کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کورد و کۆتایی مێژوو !
محمد خۆشناو
2024-03-03
هزرمەندی ئەمەریکی بەڕەچەلەک ژاپۆنی «فڕەنسیس فۆکۆیاما» لەکاتی داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت و ونبوونی کوتلەی شوعی کتێبێکی بەناونیشانی «کۆتایی مێژوو و مرۆڤێکی تر» لەساڵی 1992 بڵاوکردەوە ، کە پووختەکەی سەرکەوتنی لێبڕالیەتی سەرمایەداری بوو وەک سیستەمێکی ئابووری کە تاکە ڕێگایە بۆ بەرزکردنەوەی بژێوی مرۆڤ و باشترین سیستەمە کە مرۆڤ پێیگەیشتبێت…ئایا ئەگەر دۆخی کورد وابڕوات ئەمەش نابێتە کۆتایی مێژووی کورد ؟! ئەمە مانای ئەوە نیە کە کورد قڕببن یان لەسەر نەخشەی جیهان بزربن ، بەڵام ئەوە دیارە و دەبینرێت کە کورد قەیران و تەنگوچەلەمەیان لەگەڵ یەکتری و لەناو یەکتری لەزۆربووندایە ، ترس لەسەر کورد بۆمبی کیمیایی و دڕۆن و موشەکی پالیستی نیە ، ترس لەسەر کوردستان ئەوەیە کە لە قەیرانێکدا دەژیت زۆر ترسناکترە لەجەنگ ، قەیرانی ژیان لەگەڵ زەمەنێکی جیاوازدا و درێژکردنەوەی دووبەرەکی کۆن ، ئێمە ئیستا لە زەمەنه شەستەکانی سەدەی بیستەمدا دەژین و بەو عەقلیەتە کوردستان بەڕێوەدەبەین و ، لەنێو زەمەنێکی تریشین کە دەمانگەڕێنیتەوە بۆ «1500» ساڵ لەمەوبەر ، بۆیە کە سەیری نەخشەی جیهانی کوردستان دەکەیت ، مرۆڤ تووشی بێئومێدی و نەگبەتی و بەدبەختی دەبێت کە لەچ حاڵەتێکی خەراپ دایە !! جا بۆ کۆتایی مێژوو وەسفێکی ڕاست نەبێت بۆ کورد ؟! سەیرەکە لەوەشدایە کە خەڵکی کوردستان بە دەسەڵاتدا و نادەسەڵات ڕۆلی دیاریان هەیە لە دڕاندنی ئەم نەخشەیە و ، وڵاتانی ناحەزی کوردیش پلانی ستراتیژیان داڕشتووە کە ئامانجەکەی قولکردنەوەی زیاتری دووبەرەکی و دابەشبوون و هەڵساندنەوەی رقوکینە خەفەکراوەکانی دەیان ساڵ و نانەوەی پشیووی و ، مەساحەیکی بەتاڵ لەناو چوارگۆشەیەکی ڕەسمکراو بۆیان جێهێشتووین ، کە لەناویدا وا جوولەبکەین وەک ئەوەی ئازادبین ، بەڵام نەتوانیین لێیدەرچین ، ئینکاری ئەوەش ناکرێت کە لەهەندێک قۆناخی میژوودا هەندێک جار کورد تەسلیم نەبووە و جەنگێکی بێئامەنی کردووە بۆ فەشەلپێهێنانی ئەو ستراتیژیە جەهەنەمیە ، بەڵام خۆخۆری خۆی و وڵاتانی زلهێز و دراوسێکان بە مەقاشەکانیان کوردیان هێناوەتەوە ناو چواگۆشە ڕەسمکراوەکە ، وەک ئەوەی ئێستا لەناویداین ، هەر ئەمەشە وایکردووە ببینە ئەلقەیەکی لاواز لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان و ، وایلێکراوە کە زۆر بەئاسانی گەمەی پێبکرێت و دەستبەسەر خاک و ووزە و سەرچاوەکانی بگیرێت ، هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵێت کە کوردستان بە پلەی یەکەم لەڕووی سیاسیەوە نەخۆشە ، ئەم نەخۆشیە درێژخایەنە دووچاری دەیان نەخۆشی تری کردووە کە پێویستی بە «پزیشکی سیاسی- الطب السياسي » هەیە بۆ چارەسەرکردن و تەداویکردنی بێباکی و کەللەڕەقی و پشێووی سیاسی و بەرژەوەندی …تاد ، نیشتیمان لەسەر تۆڵەسەندنەوەی سیاسی دەرێژخایەن بونیاتنەنراوە ، ژیانی ئەو نیشتیمانە هەمیشە لە شەڕ و دووبەرەکی و بەرژەوەندی تەسک بەفیڕۆچووە و ، دەبێت بە حیواری نیشتیمانی قەرەبوو بکرێتەوە ، حیوارێک کە جێگای هەمووانی لێبکریتەوە بە هەموو کەسی ڕازی و ناڕازی ، گفتوگۆ و حیوار لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پەیوەستە بە دروستکردنی ئاییندە و پلاندانانێکی باش و ، لەبەر ئەوەی هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان-ی خەونی سەد ساڵە هەیە ، ئەوڕۆ لەهەموو کات زیاتر پێویستیمان بە دایەلۆگی سیاسی هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵ و دانانی پلان بۆ ئایندە لە هەموو بوارەکاندا ، نەک هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی بچووک و غەنیمەی کەم و دەستکەوتێک کە هیچ بەهایەکی نیە .
زیاتر بخوێنەرەوە
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
بەهروز حاجی
وردە وردە،لەقاڵبدان
ئەمانەش ببینە
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
بەپەلە... فەزاحەت ئاشکرابوو ... بۆچی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە دابەش نەکات؟
هونەرمەندێکی دیاری سلێمانی کۆچی دوای کرد
ڕەحـــمەتى خــــواتان لێبێت ... یەکى یەک هەنگاو بڕۆنەوە پێشەوە
خاتونێک لە دار موعجیزە دەخولقێنێت
پارتی یاخی بوو ... دۆخەكە شڵەقا... موچە و هەڵبژاردن قوڕیان بۆ گیرایەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine