کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کوردستان و کۆنفڕانسی میونشن !!
محمد خۆشناو
2024-02-17
لەژێر سایەی جیهانێکدا کە پڕە لە گرژی و پشێووی سەخت لەنێو وڵاتان و زۆر شوێندا ، هەروەها لەنێو تێکچوونێکی تووندی ئابووریدا ، کە ئەمە وایکردووە تەشقەڵە و پشێووی جیۆسیاسی جیهان بگریتەوە ، ئا لەنێو ئەو دۆخە نالەبارەدا کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن 2024 بەسترا ، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوو ، بایەخی ئەم کۆنفڕانسە لە ڕاپۆرتەکەیدا بەدیارکەوت ، کە باس لەوەدەکات لەو دۆخە خەراپەی ئابووری و جەنگ و پشێویەدا زیانەکان هەموو گەمەکەرەکانی گۆڕەپانی جیۆسیاسی و ئابووری و تکنیکی گرتۆتەوە و ، جیهانگەرایی و نیولیبڕالی پێنج دەیەیە تەحەکومی کردۆتەسەر ڕێڕەوی سیستەمی ئابووری جیهانی و ، ئەو پێشبڕکێیە چڕە جیۆسیاسیەی ئێستا کۆتایی بەو پڕنسیپە هێنا کە داوای دابەشکردنی عادیلانە بۆ خیروبێرەکان دەکرد و ، هەر ئەمە وایکردووە کە نایەکسانی مێژوویی لەهەموو شوێنێکدا ببێتە مایەی سەرهەڵدانی تووندوتیژی ، بەشداربوونی
هەرێمی کوردستان لەمیانی سەرۆکەکەیدا ، بایەخ و فورسەتێکی باشە بۆ بەشداربوون لەو چوارچێوە هزریەی کە کۆنفڕانسەکە دایناوە و ، هەروەها ئاگاداربوون لەو گۆڕانکاریە ئەمنی و ئابووری و سیاسیەی کە جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت و ، بەشداربێت لە دروستکردنی ڕوانگەی هاوبەشی ئاسایش و سیاسی و ئابووری بۆ بڕیارە نێودەوڵەتیەکان و کاریگەریان لەسەر ناوچەکە و کوردستان ، ئێستا جیهان بەگشتی دووچاری تەحەدایاتی چارەنووس بۆتەوە ، نەک لەسەر ئاستی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵیەکتری و ، نەک بۆ ئەو قەیران و تەحەدیانەش کە بەروەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە ، بەڵکو هەروەها لەسەر ئاستی پەیوەندیەکان ، هەر لە پەیوەندی بچووکەوە بگرە تا دەگاتە پەیوەندی نێوان حکومەتەکان و گەلەکانیان و پەیوەندیە نێودەڵەتیەکان ، بڕواناکەم لە کوردستان کەس بەقەد سەرۆکی هەرێم بایەخی گەورەی کرانەوەی سیاسی و پەیوەندی لەو قۆناخەی کە ئێستا کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت بزانێت و «ئەو » هونەری کاریگەری و توانایەکی باشی هەیە بۆ مامڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر ، ئەمە پردی ڕیزگرتن و بەرپرسیارێتی و بونیاتنانی پەیوەندیەکانە کە لە پەیوەندی لقەکانی یەک دەرەخت دەچێت کە لەمەکۆ نێودەوڵەتی و کۆنفڕانس و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانیی خستۆتیەگەڕ ، کۆبوەنەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان لەو کۆنفڕانسە و کردنەوەی کەناڵی کراوە و بەردەوامی پەیوەندی بریتیە لە زامنکردنێکی ڕاستەقینە بۆ تەجاوزکردنی ئاڵۆزی و قەیرانی ئابووری و سیاسیەی کە بەردەوام لەزیادبووندایە و ئەم کۆنفڕاسە ئامادەکردنی کەشەهەوا و ژینگیەکە کە ڕێگەدەدات ئەوەی سەرۆکی هەرێم بۆیدەچێت بیخاتەڕوو بۆ خزمەتی کوردستان ، بەشداربوون لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ، بۆ ئەوەبووە کە چۆن ئەو تەحەدی و تەنگوچەلەمانە بکریتە فورسەتێک و بیرکردنەوەیەکی ئیجابیانە لە لای بەشداربووان لەسەر هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و باوەڕبوون بەوەی کە چارەسەر بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێکان بە سەربازی ناکرێت بەڵکو بە دایەلۆگ و هێزی نەرمی دبلۆماسی و ئابلوقەی ئاشتی بۆ ناحەزان و چەسپاندنی بنچینەی ئاشتی لەنێوان هەموو گەل و نەتەوەیەک بێجیاوازی .
زیاتر بخوێنەرەوە
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
بەهروز حاجی
وردە وردە،لەقاڵبدان
ئەمانەش ببینە
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
بەپەلە... فەزاحەت ئاشکرابوو ... بۆچی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە دابەش نەکات؟
هونەرمەندێکی دیاری سلێمانی کۆچی دوای کرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine