کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کەی هەرێمی کوردستان ڕێڕەوەکانی ڕاستدەکاتەوە !
محمد خۆشناو
2024-01-06
مەگری بۆ هەموو ئەوەی ڕۆیشت بەڵکو بیکە وانەیەک بۆخۆت ، هیچ شتێک مەزنت ناکات تەنها ئازارێکی مەزن نەبێت و ، هەموو کەوتنێکیش کۆتایی نیە و ، کەوتنی باران جوانترین سەرەتایە .
گووتە
مەبەستم لە ڕێڕەو ، ئەو ڕێڕەوە سیاسی و ئابووری و ئیداری…هتد کە تائیستا لە هەرێمی کوردستان بە ناڕێکی دەڕوا و پێویستی بە ڕاستکردنەوە هەیە تا بگاتە ئامانجی دروستی خۆی ، بەتایبەتی لەو دۆخە ترسناکەی کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێپەڕ دەبێت ، من تەنها باسی لایەنە سیاسیەکەی بەتایبەتی ئەو پەتای ململانێیەی نێوان هەردوو حزبی سەرەکی و شەریکە دەسەڵات دەکەم کە هەرێمی کوردستانی هیلاککردووە و ، بۆتە هۆکاری لاوازی و بێمتمانەیی و کزبوونی وەلا بۆ ئەو خاکە تا ڕادەی لەدەستدانی ئەو قەوارەیە ، لەڕاستیدا ئەوەی کە پێویستی بە چارەسەرکردنی ئەو دۆخە هەیە بریتیە لە : گۆڕان ، گۆڕانکاریکردن سونەتی ژیانە و کاتێک بارودۆخ گۆڕانکاری بەسەردێت پێویستیی گۆڕان زیاتر دەبێت ، حوکمڕانی باش ئەو حومڕانیەیە کە ڕێگە بە گۆڕانکاری دەدات لەناوەوە و بەدیدگایەکی ڕاگەیەنراو ، حوکومڕانی باش گوێ لەوانە دەگرێت کە لەگەڵیدا جیان و ، حیوار لەگەڵ ئەوانە دەکات کە بۆچوونی جیاوازیان هەیە هەتا ئەگەر حزبێکی سەرسەختی نەیاریش بێت ، ڕووناکی لە ناوەندی تاریکیدا دەبینێت ، لەکۆنەوە « هیرقلیس »ی فەیلەسوفی یۆنانی دەڵێت : گۆڕان بریتیە لە تاکە شتی جێگیر لە ژیاندا…..هەموو لایەک باش دەزانن کە ئەو ململانێی نێوان پارتی و یەکیتی چ زەرەرێکی گەورەی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بۆیە زۆر زەڕووریە دەست بە گۆڕان بکەن و ئاوڕ لەدواوە نەدەنەوە !! ئێمە پێویستیمان بە لەرزین و ڕاچلەکاندن و بانگەوازی ئاگاداربوونەوە هەیە چونکە دۆخەکە ئەوەمان لێدەخوازێت ، ئەو دەرسەی لە شۆڕشەکان فێریبووین ئەوەیە کە شۆڕشەکان کاتێک ڕوودەدەن کە هیوا نامێنیت لە ڕوودانی جوولانەوە و گۆڕان ، بۆشایی سیاسی زۆر ترسناکە ئەگەر حزبەکان بەهۆشیاری پڕینەکەنەوە و پێکەوە دەستلەناودەست نەبن و کورسی پەرلەمان نەهێنن ئەوە فەوزا جێگەی دەگرێتەوە و دوجار نەیاران پڕیدەکەنەوە وەک ئەوەی ئێستا کە چاویان لێبڕیووە !! ، تەنگوچەلەمەکە لەوەدایە کە ئەو بنکەی هێزی کۆمەڵایەتی کە هەردووحزبی دەسەڵاتدار هەیانە وایکردووە هیچیان نەتوانن ئەو ململانێیە یەلابکەنەوە ، ململانێکان دەتوانین ناوی بنێین بە ململانێی « فورسەتی لەدەستچوو » واتە چەندین جار ڕێککەوتوون ، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خۆیان و ئەوانەی لە دەرەوە دەستیان لە پشت دەدەن نشوستی لەوە دەهێنن کە ڕیڕەوەکە بگاتە ئامانجی خۆی ، تاکەهیوا ئەوەیە کە پێشکەوتنێکی ئیجابی لە یەکێک لەو دوو حزبە ڕووبدات و ، بەرەو حالەتێکی عەقلانی ببات پاڵیان پێوەبنێت بەرەو دیدگایەکی جدیانە بۆ هێنانەدی هەرێمێکی بەهێز بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هەمووان ، یان ئەوەتا رێککەوتنێکی کۆنکریتی بۆ ڕازیبوونی هەردوولا لەسەر تەواوی کاروبارەکان بکرێت و، ئەوسا دەست لەناو دەست بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی چاکسازی هەمە لایەنە و دەستهەڵگرتن لەسەر چالاکی ئابووری و بازرگانی و دەستکردن بە بووژانەوە ، لەڕێگەی کەرتی تایبەت و وەبەرهینان و دەستەبەرکردنی شوێنێکی ئارام و بێگووشار بۆ وبەرهێنی بیانی تا بارگەی خۆی بێکۆت بەند و شریکە بەش لێبخات ، ئەمە ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئەم دوو کەرتەیە وایکردووە وڵاتان پازدانی گەورە لەسەرجەم بوارەکاندا بهاوێژن و هەلی گەورەی کار بڕەخسێنن و بەرهەم زۆر بکەن و نیشتیمان دەوڵەمەند و سەقامگیرکەن ، با پاپەند بین بە یرکڕیزیمان لە هەوڵدان بۆ پێشکەوتن و بەختەوەرکردنی کۆمەڵگاکەمان ، زۆر ئاساییە با چەندین ئامراز هەبن بۆ ئەوەی لەسەر ئامانجێک کۆک بین ، سامانی ڕاستەقینەی کوردستان بریتیە لە هاوڵاتیانی با دەسەڵات و حزبەکان لەگەڵیان ئاشتببنەوە ، ترس و نیگەرانی لەوەدایە کە گرنگترین گەنجینەکانمان کە منداڵ و گەنجەکانن لەدەستبدەین با دەسەڵات ڕيگری لە هۆکارەکانی بکات ، حیکمەتێک هەیە دەڵێت : ئەگەر بۆ ئازاری کەسێک فرمێسکت ڕشت ، ئەوا تۆ خانەدانی ، بەڵام ئەگەر بەشداری چارەسەرەکەیت کرد ، ئەوە تۆ مەزنی
زیاتر بخوێنەرەوە
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
بەهروز حاجی
وردە وردە،لەقاڵبدان
ئەمانەش ببینە
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
بەپەلە... فەزاحەت ئاشکرابوو ... بۆچی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە دابەش نەکات؟
هونەرمەندێکی دیاری سلێمانی کۆچی دوای کرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine