کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پرسی موچە لەنێوان هەرێم و ناوەنددا
گوڵاڵە سدیق
2024-02-27
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، دادگای فیدراڵی چەند بڕیارێکی سەبارەت بە موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دەرکرد، لەو بڕیارەدا دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندی پابەندکردوە بە جیاکردنەوەی پرسی موچەو نەبەستنەوەی ئەو پرسە بە داهاتی نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک هەر فەرمانبەرێک لەهەرێمی کوردستان هەژمارێکی بانکی لە یەکێک لە بانکەکانی حکومەتی ناوەند بکاتەوە وەک ( بانکی ڕەشید، بانکی ڕافیدەین، بانکی TBI) لێرەدا هەندێک ڕونکردنەوەم بەهەند زانی:ـ
١ـ بێگومان کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ نزیکەی ملیۆنێک و ٢٥٥ هەزار فەرمانبەر کارێکی هەروا ئاسان نیه، چونکە کردنەوەی هەژمارێک بۆ موچە جیاوازە لە هەژمارێکی ئاسایی تر، بەوپێیەی موچە بەهۆی سەرەموچەی فەرمانبەران مانگانە لە گۆڕاندایە، وە پێویستە دۆسیەی فەرمانبەران و تەواوی زانیاریبەکان پێشکەش بکرێت لەپێناو کردنەوەی هەژمارەکەدا کە خۆی دەبینێتەوە لە ساڵی دامەزراندن، ساڵانی خزمەت، موچەی بنەڕەتی، بڕوانامە، دەرماڵەی بڕوانامە، دەرماڵەی خێزان، دەرماڵەی مناڵ، دەرماڵەی هاتوچۆو هەندێ دەرماڵەی تر.
لە دۆخێکی وادا، ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشان دەدات کە زانیاری فەرمانبەران پێشکەش بە بەغداد بکات لەکاتێکدا هێزە ئۆپۆزیسۆنەکانی جاران و هەندێ لەهێزی ناو دەسەڵاتی ئێستا باس لە لیستی ناوی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی دەکەن؟
وە لەلێدوانێکی مانگی ڕابردوی وەزیری دارایی هەرێم باسی لەوە کرد کە ٩٠% لیستی فەرمانبەرانی هەرێم پاک و بێگەردە، ئەمە بە واتاکەی تری واتە ١٠% لیستی موچە کە دەکاتە ١٢٥ هەزار موچەخۆر کێشەیان هەیە!
٢ـ حکومەتی هەرێم دەڵێت; حکومەتی عێراق ناتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا هەژماری بانکی بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێم دروست بکات!
ئەم قسەیە ئەوەندی بیانوە، ئەوەندە خەمخۆری نیە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر حکومەتی هەرێم نیەتی پێشکەشکردنی دۆسیەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی هەیەو لە خەمی موچەخۆراندایە با بۆ تەنها جارێک ئەو دەستپێشخەرییە بکات و دۆسیەی موچەخۆران پێشکەش بە بەغداد بکات، ئەوکات با حکومەتی ناوەند توانای دروستکردنی هەژماریان نەبێت، لەو دۆخەدا حکومەتی ناوەند بەرپرس دەبێت لەدواکەوتنی موچەی موچەخۆران نەک حکومەتی هەرێم!
بەڵام لەنەبونی نیەتی پێشکەشکردنی دۆسیەی موچەخۆران حکومەتی هەرێم و هەندێ پەرلەمانتار دەڵێن حکومەتی ناوەند ناتوانێت لەو ماوە کورتەدا هەژمار بۆ هەموو موچەخۆران دروست بکات!
٣ـ خاڵێکی تری نیگەرانییەکانی حکومەتی هەرێم ئەو هەژمارەیە کە بەناوی (هەژماری من) بۆ موچەخۆران کراوەتەوە، چونکە حکومەتی هەرێم دەڵێت لەڕێگەی ئەم هەژمارەوە کە لە چەند بانکێکی ئەهلی کراوەتەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم توطين بکرێت، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی زۆر ڕونەو دەڵێت لە بانکە فیدراڵییەکان هەژمارەکە بکرێتەوە، وە لەدیمانەیەکی جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق ڕەفزی ئەوەی کردەوە کە کار بە (هەژماری من) بکرێت یان وەک نێوەندگیر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
(لەکاتێکدا پڕۆژەی هەژماری من لە چەند بانکێکی ئەهلییەو مانگانە بۆ هەر موچەخۆرێک بڕی ٢٥٠٠ وەردەگیرێت لە ملیۆنێک و ٢٥٥ هەزار موچەخۆر، واتە مانگانە نزیکەی ٣ ملیارو ١٣٧ ملێون دینار وەک عمولەی بانکی دەچێت بۆ ئەو بانکە) دیسان ئەم شینە بۆ هەریسەکەیە نەک خەمی موچەخۆران!
٤ـ لەخاڵێکی تری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هاتوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەتوانن لەڕێی لقی بانکی TBI لیستی موچەی فەرمانگەکەی بنێرێت، بۆئەوەی موچەی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بنێرن، لێرەدا لە ئەگەری پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە ناردنی دۆسیەی موچەخۆران، بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پارێزگاکان دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.
٥ـ خاڵێکی گرنگی تر ئەوەیە، لەئەگەری پێشکەشکردنی دۆسیەی موچەخۆران (کە مەحاڵە) پێویستە حکومەتی هەرێم لەپێناو ڕەوانەوەی ناڕەحەتی ١٠ ساڵی موچەخۆران و خانەنشینان وە لەپێناو ئاشتکردنەوەو کەمکردنەوەی ئەو مەودا فراوانەی کەوتوەتە نێوان هاوڵاتی و حکومەت، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی و مامۆستایان بگەڕێنێتەوەو یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بەکاربخات.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانیش تەمەنی درێژكرایەوە
راستەوخۆ.. زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو ژنەی بە نەشتەرگەریی جوانکاری گیانی لەدەستدا
نرخی زێڕ گۆڕانكاری بەسەردا هات
شاخەوان عەبدوڵا: ئیتر لە بەغدای قبوڵ ناكەین
لە کۆبونەوە نهێنییەکانی یەکێتی و پارتی چی باس کراوە؟ یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕەت دەکاتەوە و نایەوێ
گەڕانەوە مێژوویەکەی ترەمپ، هەموانی خستۆتە سەر ئاگر...
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine