کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کەسی خۆبەزلزان و کەللەرەق و هەڵچوو
محمد خۆشناو
2023-12-23
مردوەەکان و ئەحمەقەکان ، ئەوان ئەوانەن کە هەرگیز بۆچوونی خۆیان ناگۆڕن .
ئەرنست هەمەنگوای
پەیوەندیەکی گەورە هەیە لەنێوان کەللەڕەقی « العيناد»ی و خۆبەزلزانی «الغرور» هەردووکیان دووڕوی یەک دراون کە لەمیانی هێزی پارە و هێزی سەربازی تووشی ئەو درمە نەفرەتلیکراوە دەبن ، کەسی خۆبەگەورەزان و سواری سەرخۆبوو پرس ناکات و ڕاویژ بەکەس ناکات و گوێ لەکەس ناگرێ و دەرگا و پەنجەرەکانی تا هەتایە داخراون ، چوونکە وادەزانێت ئەو هێزی کە هەیەتی لەکاتی تەنگانەدا دەبێتە فریادڕەس بۆی ، ورە سەیری مێژوو بکە بزانە ئەم درمە چەندان ئیمپڕاتۆر و دەوڵەت و حکوماتی لە زەوی داوە !! بۆیە ئەوانەی سواری سەرسەری خۆیان بوونە ئاگایان لەوە نیە کە ڕەفتارەکانیان چەند سەختە و ، ئەم ڕێگا سەختە بەرەو کارەساتبوونیان دەبات ، لووتکەی سواری سەرسەخۆبوون ئەوەیە کە دەڵیت ( علي وعلى اعدائي - بۆمن نەبیت ناهێڵم بۆ ئەویش بیت یان لەسەرمن و لەسەر دوژمنەکەم ) ، بەڵام « میکاڤیللی » ئامۆژگاری میر دەکات و پێی دەڵیت « هەمیشە کەناڵێکی پەیوەندی بهێڵەوە- ئەگەر نهێنیش بێت - لەگەڵ دوژمنەکانت - هەرگیز- پەیوەندی لەگەڵ ئەوان وونمەکە » ، سواریسەرسەربوون کاتیک ڕوودەدات کە مرۆڤ دەگاتە خاڵی وازهینان لە حیکمە و دیدگاو حیوار یان ئەوەتا بۆ ئەوەش دەگەڕتەوە کە کەسی کەللەڕەق هەست بە شکانی شکۆی خۆی دەکات ئەگەر بێت و لە بڕیارەکەی پەشیمان بیتەوە یان بڕوابوون بەوەی کە گەڕانەوە بۆ هەق جۆرێکە لە لاوازی ، کاتێکیش باجی خۆبەزلزانی و کەللەڕەقیەکەی دەدات پەشیمانی دادی نادات ، یان کەسی خۆبەزلزانی سیاسی کاتیک شکست لەو بڕیارانەی کە داویەتی دێنێت و دان بە شکستەکە نانیت ! بەڵکە پاساو بۆ شکستەکەی بەناوی « نظرية المؤ امرة - تیۆری پیلانگیڕی » دێنیتەوە و دەڵیت ، پیلانیان لێکردم !! ، کەللەرەقی سیفەتێکی سلبیە کە زیانی بۆ تاک و کۆمەڵگە هەیە ، ترسناکترین جۆری کەلەڕەقی بریتیە لەو عینادیەی کە لە ئەنجامی بڕیاری هەڵە لە لایەن حکومات و وەزارات و یان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەدانانی سیاسەتێکی دیاریکراو دەدرێن ، کە دەبێتە مایەی فەشەلهێنان لە ئەدا و کارەکان ، بڕیاری هەڵچوون ئامیز «انفعالي »و ڕای هەڵچوو ، قسەی هەڵچوو ، کاردانەوەی هەڵچوو ، بەڵێنی هەڵچوو و وەڵامی هەڵچوو و هیرشی هەڵچوو ، ئەمانە هەموویان كە لقێکن لە سەرسەختی ، دەرگایەکە لە دەرگاکانی پەشیمانی و ، پەنابردن بۆ عەقلانیەت و حیکمە ، بریتیە لەو ڕیگایەی کە بەرەو ئەو ئامانجەت دەبا کە دەروون ڕازی دەکات و کەسیش ئازار نادات ، هەستکردن بە پەشیمانی بریتیە لە هەستێکی داخیلی بەپەشیمانی ، چونکە خاوەنەکەی ناتوانێت تەحەکوم بکاتە سەر ڕەفتارەکەی بەرەو خودی خۆی ، یان ئەرکێک بەرانبەر ئەوانی تر ، هەر بۆیەش لە هەندێک وڵاتانی ئەسکەندەنافی و خۆرهەڵاتی ئاسیەوی بەتایبەتی ژاپۆن و کۆریا ، کلتووری هەستکردن بەتاوانیکردن هەیە ، بۆیە ئەوانەی ئەو هەستەیان هەیە پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن و ، ئێمە زۆرمان ماوە بۆ قووڵکردنەوەی ئەم کلتوورە و بڵاوکردنەوەی کە وا لە هاوڵاتی بکات بەرپرس بێت لە ڕەفتارەکەی.
جوانترین حکیمەت کە بەدریژایی مێژوو ، گەورەسیاسەتمەداران فێریبوونە « سواریسەرسەریخۆت مەبە و تەحەکوم بکە سەر تووڕەبوونەکەت و ، لەگەڵ کەس تێکمەدە و کەسیش لەخۆت مەکە تەنها لەکاتی زەڕورەت نەبێت یان لەو کاتەی کە ناپاکی لە بەڵێن و پەیمان کرد »
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
ئەمانەش ببینە
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
بەپەلە ... بانکی تی بی ئای گەیشتن و تەوتین دەستپێدەکات
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine