ئاگاداربن بۆ ئەوەی هاکنەکرێن!

موستەفا عەلی

2024-01-24

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین ئەککاونتی واتس ئەپ کراونەتە ئامانج و هاککراون بۆیە ئاگاردبن رێگاکانی خۆ پارێزی بگرنە بەر یەکێک لە رێگاکانیش
پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی دوو هەنگاوی ئەکتیڤ بکەن 
📍 بۆ ئەوەی فێڵبازەکان نەتوانن ئەکاونتی واتسئەپەکەت هاک بکەن چونکە لەوەی چەند رۆژی رابردوو ئەکاونتێکی زۆری واتس ئەپ هاککراون ،
ئاگاداری ئاسایشی WHATSAPP 🛑⚠️

⚠️ ⚠️ تکایە، هیچ لینک و کۆدێک قبوڵ مەکەن لە هەر ژمارەیەکی نە ناسراو نادیار !

⚠️ ئەمەش شێوازی کارکردنیان:
• ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی دەکات.
• باسی گروپێکی واتسئەپ دەکەن کە تۆ تێیدایت.
• باسی کۆبوونەوەیەکت بۆ دەکەن.
• پێویستی بە کۆدێک هەیە بۆ بەشداریکردن.
• کۆدێکتان بۆ دەنێرن.

⚠️ کۆد بەکارمەهێنە!
⚠️ کۆدیان پێ مەدە!
⚠️ کۆدەکە بسڕەوە!


‼️ ئەگەر کۆدیان بەکار هێنا یان ئەو کۆدەیان پێ بدەیت:
• ئەکاونتەکەت هاک کراوە.
• لەوانەیە هەرگیز ئەکاونتەکەت نەگەرێتەوە.
• ئێستا ئەکاونتەکەت لاوازە!
• ژمارەکەت دەگۆڕن.
• ئیمەیلی خۆیان لەسەر ئەکاونتەکەت دادەنێن .
• ناسنامەکەت بۆ ساختەکاری بەکاردەهێنن!

باشترین کار بیکەی چاڵاککردنی پرۆسی دوو هانگاوییە 
تکایە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی دوو هەنگاوی پشتڕاستکردنەوەت:


١. پەنجە بنێ بە ٣ خاڵ ⋮ لە سەرەوەی لای ڕاست.
٢. پەنجە بنێ بە ڕێکخستنەکان.
٣. پەنجە بنێ بە Account.
٤. پەنجە بنێ بە Two-step Verification .
٥. پەنجە بنێ بە Enable Pin.
٦. پەنجە بنێ بە پینە ٦ ژمارەییەکەت.
٧. بە لێدانی دووبارەی پێنەکە پشتڕاست بکەرەوە.
٨. ئیمەیڵێکی چالاک بۆ گەڕانەوە داخڵ بکە.

تەواو!

تکایە مەبنە قوربانی ساختەکاری، هەموو رێگاکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی هاککران دەستیان پێتان نەگات بمێنن بە سەلامەت.