆ هەموو پالێوراوانی دیموکراتەکان دانابوە ، بە بایدن-ی دەگووت : هەر کاتێک جۆبایدن دەبینم بیرم بۆ خەوبردنەوە دەچێت و ،بە بیرنی ساندز-ی دەگووت : شێتی شوعی ، ترەمپ شەرم لە میدیاش ناکات تاوانباریان دەکات بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و هەڵبەستراو ، بەهەمان پڕووپاگەندەی درۆ و هەڵبەستراوەکانی بەروەڕووی ئەوەی خۆی پێیدەڵێ هەواڵی درۆ و هەڵبەستراو دەوەستایەوە ، ئەو پیاوە هەر قسەیەک کە دەیکات ئاراستەیە بۆ دەنگدەری وڵاتەکەی بۆ نموونە ، زۆر بێشەرمانە لەکاتی کێشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان كە «ئەو» پێدەگووت « هارڤاردی تیرۆرستان » گووتی بایدنی خەوبەرەوە ئەمەریکای تووشی گەورەترین شەرمەزاریکرد و مێژووی ئەمەریکای ڕەش کرد ، هەر لەو هەڵمەتی ئێستاشی وەک ئەکتەرێکی دڕاما بۆ گاڵتەپێکردن لاسایی بایدن- دەکردەوە وەک کەسێکی خەڵەفاو دەهات و دەچوو ، لەو هەڵمەتەشی تەئکیدی لەوە دەکردەوە کە چیتر ئەمەریکا لەژیر سایەی بایدن مەزن نیە و ئەرکی ئەو وەک سەرۆکێک بریتی دەبێت لە گەڕاندنەوەی مەزنێتی ئەمەریکا و ڕزگارکردن لە هەموو بارگرانایی دەرەوە ، هەر لە ووتاری خۆپاڵاوتنیدا لەناو پارتی کۆماری لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا گووتی : (من خۆمپاڵاوتووە بۆ ڕزگارکردنی وڵات لە دەسەڵاتی بایدن و ئیدارەکەی کە خەراپترین سەرۆکە لە مێژووی هاوچەرخدا و ، لەو سێ ساڵەی بایدن ، ڕوسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و «حەماس» هیرشی کردە سەر ئیسرائیل و ، وایلیهات ئیران پارەی هەبێت و بیداتە « حماس» و «حزب الله » و ڕێژەی هەڵاوسانی گشتی وابەرز بووە ، کە کاروبار و دۆخی چینی ناوەندی داڕماندووە ) ، ئەگەر ترەمپ هەندێک عەیبیشی بەهۆی شەڕە« دۆنکیشۆتیەکانی» هەبێت ، بەڵام ڕاستۆگۆیە و لەبنەوە نیە ، ڕاستگۆیە لە هەڵوێستەکانی ، ڕاشکاوە و ڕاستگۆیە لە ڕوونیی و ئاشکراییەکەی ، لە پەیوەندیەکانی ڕاستگۆیە و دۆژمنایەتیەکەی ناشارێتەوە و ، ئەگەر رقی لە کەسێک ببیتەوە یان خۆشی بووێت ڕەئی خۆی دەڵێت ، ئەو کەسێک نیە کە پێت بڵێت من دۆستتم و لەپشتەوەش لێتبدات ، ئەمەریکا لەسەردەمی ترەمپ-دا خاوەن درێژترین دەست بوو بەسەر زەوی ، لەڕاستیدا پێش ئەو 8 مانگە دەشێت ڕووداوی زۆر ڕووبدەن بەتایبەتی کە سەکۆی دادگا دەبێتە هەڵمەتی هەڵبژاردن ، بەڵام زۆربەی ئاماژەکان پێشبینی بردنەوەی ترەمپ دەکەن .
زیاتر بخوێنەرەوە
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
بەهروز حاجی
وردە وردە،لەقاڵبدان
محمد خۆشناو
کورد و کۆتایی مێژوو !
ئەمانەش ببینە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
بەپەلە... فەزاحەت ئاشکرابوو ... بۆچی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە دابەش نەکات؟
هونەرمەندێکی دیاری سلێمانی کۆچی دوای کرد
ڕەحـــمەتى خــــواتان لێبێت ... یەکى یەک هەنگاو بڕۆنەوە پێشەوە
خاتونێک لە دار موعجیزە دەخولقێنێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine