تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی

بەهروز حاجی

2024-03-13


عەلی حمەساڵح و چەند هاوڕێیەکی بەنیازی حیزب و لیست دروست کردنن،ئەزانی بۆ؟ بۆئەوەی چوارساڵی تریش مێشکمان کون بکات و لەشاشەی کەناڵەکەی نێچیرڤان بارزانی هەفتەی دوجار،بڵێت هێندە تەنکەرە نەوت فرۆشرا،(تەبعەن ناشڵێت دزرا)!هێندە دووگ و جگەرە بەقاجاغ داخل کراو باجیش نادەن،لەفڵانە دەروازە سەرانە دەسێنن و ناهێڵن دۆ و خەیار هەرزا بێت! ئینجا هەموو تواناو بەرەنگاربوونەوەی ئەم برادەرانە،بردنی دۆسیە بردنە بوبەردەم دادگای یەکێتیی و پارتیی و لەشاشەکەی ئەوانیشەوە دەڵێت تکایە بەڕێز کاک مەسرور و کاک قوباد ئاگاتان لێیە چی دەگوزەرێت؟تکایە حەلی بکەن باخرابتر نەبێت!

دەی برادەر وەڵایی ئەمەی تۆ و هاوڕێیانت هەرخۆت نایزانیت هەموان دەیزانن،بەڵام ئێوە و خەڵکی بێ ڕوئیەو بەتاڵ لەفیکر و سیاسەت،هەتا پەنجا ساڵی تر پەرلەمانتاربێت،هیچ لەدۆخەکە نەک ناگۆڕێت بەڵکو چۆن لەدوای دامەزراندنی بزوتنەوەکەتەوە وێرانترتان کرد،ئەوە دووبارە ئەمجارەیان لەژێر ناوێکی نوێدا وێرانتری دەکەن و هێندەی تر،خەڵک مەشغوڵ دەکەن بەقسە هەزار بارەکانتانەوە،بۆیەباشترین خزمەت ئێوەبیکەن،پیشەی مامۆستایەکەتە و باقی وەسەلام.