کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
تواندنه‌وه‌ی زمان و پاراستنی زمان
مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا
2024-01-19
زمان وه‌ك ئامراز و وه‌سیله‌یه‌كی گرنگ بۆ دروستكردن و گرێدانی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ خۆشیاندا له ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه و خۆدواندنه‌وه (مۆنۆلۆگ)، زمان به‌كارده‌هێنن. زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كێكه له‌و ئامراز و هۆیه گرنگانه‌ی كه مرۆڤی له دروستكراوه‌كانی تر پێجیاده‌كرێته‌وه، چونكه له كۆتاییدا مرۆڤ دروستكراوێكی ئاخێوه‌ره. بۆیه له‌گه‌ڵ پێگه و ڕۆڵی زمان له كایه تایبه‌تیی و گشتییه‌كانی ژیانی مرۆڤدا، وه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆی په‌یوه‌ندیگرتن، زمان یه‌كێكیشه له نیشانه و خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و دروستكردن و به‌خشینی ناسنامه‌ی جیاواز به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی، واته ئه‌وه زمانه پێمانده‌ڵێت فڵان كۆمه‌ڵی زمانیی (كورد، عه‌ره‌ب، تورك، فارس، ...هتد)ن، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه هه‌ر زمانه كه شێوازی ئاخاوتنی (نێر و مێ) له‌ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه (گه‌وره و بچوك، منداڵ و گه‌نج و پیر) له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه، یاخود (ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر) له‌ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌ر له به‌ركارهێنانی زمانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بابای قسه‌كه‌ر، سه‌ر به كام شوێنی جوگرافی و زار و شێوه‌زاری جوگرافی یان كۆمه‌ڵایه‌تیی و ...هتد)ه، بۆیه زمان له زۆر ڕوانگه و لایه‌نه‌وه جێگه‌ی قسه‌له‌سه‌ركردن و له‌سه‌ر ڕاوه‌ستانه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ری بدوێین؛ مامه‌ڵه‌كردن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانه له باره‌ی چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردنیان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه زمانیی و جیاوازییه زمانییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كانیان، ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی (جیهانگیریی) و زۆربوونی دیارده‌ی كۆچ و گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی باشتردا، به تایبه‌ت له‌ڕووی ئابووریی و ئاساییشی و خوێندن و كواڵێتی ژیانه‌وه، بونیادی كۆمه‌ڵگه‌كان گۆڕاون و زۆربه‌ی زۆری وڵاتان، بوونه‌ته وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه و فره ئه‌تنیك و فره‌زمان و كه‌لتور، بۆیه ئه‌مه وایكردووه، كه وڵاتان بیر له سیاسه‌ت و پلانی جیاواز بكه‌نه‌وه، له باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ جیاوازییه زمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كلتوریی و ...هتد)كاندا، له‌م ڕووه‌وه له باره‌ی زمانه‌وه وڵاتان شێوازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ زمانه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كانیان جیاوازه؛
جۆری یه‌كه‌می وڵاتان ئه‌و وڵاتانه‌ن، كه تا ئێستاش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك زمان و یه‌ك خاك و ئاڵا، ده‌یانه‌وێت كۆی زمان و نه‌ته‌وه و كه‌مینه زمانیی و ئایینی و ئیتنیكیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان له بۆته‌ی زمان و كه‌لتور و بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا بتوێننه‌وه، واته ئه‌مجۆره ده‌وڵه‌تانه سیاسه‌تێكی دیكتاتۆرییانه و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و له ڕێگه‌ی ڕێگرییكردن له زمانی نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كانه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی گرنگیدان و خزمه‌تكردنی زمانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و حاكم، زمانی ئه‌وانی تر ئه‌سمیله‌بكه‌ن و بیتوێننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌م ڕووه‌وه سیاسه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌ن و جۆراوجۆر بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌ر له ڕێگریكردن له به‌كارنه‌هێنانی زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له په‌روه‌رده و فێركردن و به یاسا قه‌ده‌غه‌كردنی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سنوری چالاكییه‌كانی ئه‌و زمانانه و ته‌نانه‌ت جاری وایه ده‌گاته پله‌ی سزادانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به‌و زمانه قسه‌ده‌كه‌ن و دانانی سزای ماددیی و مه‌عنه‌ویی له ڕێگه‌ی یاسا و سه‌رباز و پۆلیسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ئه‌و زمانه به‌كارده‌هێنن، باشترین نموونه‌ی په‌یڕه‌وكه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ش له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌ته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی توركیایه، كه له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیاوه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌مال ئه‌تاتورك، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی زمانی كوردی‌یان داوه و له‌م ڕووه‌وه سیاسه‌تی توركیا به‌رانبه‌ر به زمانی كوردیی، چووه‌ته ئاستی زمانكوژیی و لینگواسایدی زمانه‌وه.
ئاڕاسته‌ی دووه‌م، یاخود سیاسه‌تی دووه‌م، له باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زمانه جیاوازه‌كانی چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات‌دا، ئاڕاسته و سیاسه‌تێكه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستن و مانه‌وه و ڕاژه‌كردنی فره‌زمانیی و جۆراوجۆریی زمانیی كارده‌كات، كه زیاتر سیاسه‌ت و ئاڕاسته‌ی وڵاته دیموكراسییه‌كانه، كه تیایدا له ڕێگه‌ی دداننان به مافی زمانیی كه‌مینه‌كان و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی مافی زمانیی هه‌مووان و ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی زمانه جیاوازه‌كان له بۆنه تایبه‌تی و گشتییه‌كان و به‌كارهێنانی زمانی دایكیی له خوێندن و په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تاییدا و هاندانی ئاخێوه‌ران و دایك‌وباوك بۆ پاراستنی زمانه ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆیان، چونكه پاراستنی زمانه جیاوازه‌كان، به واتای پاراستنی فه‌رهه‌نگ و كلتوره جیاوازه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی فره‌یی كه‌لتوریی و فه‌رهه‌نگیی و مرۆیی دێت، هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه ئه‌مجۆره وڵاتانه له هه‌وڵدان له ڕێگه‌ی دانانی پلان و سیاسه‌تی زمانیی و داڕشتنی سیستێمێكی په‌روه‌رده‌یی گونجاوه‌وه مافی زمانیی، كۆمه‌ڵگه زمانییه‌كانی وڵاته‌كانیان بپارێزن، تا منداڵانی ئه‌مجۆره كۆمه‌ڵه زمانییانه له مافه نه‌ته‌وه‌یی و زمانییه‌كانی زمانی دایكییان بێبه‌ش نه‌بن.
وڵاتانی ئه‌وروپا نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن، كه له ڕێگه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ت و پلانی زمانیی و داڕشتنی سیاسه‌تێكی په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن و ده‌ركردنی یاسا و ڕێنماییه‌وه هه‌وڵی پاراستنی فره‌یی زمانیی و كه‌لتوریی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له پاڵ خزمه‌تكردنی زمانه باڵاكانی بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و بواره جیاوازه‌كانی تردا، زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و ئیتنیكه جیاوازه‌كانیش بپارێزن و خزمه‌تی بكه‌ن و شوێنێكی شایان بۆ زمانه جیاوازه‌كان دابنێن، بۆ نموونه (جیم كامینز) له زانكۆی تۆرنتۆ – كه‌نه‌دا، له باره‌ی كۆچكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له وڵات و شوێنی جیاوازه‌وه به هۆكار و فاكته‌ری جیاواز كۆچ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: نابێت وەک "کێشەیەک کە پێویستی بە چارەسەرکردنە" سەیری جیاوازییە زمانەوانی و کولتوورییەکان بکەین، لەبری ئەوە چاومان بکەینەوە و سەرچاوە فیکریی و کو‌لتووریی و زمانەوانییەکانیان ببینین، کە لە زێدی خۆیانەوە بۆ قوتابخانە و كۆمه‌ڵگه‌كانمانیان هێناوه. ئەگەر وا بکەین، ئەوا سەرمایەی فیکری و زمانەوانی و کو‌لتووریی كۆمه‌ڵگه‌كانمان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت له‌نێوان سیاسه‌تی تواندنه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زمانیی و پاراستن و ڕاژه‌كردنی زمانییدا، له‌لایه‌ن وڵاتانی جیاوازه‌وه، جۆرێكی تر له سیاسه‌تكردنی زمانیی له‌گه‌ڵ زمانی كۆمه‌ڵگه فره‌زمانه‌كاندا هه‌یه، كه ئه‌ویش سیاسه‌تی نه‌تواندنه‌وه و نه‌پاراستنه، به‌ڵكو سیاسه‌تی وازلێهێنان یان پشتگوێخستنه، كه له‌م جۆره سیاسه‌ته‌دا وڵات و حكومه‌ت كاری به‌سه‌ر زمانه جیاوازه‌كانه‌وه نییه و ڕێگریی لێناكات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ریشدا نایپارێزێت و خزمه‌تی ناكات و پلان و سیاسه‌تێكی بۆ به‌ره‌وپێشبردن و زه‌نگینكردن و پاراستنی زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان نییه، بۆ نموونه سیاسه‌تی ئێران له باره‌ی زمانی كوردییه‌وه سیاسه‌تێكه، كه نه وه‌ك زمانی فارسیی به فه‌رمیی ناسیویه‌تی و نه وه‌ك زمانی فارسیش خزمه‌تی ده‌كات و له بواره جیاوازه فه‌رمییه‌كاندا به‌كاریناهێنێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به سیاسه‌تێكی نه‌رمتر له توركیا له ڕێگه‌ی ڕێگریكردنی زمانی كوردیی له به‌كارنه‌هێنانی له په‌روه‌رده و فێركردن و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و ته‌رخاننه‌كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ڕاژه‌كردن و شه‌نوكه‌وكردن و بژاركردنی زمانی كوردیی وایكردووه، كه زمانی كوردیی له جوغز و قاڵب و سنورێكی دیاریكراودا بێت و نه‌هێڵێت له چوارچێوه و بازنه‌یه‌كی دیاریكراو زیاتر فراوان ببێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه وه‌ك شێوه‌یه‌كی ناوچه‌یی گروپێكی زمانیی ته‌ماشای زمانی كوردیی ده‌كات و پێگه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازی پێ ڕه‌وانابینێت، هاوكات له ڕێگه‌ی دانانی پیلانێكی ڕامیاریی و شۆڤێنییه‌وه ده‌یه‌وێت سنوری زمانی كوردی به‌رته‌سك بكاته‌وه و زار و شێوه‌زاره ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كییه‌كانی زمانی كوردیی به ناوی زمانی سه‌ربه‌خۆوه له زمانی كوردیی داببڕێت، وه‌ك زار و شێوه‌زاره‌كانی هه‌ورامی و لوڕی و له‌كی و ...هتد. ئه‌گه‌ر به دیقه‌ته‌وه ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌مجۆره سیاسه‌ته‌ش له كۆتاییدا هه‌ر ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی زمانه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م سیاسه‌ته‌یان به شێوه‌یه‌كی (په‌یژه‌یی – تدریجی) كار له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی زمان ده‌كات.
بۆیه له كۆتاییدا پێمانوایه زمان به‌خشراوێكی یه‌زدانییه و یه‌كێكه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره و تایبه‌تمه‌ندندییه‌كی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیی هێشتنه‌وه‌ی فره‌یی كه‌لتوریی و ڕه‌گه‌زیی و ئیتنیكییه و پاراستنی زمان و شێوه‌جیاوازه زمانییه‌كان، واتای پاراستنی كواڵێتی ژیان و به‌رده‌وامییه‌تدانه به پلورالیزمی پێكه‌وه‌یی و جوانتركردنی ژیان و ڕه‌نگاوڕه‌نگكردنی بیرۆكه و نوێیه‌كانه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری مرۆڤایه‌تیی، چونكه جوانییه‌كانی ژیان له جیاوازییه زمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیی و ئایینی و كه‌لتورییه‌كانی گه‌لانه‌وه به‌رده‌وامییه‌تی ده‌بێت و مرۆڤه‌كانه له ڕێگه‌ی جیاوازییه زمانییه‌كانیانه‌وه ده‌توانن به جیاواز و جیاوازتر خۆیان پێناسه‌بكه‌ن و خۆیان به‌رهه‌مبهێننه‌وه و درێژه‌ش به بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن. تواندنه‌وه‌ی زمانه‌كان به واتای توانه‌ی مرۆڤه‌كان دێت، تواندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیش به واتای كۆتایی ژیانی پێكه‌وه‌یی دێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه پاراستنی زمانه جیاوازه‌كانه ته‌ریبه له‌گه‌ڵ پاراستنی كۆمه‌ڵگه مرۆییه جیاوازه‌كاندا.
نوسینی: پ.ی.د. مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا
مامۆستای زانكۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
ئەمانەش ببینە
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
بەپەلە ... بانکی تی بی ئای گەیشتن و تەوتین دەستپێدەکات
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine