لیبڕالیزم یەکەم سڵاوی لێکردین

زانا عارف

2023-12-27

دۆستۆیەڤسکی: کە ئیمان نەبوو هەموو شتێ موباحە!

ئاگادارییەک لە زمناکۆوە بۆ ئازاد (1760)

لَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ۚ

کاتێک پەیکار دەڵێت ئیمان لە ڕوخاوەکاندایە نەک لە چەقبەستووەکاندا...

بەداخەوە! لە سەردەمێکدا هاتوومەتە دونیاوە ئەوەی ئەمڕۆ حاجی عەلییە، سبەینێ حاجی لەعلییە و دەبێت پیرۆزباییشی لێبکەین ئەگینا خۆمان بە کەسانێکی کۆنەپەرستی ناڕۆشنبیری دواکەوتوو دێتە بەرچاو!!

ڕەحمەت لە گۆڕەکەی دۆستۆیەڤسکی کە فەرموویەتی: کە ئیمان نەبوو هەموو شتێک موباحە!

دوێنێ لیبڕالیزم یەکەم سڵاوی خۆی لێکردین وەک چۆن پێش سی و سێ ساڵ، بە جفرەی لە زمناکۆوە بۆ ئازاد هەزار و حەوسەد و شەست مژدەی هاتنی بەهاری کوردییان بە گوێماندا دا و ئەم زستانەی ئێستای لێبەرهەم هات؛ نەک هەر هێندە لەم ماوەیەدا زمناکۆیەکیشمان لەدەستدا خوا  ڕەحم بە ئازاد ناوەکانیش بکات.
ئەو منداڵانەی دوای بیست ساڵی تر دێنە دونیاوە تەنیا ئەو هەڕەشەیان لەسەر نییە کەوا مەرگ ڕیگری بکات لەوەی دایک یان باوکیان ببینن لە کاتی فامکردندا، بەڵکو دەشێت پێش فامکردنەوەیان باوکیان ڕەگەزی بگۆڕێت و خۆی بکاتە دایک و هیچ کاتێک چاوی بەو باوکەی نەکەوێتەوە کە سەردەمانێک خاوەنی چەک و تفاق بووە.

لە ڕاستیدا ئەوەی جێگەی داخەوە و  لەدەستدەدرێت پیاوەتییە، ژنێتی لەبەر ئەوەی جەوهەرێکی ڕەسەنە بە بوون و نەبوونی پەردە لەدەستنادرێت، ئەوە پیاوەتییە کە جارێک تفاقەکەتدا دانا، جارێکی تر ناتوانیت هەڵیبگریتەوە.  

هەربۆیە کاتێک یەکێکتان بینی بەرگری لە ڕەگەزگۆڕین دەکرد، سکرینشۆتێکی پڕۆفایلەکەی بکەن گەر قفڵی نەکردبێت، چونکە ڕەنگە لە سبەینێدا منداڵێکی ببێت و عەوداڵی بینینی وێنەیەکی باوکەکەی جارانی ببێت بەڵام هەموو وێنە کۆنەکانی سڕیبێتەوە.
یان گەر کوڕ و کچێکتان هەبوو و چوونە گەشتێکی هاوینە، وێنەیەکی دوا دیدارتان بگرن، نەبادا لە کاتی گەڕانەوە لە جیاتی کوڕ و کچێک، دوو کچتان هەبێت!

مرۆڤایەتی هێشتا لە مەترسی تەکنەلۆژیا تێنەگەشتووە، نازانێت ئەوەی بناغەکەی  جەبرە مەرگهێنە نەک ژیانبەخش! ئێمەی مرۆڤ لەخۆمان بایی بووین، لەڕاستیدا هێشتا هیچ شتێکی ئەوتۆشمان لە خودی زانست و حەقیقەت دەستنەکەوتووە؛ بەڵکو دەستمان بە ڕووکەشەکەیەوە گرتووە و وەها دەزانین گەردوونمان فەتح کردووە. گەر لە ڕێگەی ئەنسولین و پەنسیلینەوە ڕێگریمان لە مەرگ کردبێت، ئەوا لە ڕێگەی بۆمبی ئەتۆمی و دەستکاریکردنی جیناتی ڕووەک و دار و درەخت، توشی شێرپەنجە و مەرگی لەسەرخۆ کردووە.
ئیدی هەر زیرەکی نییە ئەوەی دەستکردە، هەر تەماتە و خەیار و هێلکە نییە ئەوەی جیناتی گۆڕاوە و ناڕەسەن کراوە. لەمەودوا مرۆڤیش ساختە دەکرێت، پیاوی ساختە و ژنی ساختەمان دەبێت. سەردەمێک دێت بۆ قومێ پیاو دەچین بە ئاسماندا و دەستمان ناکەوێت. ئەوەشی وەک پیاو دەمێنێت هەر بە ناو پیاوە!
بەدیعوزەمان ڕاستی فەرمووە کە دەڵێت هەتا زەمەن پیر ببێت قورئان گەنجتر دەبێتەوە، ئەم ئایەتەی دەفەرموێت:
لَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ۚ 

ئەم ئایەتە دەڵێی هەر ئەمڕۆ دابەزیوە، دەفەرموێ گوێ ئەنعامەکان دەبڕن و خەلقی خوا دەگۆڕن... لە زاراوەناسی قورئانیشدا ئەنعامی ڕاستەقینە ئەو ئاژەڵانە نین کە گۆشتیان دەخورێ یان گۆشتیان حەرامە، بەڵکو ئەوانەن کە دڵ و ئەقڵ و سەمع و بەسەریان لەکارخستووە:
لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ
لە سیاقی ئەمڕۆشماندا ئەنعام غەربزەدە-لیبراڵزەدەکانن، یان غەرەبزادە-لیبراڵزادەکانن. واتە مەبەستم لە هەرکەسێکە، هیچ ڕەخنەی غەرب و کارە چەوتەکانی ناکات، هەرچی لەوێوە بێت بە نیەتی ئایفۆنی چواردە و حەپی پاراستۆڵ و ئەنسۆلین و پەنسیلین وەریدەگرێت و یەقینی تەواویشی هەیە بەوەی پێشکەوتووە!
ڕەحمەت لە پەیکار کە دەڵێت ئیمان لە ڕوخاوەکاندایە نەک لە چەقبەستووەکان، بەڵام نەک بەو واتایەی کە ئەو لێی تێگەشتووە. شەرت نییە هەموو جارێک ئەوەی دەڕووخێت بتەکانی پەرستگەکەی حەزرەتی ئیبراهیم و بتەکانی کەعبە بێت، هەتا ئیمانی یەکتاپەرستی بدرەوشێتەوە و تەجەلی بکات. 
چونکە ئەمجارە ئەوەی دەڕوخێت خودی مرۆڤە، هەتا لیبڕالیزم کۆی بەهاکانمان وەک بۆمبەکەی هێرۆشیما ژێراوژور نەکات، هەتا قولەپێمان بە تەواوی لە بنی گۆمەکە نەدات، توانای هەستانەوەمان لەم زەلکاوە نەبێت کە مرۆڤایەتی تێکەوتووە. 
دەبێت ئیمان و ئەخلاق  و مرۆڤایەتی بە تەواوی بڕوخێن، ئینجا تێبگەین لەوەی کە ئیمان چ گەوهەرێکە لەدەستمانداوە. 
چونکە زۆرجار لە کاتی لەدەستداندا هەست بە بوونی شتەکان دەکەین، ماسی لە ناو ئاودا قەدری ئاو نازانێت هەتا قولاپی ماسیگرەکە تامی وشکانی و سەرپشتی بەلەمی پێنەکات.
ئەو منداڵەی هەتیوە و باوکی نییە، چاکتر لەوە لە واتای باوک تێدەگات کە هەر هەیبووە، ئیمانیش دەبێت بە تەواوی لەدەستی بدەیت هەتا لە واتاکەی تێبگەیت.
یان بە دەربڕینێکی تر: ئەو منداڵەی پێشتر باوکی هەبووە و ئێستا لێی بۆتە دایک، چاکتر لە هەموو ئەو منداڵانە لە واتای باوک تێدەگات کە باوکێکی ڕەسەنیان هەیە!
واتە شەرت نییە هەموو کرانەوەیەک پێشکەوتن بێت و هەموو داخران و چەقبەستنێکیش دواکەوتن و کۆنەپەرستی، هەموو شتێک سنوری هاوسەنگی خۆی هەیە، بەڵام لە لیبرالیزمدا هەموو سنورێک بۆ شکاندنە، چونکە هەموو سنوربەزاندنێک بازاڕێکی نوێ دروست دەکات. وای چ گەرمە بازاڕی گۆڕینی ڕەگەزیش، نانی گەشەپێدەر و کۆمپانیاکانی دەرمان و پزیشکی دەخاتە ڕۆنەوە!! گەنجی خێر لەخۆنەدیوی وڵاتی ئێمەش بۆ دەرچوون لە کەئابەی بێئیشی و تەعین نەبوون هیچ بژاردەیەکی لەبەردەستدا نامێنێت جگە لەو هاندانە ژەهراویانەی گەشەپێدەرە غەربزەدەکان دەیدەن بە گوێیدا:

گەرچی ئیمان بۆ خزمەتی مرۆڤە، بەڵام وەها پێویستە مرۆڤ و ئیمان بڕۆخێن تا لە نرخیان تێبگە