کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کوردستان بەدووربگرن لەو ئاگرەی کە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵایساوە !!
محمد خۆشناو
2024-01-20
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ئاگردایە ، دوای جەنگی غەزە پڕیشکی شەڕەکە خەریکە دەگاتە زۆربەی وڵاتان ، ئەمەریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانان کە ناوی نراوە «هاوپەیمانی گەشە » لە دەریای سوور دەستیان بە جوولە کرد بۆ پاراستنی ئەو دەریایە ، لەهیکڕان ئێران هەستی بەوەکرد کە دەبێت بجوولێت و ، بەشداربێت لە موشەکبارانکردن و گڕگرتنی ناوچەکە ، دەنا چ پاساوێک دێنیتەوە بۆ موشەکبارانکردنی هەولێر بە پاساوی « بنکەی سیخوڕی ئیسرائیل » خۆ ئەگەر بیانۆکە ئیسرائیل بێت ئەوە ئیسرائیل کەوتونەتە سەر سنووری ئیمپڕاتۆریەکەی و ، لەگەڵ ئەمەریکاش تەنسیق و لێکتێگەیشتنی پێشوەختەشیان هەیە !!! بەهیچ شێوەیەک گەلی کوردستان بەشیک نەبووە و نیە لەو هاوکێشە و ململانیی زلهێزەکان کە لە ناوچەکە دەگوزەرێت ، موشەکبارانکردنی هەولێر هەموو پەردە فریودراوەکانی ڕای گشتی گەلانی ئێران-ی کەواند ، ئێران سێ وڵاتی موشکباران کرد ،عێراق و سوریا و پاکستان ، تەبعەن ئێران بیانۆی پێشوەختە بۆ ئەو بۆرومانانە ئامادەکردووە ، ئەویش سیخورانی ئیسرائیلە ، ئێرانیەکان شارەزان لە « تەقتەقپێکردنی » حسابات و لێهاتوون لە ڕیزبەندیکردنی ئەولەویات ، ئەوان پەرچەکرداری عیراق و سوریا-یان دەزانی و دەشزانن بەیاننامەی ئیدانەکردن و پێشێلکردنی سەروەری و مافی مرۆڤ بەهایەکی ئەوتۆی نیە ، بەڵام هەڵەیان لە حساباتی خۆیان بەرانبەر پاکستان کرد و ، ئەوەبوو ڕەدێکی تووندی درایەوە و ، نەیتوانی دەستوەکەری بکات بەرانبەر ئەو وڵاتە کە خاوەن چەکی ئەتۆمی و سوپایەکی بەهێزە ! .
کێشەی هەرەگەورەی دەسەڵاتی تازەپێگەیشتوو و لاواز و پارت و رێخراوەکانی وابەستە بە وڵاتان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە ، کە بەقەدەر قەبارەی خۆی سەیری دۆخەکە ناکەن ، بۆنموونە حەماس و ئیسرائیل ، خۆسەر و تورکیا ، هەندێکجار هەرێمی کوردستانیش ، کاتێک سادات سیاسەتی بەخۆوەگرتنی« الاحتواء» بەرانبەر ئیسرائیل بەکارهێنا گەورەترین خزمەتی بە وڵاتەکەی کرد لە هێنانەوەی خاکی سینا ، ئەگەر حەماس هەمان سیاسەتی بەخۆوەگرتن بەرانەبەر ئیسرائیل بەکارهێنابا و نەبوبایە چەپۆکی ئێران ، ئەو هەموو هەزاران کوژرا و خاپوورکردنی ژێرخان ڕوینەدەدا ، کوردانی ڕۆژئاواش سیاسەتی ئیحتیوا نەک پاشکۆیی بەرانبەر تورکیا بەکارهێنابا کە زەمینەسازیشی بۆ کرا ئەوهایان لینەدەهات و نە عەفرین دەڕۆیشت و نە جەنگ و بۆردومان و ئەو هەموو شەهیدەش نەدەبوو ، ئێمەش پێویستە هەندێک جار پەیڕەوی هەمان سیاسەت بکەین ، بەداخەوە دۆخی کورد زۆر خەراپە کە وای لە وڵاتانی دراوسێ کردووە بە کەیفی خۆیان پێشێلی خاکەکەی بکەن ، ئەو گرکانەی کوردستان هەر بەچالاکی لێشاوی ئاگر و لاڤای خۆی بەهەموو لایەکدا فڕەدەدات مادامەکی کورد ناتوانن ڕیزەکانی خۆیان لەپشت بەرژەوەندی کوردستان یەکبخەن و ، بەداخەوەش هەندیکیان بوونەتە خەنجەر لە کەلکەلەی برای خۆی دەدات ، ڕاستە کە مانەوەی ئەو قەوارەی ئێستای هەرێمی کوردستان فەزلەکەی دەگەڕیتەوە بۆ بوونی هاوپەیمانان بەتایبەتی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، بەڵام ڕۆژێک دێت ئەوان دەڕۆن و هەرێمی کوردستان جێدێڵن ، دەبێت ئەوەش بزانین کە هزری سیاسی لە خۆرئاوا مانا ڕەهاکانی بەها و ئەخلاق نازانێت ، جەوهەری بیرکردنەوەی سیاسی لە خۆرئاوا فەلسەفەی « براگماتیکی » تەحەکومی دەکات ، ئەم فەلسەفەیە لەسەر بایەخدان بە ئەنجامەکانی بەها و پێوەر و ئەخلاقیات و کردارەکان وەستاوە نەک بە ناوەڕۆکەکەی ، ئەو عەقلە دروشم و وەهەمەکان نازانێت ، عەقلێکە هەمیشە پەیوەستە بە بەرژەوەندی سیاسی ، جا بۆ کەسێک ، یان حزبێک ، یان دەستبژێرێک ، یان دەوڵەتێک ، کە بەرژەوەندی تێکبچێت دەڕوات و بەجێتدێڵێت وەک ئەوەی لە ئەفغانستان بینیمان ، لە ڕواندا لە ساڵی 1994 کەمینەی تۆتسی دووچاری گەورەترین قەسابخانە بوونەوە جیهان هەڵوێستی بێدەنگی و بێباکی هەڵبژارد ، ئێستا لە سودان جەنگە و بەتایبەتی دارڤۆ دووچاری کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بۆتەوە ، کوشتن و بێ نان و کارەبا و ئاون ، لەکوێیە ویژدان و مافی مرۆڤ !؟ ، کەس دەنگی لێوە نایەت و لە دەیان شوێنی تریش بەهەمان شێوە .
وادیارە کە مێژووی خوێناوی ناحەزانمان مەناعەی دژە ئازاریان لەکن دروستبووە ئەگینا دوای ئەو هەموو تراژیدیا جەرگبڕەی بەسەرمان هات و ئێستا لەهیچ و خۆڕایی موشەکباران دەکرێین جگە لە ئیدانە ، دونیا بێدەنگی هەلدەبژیریت لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن شتیک بکەن ، بەڵام ئەو بەرژەوەندی سیاسیەی کە دێت وایانلیدەکات وەک ئەوەی کارەکە لایان گرنگ نیە و شتێک نیە بەوان ، با ئەو دۆخە هەستیار و مەترسیدارە ڕامانچلەکێنێت و ئەمە ببێتە هەوێنی بەخۆداچوونەوە و یەکڕیزی و یەکگرتویی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەخۆوەگرتن لەگەڵ یەکتری و لەگەڵ دوژمن و ناحەزیش ، بەخۆداچوونەوە دەیان گەل و وڵاتی لە ناخۆشی و دەردەسەری ڕزگار کرد و گەیاندیە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن ، چارەسەر ئاسانە ئەگەر نیەتەکان باشبن .
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
بەهروز حاجی
تکایە لەعەلی حەمەساڵح و هاوڕێیانی
فارس نەورۆڵی
مووچە یان نیشتیمان؟
محمد خۆشناو
گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!
فارس نەورۆڵی
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
سالار مەحمود
لە مولازم عومەرەوە بۆ مەسعود بارزانی
ڕێبەر ئەکرەم
مووچەو مافی خانەنشیان لە نێوان هەرێم و بەغداد دا
ئەمانەش ببینە
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
بەپەلە ... بانکی تی بی ئای گەیشتن و تەوتین دەستپێدەکات
مام بێستون باوکی یەکێك لەو چوار شاخەوانەی گیانیان لە دەست دا قسە بۆ دیپلۆماتیك دەکات
کرێکارێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە قاتی ١٧ دەکەوێتە خوارەوە
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine