کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەم شین و واویلایەتان لەچی؟
ئەبو كاروان
2024-02-27
دوای یازدە جەلسە، دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەمەڕ یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داو، بە پێی ئەم بریارە یەك بازنەیی ڕەتكرایەوەو ھەرێمی كوردستان كرایە چوار بازنەی ھەڵبژاردن، ھاوكات لیستی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە.
ئەگەرچی ئەم بڕیارە وەک هەرپڕۆژەو بڕیارێک لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، بەڵام نابێ ئەوەمان لە بیرچێ کە دەرهاویشتەی ئەم بریارە ئەو دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەی عێراقەو بەدەرنیە لەو کێشمەکێش و ململانێیانەی کە لەتابڵۆی سیاسی ناوچەکەو عێراقدا دەگوزرێ.
ئەم بریارە حیزبەكان و خەڵكی كوردستانی کردە دووبەشەوە، كە ھەربەشێكیان بە ئاراستەیەك گوزارشتی لێدەکەن ، هەرچەندە تەفسیرات و گوزارشت لە ھەر بریارو ڕاسپاردەیەك ناچێتە خانەی حەقیقەتەوە تا ئەو کاتەی کاریگەری دەرئەنجام دەبینرێ، بۆیە من لای خۆمەوە بەدەر لەکاریگەری هەلومەرجی سیاسی و ئابوری عێراق و فاکتەری دەرەکی، تەنھا دەسەڵاتی شکستخواردوی كوردستان و پارتی و یەکێتی بە بەر پرس دەزانم لە ئاست ئەو ڕووداوانەو لەچەند خاڵێكدا كۆیاندەكەمەوە:
١- دونیا ھاتە دەنگ لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڵام پارتی و یەكێتی وەك یەك تیم پێكەوە ڕێككەوتن و چەندجارێك دوایان خست.
٢- تەمەنی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی كۆتاییھات، بەڵام بەهۆی ناکۆکی و ململانێی پارتی و یەکێتی یاساكە ھەمووار نەکرایەوە بەوەش شەرعیەتی كۆمسیونەكەیان لەدەست دا.
٣- لەم پرسەدا یەکێتی نیشتمانی کە لایەنێكی كوردستانی شەریكە لەحوكمڕانی سكاڵای كردوو دەرگای دادگای بەرنەدا تا دەرچواندنی بڕیارەکە.
٤- دادگای فیدراڵی شەرعیەتی لە دەستدابوو، بەڵام پارتی و یەكێتی وەك برا ڕێككەوتن لەگەل لایەنە شیعەو سوننەکان و دادگای فیدراڵیان كاراكردەوەو ھەر یەكەشیان پشكی خۆیان وەرگرت، كەواتە هەرئەو دادگایەی ئەم بریارانەی دەركردوە کە ئەمانە هاوبەشن لە پێکهاتەکەیدا.
بۆیە خەڵكی كوردستان سەرەڕای قوربانی و قبوڵکردنی دەیان قەیران و هەژاری و بێ مووچەی و بێکاری ، واخەریکە جارێکی تر دەکرێتە سوتەمەنی ، لە کاتێکدا هیچ تاوانێکی نیە ئەمانە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان شەڕدەكەن ، ڕێكدەكەون ، یاخود بەھەڵە لە سەر یاسای بودجە ڕێكدەكەون و چەپڵەڕێزانی بۆ دەكەن كە ئەنجامەكەیشی لەبەرژەوەندی كوردستان نابێ، دادگای فیدراڵی ئەكتیڤ دەكەنەوەو دواتریش دەڵێن (دادگای سەورەی بەعسە) و ئەمە لە بەرژەوەندی خەڵک و هاوڵاتیانی کوردستان نییە.
بەکورتی و بەکوردی ئەمانە سەریان لە خۆیان و کۆمەڵگا و سیاسەت شێواندوە و نازانن بەھۆشیاری و بابەتیانە حوكمڕانی و سیاسەت بكەن ، ئەوەتا دەبینین بوونەتە داشی دامەی نەیاران و یاری بە قەوارەی هەرێمەوە دەکەن ، ھەروەھا کۆمەڵگایان كردوەتە قورابانی بەرژەوەندیە حیزبییەكانیانەوە کە خەریکە سەری خۆیان و ئەزمونەکەشمان دەخوات.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
«ئۆبامایزم…ترەمپیزم»
نیاز عەبدوڵڵا
هەشت خاڵ لەبارەی دیدارەكەی بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم
کازم جەباری
پرسی ئاگربەست و لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس
فارس نەورۆڵی
هیچکات درەنگ نیە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
ئەمانەش ببینە
گرام لاپتۆپی "زیرەکی دەستکردی هایبرید"ی ئێڵ جی باشترینی هەردوو جیهانی زیرەکی دەستکردی سیستەمی لاپتۆپەکە و زیرەکی دەستکردی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی پوختەی ستراتیژیەتی ٢٠٢٥ بۆ ڕکابەرایەتی پەیکەربەندی و گەشەی جۆرایەتی دەخاتە ڕوو
کۆمپانیای ئێڵ جی بەرهەمی هەستەوەری ناو ئۆتۆمبیلی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات
کۆمپانیای ئێڵ جی خزمەتگوزاری پەخشی دەنگی خۆڕایی بەگەڕ دەخات لەگەڵ دەستپێگەشتنی ئاسان و ساکار و ئەزموونی چالاکانەی بەکارهێنەر
فەرهادی کوردان لە کۆبانێوە بۆ شانازی جیهان
محمدی حاجی محمود : کەمتر لە مانگو نیوێکی تر حکومەتی نوێی هەرێم پێک دەهێنرێ
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine