کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
نیفاق و درۆ زمانی سەردەم و شێوازی ژیان !!
محمد خۆشناو
2024-01-27
ئێستا دیاردەیەکی زۆر خەراپ لەناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بڵاوبۆتەوە کە عەقل ڕادەوەستێت بەرانبەری ، ئەویش دیاردەی درۆ و ساختەیە کە دەبێتە ڕاستیەکی ڕاستەقینە و تێدەپەڕێت و ئەو دەست ئەودەست دەکات و لەگەڵ لێشاوی بەردەوامی زانیاریە سەرسامکەرەکان ڕاستی و درۆ وا تێکەڵ دەبن کە زۆر زەحمەتە لێکیان جودا بکەیتەوە و ، جەماوەریش بەخۆشحاڵیەوە وەریدەگرێت ، نوسەری ناوداری ئەمەریکی « ڕالف کێیس» جوانترین کتێبی لەسەر «سەردەمی پاش ڕاستی و ناڕاستگۆیی و فریودان لە ژیانی هاوچەرخ » دا نووسیوە ، هەر دەستەواژەی « پاش ڕاستی- مابعد الحقيقة» هی ئەو نوسەرەیە .
پێشتر دەیانگوت پەتی درۆ کورتە ، ئەمە وانیە ئێستا لەو سەردەمی تیژڕەوی تەکنۆلۆژیا و زیرەکی دەستکرد نیفاق ودرۆ و ساختەیی بازاڕی گەرمە و پشتیشی پێدەبەسترێت ، درۆ و ساختە و نیفاق بۆتە دەسەڵات و ڕاستی هەڵدەتەکێنێت ، بەتایبەتی درۆی فۆتۆشۆپ لە سوشیالمیدیا کە بەچەند فلتەرێک تێدەپەڕێت ڕاستەیەک دروستدەکات وەک ڕاستی هەقیقی ، لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا فۆتۆشۆپێکی جوان و کاریگەر دروستدەکات ، بەڵام لە وڵاتە دواکەوتووەکان فیلمی فابریکەکراو و فۆتۆرشۆپێکی خەراپ و ئاستنزم و بەڕێگەیەکی بیدائی دروست دەکات وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران لەسەر پێشڕەو دزیی بۆ پاساوی بۆردومانەکەیان کردیان کە تەلەفزیۆنی ڕووداو ئاشکرای کرد ، داخەکە لەوەدایە کە لەکن خەڵک درۆ و ساختە و پڕوپاگەندە قبوڵکراوە چونکە متمانەیان بە دەسەڵات و حزبەکان نەماوە و ، جگە لەوەش عەقلیەتی ئێمە لەسەر فۆتۆشۆپ بەرنامەڕێژکراوە عەقلێکی تەمبەڵی بێبیرکردنەوەی رەخنەییە ، کوشتنی ئیستا هیچ پارەی تێناچێت تەنها کەمێک خەیاڵی سیاسی و هەندێک زانیاری بنچینەیی دەوێت و ، بڕۆ پڕوپاگەندەیەک یان درۆیەک بەدانانی وێنەی ژنێک یان تۆمارێکی دەنگی بە دەنگی ڕاستەقینەی کەسەکە و مۆنتاژێکی کارا لە ڕیگەی زیرەکی دەستکرد بۆ ئەوەی ڕکت لێیە بکە و لە سۆشیالمیدیا بڵاویبەکەوە و گفوگۆ و شیکردنەوەی لەسەر بکە ، واتلێدەکرێت ببیتە دیواری شەیتان لە حەج خەڵک لە سبەنێ تا ئیوارە ڕەجمت بکەن ، بەداخەوە قابیلیەتی باوەڕکردن بە درۆ و پڕوپاگەندە و ساختەیی زۆر بەهێزترە لە پاپەندبوون بە ڕیساکانی ئەخلاق و پڕنسیبەکان ، ئێستا دوڕوویی و درۆ و ساختەیی لە سایەی بڵاوبوونەوەی سۆشیالمیدیا بە هەموو جۆرەکانیەوە بۆتە هونەر و زانست و ئامانجی خۆی هەیە ، درۆ و ساختەیی و فریودان کە سەر بە دووڕووییە هەموویان پلەی لێزانی خۆی هەیە ، دووڕووی ترسناک ئەو کەسەیە کە هەست بەفریودانەکەی ناکەیت چونکە زۆر بە ڕاسگۆیی درۆ دەکات ، زۆرێک لەم تووێژە لە دەوروبەری بەرپرسانن و ڕێزلێگیراون چونکە لە ستایشی بەدرۆی بەرپرسەکەی ناکەویت ، ڕاستە دیاردەی « دووڕویی کۆمەڵایەتی » کۆنە بەقەد کۆنی مرۆڤ ، بەڵام لەو قەیرانی هاوچەرخەماندا لەوەدایە کە ئەودیاردە وا بڵاوبۆتەوە بە پلەیەک بۆتە شێوازی ژیان و زمانی سەردەم و دروشمی زەمان و ، لەکن هەندێک لە گەلاندا وا پێشکەوتووە بۆتە حالەتێکی کارەساتاوی لە درۆی ئاشکرا و پەردەپۆشکردنی واقیع و ساختەکردن و بەلاڕیدابردنی ڕاستیەکان .
خەراپترین جۆری ساختەچی و دووڕووەکان ئەو دووڕووە گەڕۆکەیە ، کە بەناو جۆرەها سەردەمی سیاسیدا هەرچەند جیاواز بێت دەگەڕێت و لەناو فەزای ئەلکترۆنی وەک کەمتیارە تاکەکان خۆی حەشارداوە و ، دروشمەکەشیان «ئامادەبە»… ئامادەبوون بۆ تۆڵە و هەر گۆڕانێک لە ڕژێم ، وەک ئەوەی ئێستا دەیانبینین و لەگەڵیاندا دەژین ، سەیری دەوروبەر بکە…ئایا نەتبینی گەلان لەبەر نیفاق و درزکەوتنە ڕاستی وەک گەڵای پایز هەڵوەرین… ئاخۆ هۆکارە هەرە گرنگەکەی کەوتنەکە وونبوونی ڕاستیە یان گەیشتنە بە دەستەواژەی « پاش درۆ » ؟
زیاتر بخوێنەرەوە
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
بەهروز حاجی
وردە وردە،لەقاڵبدان
ئەمانەش ببینە
بەپەلە ... بانکی تی بی ئای گەیشتن و تەوتین دەستپێدەکات
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
بەپەلە... فەزاحەت ئاشکرابوو ... بۆچی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە دابەش نەکات؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine